داهێنان لە پرۆسەى پەروەردەکردن و هۆکارو ئەنجامەکانى
دلێرمحمودڕهزا
سهرپهرشتیاری پسپۆڕی
ب.پ.ههڵهبجهی شههید
بهشی یهکهم
بهشی یهکهم
ئامانجى نزیک : بیرکردنەەوى داهێنەرانە بوار دەدات هەموارکردنى ئاراستەکانى داهێنەرانەبیت بەجیاوازى ژیرى لەبەرامبەرى دا
بواردەدات بە ئاشنابون لە بارەیەوە و قۆناغەکانى و شیوازەکانى پەرەپێدانى ، بەربەستەکانى .....
ئامانجى ناوەند : هێنانەکایەى کەشێکى فێرکردن کە یارمەتى خوێندکار بدات وە تەقاندنەوەى تواناداهێنەرەکانى و پەرەپێدانى .
ئامانجى دوور : پیادەکردنى پرۆسەى داهێنان لە لایەن مامۆستاوخوێندکار وکارامەیەکانى بیرکردنەوەى داهێنەرانە.
گرنگى لە جى یە ؟
1- داهێنان و بیرکردنەوەى داهێنەرانە لە گرنگترین ئامانجە پەروەردەییەکانە لە پەرووەردەدا .
پەروەردەکردن و فێرکردنى خوێندکارە داهێنەرەکان لە ووڵاتانى پێش کەوتو لە هۆکارە بنچینەیەکان بوو ،هۆى پێش کەوتنى زانستى و ئابوورى و لە سەردەمى نۆى دا .
2- پەروەردەکردن و فیرکردنى داهێنەران لە ووڵاتەپێش کەوتوو گرنگ بووە هۆکارە بنچینەیەکان بوو کە بووە هۆى پێش کەوتنى
زانست و ئابوورى لە سەردەمى نۆى دا .
3- لەکاتێ کە داهێنان و گرنگى دان بە داهێنەران گرنگە لە لایەن کۆمەڵگا پێشکەوتو پیشەسازیەکان ،پیویستە گرنگى زیاتر
پێ بدربێت لە ووڵاتانى پێگەیشتوودا ، بەڵکو دەبێت سەرکەتوتربین دا لە گرنگى پێدان .
گریمانەکان :
1- داهێنان سیفەتێکى بۆماوەییە لە خوێندکاردا ؟ ئەگەر وەڵام بەڵى بێت ! زۆر گرانە بوژێنرێت یان هەموار بکرێت
لەوێژەیی داهێنان دا ئێستا جەخت لەسەرئەوە دەکرێتەوە شێوەیەکە لە شێوەکانى چالاکى ژیری کە خویندکار پیادەى
دەکات ، هەموو کەسێک توانایەکى دیارى کراو لە داهێنانى هەیە ، بەڵام جیاوازان لە چەندایەتیدا نەوەک لە جۆرایەتى
لەم خەسڵەتەدا ، واتە لە توانادایە داهێنان فێربکرێت و ڕاهێنان لەسەر پیادەکردنى بکرێت .
ئایا ئەو ژینگەى فێرکردنى ئێستا گەشەدەدات بە تواناى داهێنان ؟ گەشەپێدانى توانا لەسەر داهێنان و بیرکردنەوەى داهێنەرانە بەستراوە بە باوەڕى مامۆستایان و لێپرسراوان بە گرنگى داهێنان و داهێنەران و گەشەپێدانى تواناکانى داهێنان . دڵسۆزى مامۆستا و ورەى بۆ سود بەخشین بە خوێندکارو چاودێرى داهێنەران هیچ کەمتر نیە لە وانەووتنەوە هەر هۆیەکى تر کە پەیوەست بێت بە پرۆسەى وانەووتنەوە .
2- ئایا دەەبێت فێرخواز تواناى داهێنان فێر بێت بەبێ ئامادەیی خواستى پیویست بە داهێنان ؟
فێرخواز ئەوەى هەیەتى لە تواناى ژیرى و بۆچونى ئەرێنى داهێنەرانە ، لە تواناى دا دەبێت پیادەى پرۆسەى داهێنان بکات لە ڕێگەى پیادەکردنى چالاکیەکانى وانەووتنەوى فێرکردن کە ڕووبەڕوى کێشەى دەکاتەوە کە بەرنگارى توانا ژیریەکانى دەکات دەى وورژێنێت . بەبێ بوونى ئەو توانایانە بەشدارى کردنى فێرخواز گوماناوى دەبێت لە بەشدارى کردنى
لە پرۆسەى داهێنان .
داهێنان چـــــى یە ؟ (Innovation – Creativity ) :
دیارى کردنى چەمکى داهێنان بە وردى یارمەتى مامۆستایان دەدات لەسەر ناسینى خوێندکارە داهێنەرەکان ، یان ئەوانەى
تواناى و ئاڕاستەى داهێنەرن . تویژینەوە لیکۆلینەوەکان پەرەوەردەیی و دەروونى دەرى خستوە کە داهێنان چەند رەهەندێکى هەیە :
1- چەمکى داهێنان بەند بێت لەسەر ڕوالەتەکانى داهێنەر Creative Person : ئەو ئامادەییە کە خویندکارى دەرى دەخات لە تواناى ڕزگاربوون لەو چوارچێوە ئاساییەى بیرکردنەوە و گرتنەبەرى شیوازێکى نۆى لە بیرکردنەوە.
وەک ( ( Guilfordپێناسەى دەکات خویندکارى داهێنەرجیادەکرێتەوە چەند ڕوالەتێکى ژیرى هەیە وەک ڕەوانبێژى ، نەرمى ، ڕەسەنایەتى .
2- چەمکى داهێنان بەندە لەسەر بەرهەمهێنان Creative Product:
داهێنان تواناى خویندکارە لەسەر بەرهەمهێنانێک کە جیابکرێتەوە بە گەورەترین توانا لەسەر ڕەوانبێژى هزرى ، وەنەرمى لەخوەو ڕەسەنایەتى لە یەکتر کێش کردن دوور وەک وەڵام دانەوەیەک بۆ کێشەیەک یان هەڵویستێکى سەرنج ڕاکێش .
بەشێوەیە بیرکردنەوەى داهێنەرانە خۆى دەرخات وەک وێنەى بەرهەمێکى نۆى ، یان بیرکردنەوەیەکى جیاواز ، یان دەرچون لە باو یان لەدایک بوونى شتێکى نوێ لەوانیە بیرۆکەیەک یان دۆزینەوەیەک یان دروست کردنێک کە دەبێت ڕەسەن و نۆى بێت .
3- چەمکى داهێنان وەک پرۆسەیە Creative Process : لەلایەن (Torrance) بەم شێوەیە پێناسەى کردوە " پرۆسەیەکەکە تێدا خویندکار زۆر هەستیار دەبێت بۆ کێشەکان ، لەگەل ئەوەدا پرۆسەی درک کردنە بە هەلەو کەم کوریەکان زانیارى ڕەگەزەوون بوەکان نەبوونى ریکخستن لە نێوانیاندا ، دواتر گەڕان بەدواى بەڵگەو هێماکان لە ویستگەیەک دا کە زانیارى لەبارەیەوە هەیە خویندکار ، وەدانانى گریمانەکان وە بەستنەوەى بە ئەنجامەکانەوە ، کەلەوانەیە پیویستى بە دەستکارى کردن و دووبارە تاقى کردنەوەى گریمانەکان بێت .
4- چەمکى داهێنان لەسەر بنەمایی ویستگەى داهێنەرانە یان ژینگەى داهێنەر Creative Situation :
مەبەست لە ژینگەى داهێنەر ئەوکەشەیە باردۆخ و ویستگەکانى داهێنان پیدادەڕوات دەگرێتەخۆ ، یان گۆڕان بەبێ دەرپەڕاندنى تواناکانى خویندکار داهێنەر . ئەو باردۆخە دابەش دەبێت بە دوو بەشەوە :
ڕ – باردۆخى گشتى : کە بەستراوە بە کۆمەڵگە و رۆشنبیریەکەى ، داهێنان گەشە و باڵا دەکات لەو کۆمەڵگایانەى کە بە
دەرکەوتون بوار دەڕەخسێنن بۆ نەوەکانیان کە تاقى کردنەوە ئەنجام بدەن لەبێ ترس و دوودڵى ، وە نموونە سەرکەوتوەکانى
نەوەکانى پێش دەخاتە بەردەستیان کە هەست بەبونى هەڵەکان دەکەن بۆ ئەوەى تێ پەڕبن لێ ، بەمەش هانى دەنرێن لەسەر ر
ڕەخنەو گەشەپێدانى بیرۆکەى زانستى و وێژەیی
(( تۆرانس لە گەشێکى بۆ ژاپۆن بەمەبەستى بەراوورد کردن لە نێوان کەلتورى ئەمەریکاو ژاپۆن ، بۆى دەرکەوت کە تەنها لە
ژاپۆن دا (115) ملیۆن کەسى زیرەک هەیە حە هەموویان خەڵکى ئەوێن ، بە پێچەوانەى ئەمەریکا ، تۆرانس هۆکارەکەى
دەگەڕینێتەوە بۆ کەلتورى ژاپۆن کە ئامادەن بۆ داهێنان و بیرکردنەوەى داهێنەرانە ، وە لەڕوەڵەت دا وورد بە راستى کاردەکەن
یاسایین هەوڵى زۆر دەدەن ، وە ڕاهێنان دەکەن لەسەر چۆنیەتى چارەسەرکردنى کێشە هەر لە قۆناغى دایەنگاوە )).
ب- باردۆخى تایبەت : دەبەسرێتەوە بە بەڕیوەبەران و مامۆستایان و و سەرپەرشتیاران و رۆڵیان لە هێنانەدى کەش و ژینگەیەک
لە ناو پۆل دا کە پەرەبدات بە داهێنان لە لایەن خوێندکارەوە
.
پێکهاتەکانى داهێنان و بیرکردنەوەى داهێنەرانە .
ِیەکەم : رەوانبێژى : ( Fluency) لایەنى چەندایەتى دەگڕێتە خۆ ، ومەبەست بە ڕەوانبێژى فرەیی ئەو بیرۆکەکانە کە دەتوانێ خوێندکارى داهێنەر بنیادى بنێت ، بیرۆکە داهێنەرەکان بەوە جیادەکرێنەوە کە شیاوە لەگەڵ پیویستیەکانى ژینگەى ئێستا . لەگەڵ ئەوەدا پیویستە بیرۆکە ناڕیکەکان دور بخرێتەوە لێ . هەتا خوێندکار تواناى بەرهەمهێنانى بیرۆکەى هەبێت یان تواناى وەڵام دانەوەى هەبێت لە یەکەى کاتدا ، زیاتر رەوانبێژى دەبێت . کە بە چەند پێوەر جۆربەجۆر ببپێورێت :
1. خێرایی بیرکردنەوەى بە دەربڕینى ووشەکان بە کێشیکى دیارى کراو . وەک ئەوەى دەسپێک یان کۆتایی بە بڕگەیەکى
دیارى کراو یان پۆلێن کردنى ووشەکان لە کۆمەلەى تایبەت دا .
2. پۆلین کردنى بیرۆکەکان بەپێ داواکارى دیارى کراو، وەک تواناى دەربڕینى زۆرترین ناوى گیانەوەران ، هۆنراوە
3. تواناى لە پێدانى ئەو ووشانەى کە دەبەسترێتەوە بە ووشەیەکى دیارى کراو ، باسکردنى زۆرترین ئەو شتانەى یەکتر کێش دەکەن بۆ وشەى پەروەردە .
4. تواناى لە بەکارهێنانى ووشەکان لە زۆرترین ڕستەوە دەستەواژە واتا دار .
دووە م: نەرمێتى ( Flexibility) : لایەنى جۆرى داهێنان دەگرێتەخۆ ، مەبەست لێ ى جۆراجۆرى ئەو بیرۆکەکانەى کە داهێنەر دەهێنێت ، نەرمێتى ئاماژە بۆ پلەى ئاسانى ئەوەى خویندکار دەیەوێت بگۆڕى لە ویستگەیەکدا یان تێڕاونیکى ژیرى دیارى کراو وەک ئەو خویندکارەى کە گیر دەخوات لە بیرۆکەیەکى دیارى کراو ، ئاستى کەمتر دەبێت داهێناندا لە و خوێندکارەى کە نەرمە لە بیرکردنەوە کە لە توانادایە گۆڕان ئەنجام بدات کاتێک پێویست بێت .
سێ یەم : ڕەسەنایەتى ( Originality ) : مەبەست لێ ى تازەگەرى یان پێشەنگی لە خستنەڕووى بیرۆکە ، کە فێرخواز هەڵگرى بیرۆکەى نۆێ لە بەرامبەر بیرۆکەى هاوڕیکانى ، کە ئاماژەیە بۆ تواناى خویندکار لە بەرهەم هێنانى بیرۆکەى ڕەسەن ، واتە دووبارەبونەوەى تێدا کەمە لە ڕووى ئامارەوە لە ناو ئەو کۆمەڵانەى کە خویندکار ئەندامە تێدایە ، هەتا ئاستى بڵاوى بیرۆکەکە کەمتر بێت پلەى ڕەسەنایەتى بەرزترە . بۆیە داهێنەر بەوە وەسف دەکرێت کە کە دەتوانێ دوور بێت لە بیرۆکەى ئاسایی و بڵاو .
ڕەسەنایەتى جیاوازە لە هۆکارەکانى ڕەوانبێژى و نەرمێتى
1- ڕەسەنایەتى ئاماژەنیە بۆ چەندێتى بیرۆکە داهێنەرەکان کە دەرێت بە تاک، بەڵکو بەندە لەسەر بەهاى جۆرێتى ئەو بیرۆکانەى کە دەست کەوتوە ، ئەوەیە ڕەسەنایەتى لە ڕەوان بێژى جیادەکاتەوە .
2- ڕەسەنایەتى ئاماژە کردن نی یە بۆ دوورکەوتنەوەى خوێندکار لە دووبارەبوونەوەى وێناکردن یان بیرۆکەکانى خۆیی وەک لە نەرمێتى دا ، بەڵکو ئاماژەیە بۆ دوورکەوتنەوەیە لە دووبارەبوونەوەى ئەوى کەسانى تر ئەنجامى دەدەن ، ئەمش ئەوەیە کە جیاى دەکاتەوە لە لە نەرمێتى .
پێوانەکردنى ڕەسەنایەتى :
1- بە چەندێتى وەڵام دانەوەى ناباو کە دادەنرێت بە بیرۆکەى پەسەند بۆ کