کتێبخانه‌ی قوتابخانه school library
iradsan@yahoo.com
وه‌ک ئاشکرایه له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی فێربوون له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا ، به‌ده‌ست هێنانی گه‌شه‌ی ته‌واوی قوتابیه له بواره‌کانی ویژدانی و ، ئه‌قڵی و ، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌فتاری و ته‌ندروستیدا .
کتێبخانه‌ی قوتابخانه‌ش داده‌نرێت به یه‌کێک له هۆکاره‌کانی گه‌شه‌ی بیر‌و ڕۆشنبیرکردنی تاک و ئاماده‌کردنی له ڕووی زانستی و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی یه‌وه .
له به‌ر گرنگی کتێبخانه ، سیسته‌می خوێندن له ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کان زۆر بایه‌خ به کتێبخانه‌ی قوتابخانه‌کان ده‌ده‌ن و بۆ زیاتر گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی فێربوون ، داده‌نرێت به یه‌کێک له کرده چالاکیه‌کانی په‌روه‌رده و فێرکردن له ناو قوتابخانه‌کاندا .
کتێبخانه‌ی قوتابخانه به‌وه جیا ده‌کرێته‌وه له جۆره‌کانی تری کتێبخانه ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی له لایه‌ن قوتابی یه‌وه سه‌ردانی بکات ، وه له هه‌ر شوێنێکدا قوتابخانه هه‌بێت ئه‌وا پێویسته کتێبخانه یه‌کیش هه‌بێت بۆ پێشکه‌ش کردنی زانیاری به مامۆستایان و قوتابیان و داده‌نرێت به یه‌که‌م کتێبخانه که خوێنه‌ر پێی ئاشنا ده‌بێت ، دواتر خوێنه‌ر ڕاده‌کێشێت بۆ ناو جیهانی خوێندنه‌وه سه‌ردانی کتێبخانه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ، گه‌شه‌ی خوێندنه‌وه و تویژینه‌وه و گه‌یشتن به زانیاریه‌کان له خوێنه‌ردا گه‌شه ده‌کات .
وه به‌ڕای زۆرێک له پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده کتێبخانه‌ی قوتابخانه داده‌نرێت به یه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانی سیسته‌می فێرکردن و پشتی پێ ده‌به‌سترێت بۆ زاڵ بوون به سه‌ر زۆرێک له گرفته‌کان ی فێرکردن ، ئه‌ویش به هاندانی قوتابی یه بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و توانا مرۆیی یه‌ی که له دابین کردنی کتێبخانه هه‌یه له ناو قوتابخانه‌کاندا ..
له به‌ر ئه‌وه کردنه‌وه‌ی کتێبخانه‌یه‌کی کوالیتی به‌رز له ناو قوتابخانه‌کاندا زۆر گرنگه به تایبه‌تی سود وه‌رگرتن له‌و پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆجیای که له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سه‌ری هه‌ڵدا ، به تایبه‌ت سود وه‌رگرتن له ئه‌نته‌رنێت بۆ گه‌یاندنی زانیاری یه‌کان ، جگه له‌و بواره ته‌قلیدیه‌ی که کتێبخانه‌ی قوتابخانه هه‌یه‌تی هه‌ر له بوونی سه‌رچاوه‌کان و دیوار به‌ندو گۆڤار ، به‌ڵام پێویسته ئاگاداربین که نابێت کتێبخانه ته‌نها له چوارچێوه‌ی ( تقلید ) بمێنێته‌وه به‌ڵکو ده‌بێت هه‌ر پێنج هه‌سته‌کانی قوتابی تێدا بکه‌وێته کار ، به تایبه‌تی هه‌سته‌کانی بینین و بیستن وه‌ک بوونی فیلمی دوکیومێنتی ، سی دی ، مسجلات ( تۆمارکه‌ر ) و ته‌له‌فزیونی په‌روه‌رده‌یی .
ئه‌مانه هه‌مووی هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه ببێته مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌شه‌ی ڕۆشنبیری قوتابی له سه‌ره‌تاکانی ته‌مه‌نیدا ، له میانه‌ی به‌رکه‌وتنی به کارلێکه ڕۆشنبیری و سروشتیه‌کان له ژینگه‌ی قوتابخانه‌دا ، به هۆی به‌شداری پێ کردنی هه‌سته‌کانی به تایبه‌تی بیستن و بینین .
مایه‌ی گرنگی پێدانه که زۆر جه‌خت بکرێته‌وه له سه‌ر به‌کارهێنانی کتێبخانه‌کان له قوتابخانه‌کاندا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی فێربوون .
له‌م ڕووشه‌وه پێویسته ئه‌م خاڵانه ڕه‌چاو بکرێت له کتێبخانه‌ی قوتابخانه‌دا :
1- سه‌رچاوه و ماده فێرکاریه‌کان له یه‌ک شوێندا ڕێک‌بخرێن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی ده‌ستی بگات به‌و سه‌رچاوانه‌ی که په‌یوه‌ستن به هه‌ر بابه‌تێک .
2- ڕێنمایی بدرێته قوتابی له سه‌ر به‌کارهێنانی سه‌رچاوه و که‌ره‌سته فێرکاریه‌کان که گونجاون له گه‌ڵ پرۆگرامه‌کانی خوێندن ، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی زیاتر سودی لێ ببینێت .
3- قوتابی فێربکرێت که کتێبخانه مانای وه‌رگرتنی زانیاریه له لایه‌ن قوتابی چ هه‌وڵ و تێکۆشانی خودی خۆی .
4- له کاتی وتنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێکی نوێ ، پێویسته مامۆستا قوتابی هان بدات بۆ ده‌ست که‌وتنی زانیاری سود وه‌رگرتن له کتێبخانه‌ی قوتابخانه ، بۆ فراوانی ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی قوتابی له بابه‌ته‌کانی ناو پرۆگرامی خوێندن .
5- پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه و گۆڤارانه‌ی که له کتێبخانه‌دا هه‌ن ، ته‌واوکه‌ری پرۆگرامی خوێندن بن و ببێته که‌ناڵێکی گه‌یاندنی سروشتی له پێدانی زانیاری له سه‌ر پرۆگرامی خوێندن .
قوتابی هان بدرێت بۆ ده‌ست که‌وتنی لێهاتووی که یارمه‌تی قوتابی ده‌دات بۆ ڕۆشنبیرکردن .
کتێبخانه‌ی قوتابخانه school library
کتێبخانه‌ی قوتابخانه و شێوازی وانه وتنه‌وه
گومانی تێدا نی یه که پرۆگرامه‌کانی فێرکردن و شێوازی وانه وتنه‌وه کاریگه‌ری زۆر قوڵی ده‌بێت له سه‌ر سروشتی چالاکی کتێبخانه ی قوتابخانه له بواره‌کانی خزمه‌ت کردندا ، واته ده‌توانین بڵێین ، که له بواری به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی کتێبخانه په‌یوه‌سته به پرۆگرامی خوێندن و شێوازی وانه وتنه‌وه ، که به داخه‌وه زۆر جار مامۆستا شێوازێکی زۆر لاسایی ( تقلید ) له وانه وتنه‌وه ده‌گرێته به‌ر و له په‌رتوکی قوتابخانه ده‌رناچێت ، ته‌نها ڕێگاکانی وانه‌دان و ئه‌ز به‌رکردن ( حفڤ ) ده‌گه‌یه‌نێته قوتابی ، له‌م حاڵه‌ته‌دا مامۆستا کاریگه‌ری نه‌رێنی ( سلبی ) ده‌بێت له سه‌ر کتێبخانه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو قوتابی ئاڕاسته‌ی فێرکردنی سه‌رده‌م بکرێت شێوازی نوێی وانه وتنه‌وه بگرێته به‌ر ، جه‌خت بکرێته‌وه له سه‌ر فێرخواز بۆ فێربوون ئه‌وا بێگومان په‌یوه‌ندیه‌کی توند‌و تۆڵ له نێوان پرۆگرامی خوێندن و کتێبخانه په‌یدا ده‌بێت .
وه حاشا هه‌ڵنه‌گره که کتێبخانه ده‌توانێت ببێته فاکته‌رێکی به‌رهه‌م هێن بۆ خزمه‌ت کردنی پرۆگرامی خوێندن و پشتیوان کردنی مایه‌ی سه‌ره‌نجه که کتێبخانه بکرێته ده‌روازه‌یه‌ک له ده‌روازه گرنگه‌کانی قوتابخانه بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی پرۆگرامی خوێندن ، وه پێویسته ئاماده‌کاری بۆ به‌کارهێنانی کتێبخانه بۆ قوتابی فه‌راهه‌م بێت ، وه هه‌وڵی زیاتر بۆ فێربوونی قوتابی ده‌ڕه‌خسێنێت که داده‌نرێت به چالاکی بزوێنه‌ری قوتابی له قوتابخانه‌دا ، وه کتێبخانه‌یه‌ک بێت گونجاو بێت له گه‌ڵ هزر و بیر‌و ته‌مه‌ن ی قوتابی دا .
سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی که پێویسته په‌یوه‌ندیه‌کی توند‌و تۆڵ هه‌بێت له نێوان ده‌سته‌ی مامۆستایان و به‌رپرسی کتێبخانه و هه‌ردوو لایه‌ن هه‌وڵ بده‌ن بۆ هاوکاری قوتابی له ڕێگه‌ی پلانێکی تۆکمه بۆ دیاری کردنی ئه‌و سه‌رچاوه و گۆڤارانه که پێویسته له کتێبخانه‌دا هه‌بێت و په‌یوه‌ندی به پرۆگرامی خوێندنه‌وه هه‌یه .
هه‌روه‌ها له زۆرێک له ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کان ده‌سته‌ی مامۆستایان به‌شه‌وانه‌یان هه‌یه ، هه‌فتانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی قوتابیان بکه‌ن له کاتی سه‌ردانیان بۆ کتێبخانه‌ی قوتابخانه .
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا و به خۆش حاڵیه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له هه‌وڵ دایه بۆ گرنگی دان به کردنه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی قوتاخانه و دابین کردنی سه‌رچاوه‌کانی تایبه‌ت به پرۆگرامه‌کانی خوێندن ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایه ، به‌ڵام هیوایه‌که که له چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا ئه‌و که‌لێنه گه‌وره‌ی که له بواری کتێبخانه له قوتابخانه‌کان هه‌یه پڕبکرێته‌وه قوتابی یه‌کی ڕۆشنبیر و ته‌ندروست ئاماده بکرێت و ببێته پێگه‌یه‌ک بۆ ته‌واوکردنی پرۆگرامه‌کانی خوێندن به تایبه‌تی له بواره زاستیه‌کان بابه‌ته‌کانی زانست و بیرکاری و فیزیا و کیمیا و زینده‌وه‌رزانی که له سیسته‌می نوێی خوێندندا گۆڕاون ، پێویست ده‌کات قوتابی زانیاری زیاتری لێ ده‌ست بکه‌وێت بۆ زیاتر فێربوونی .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر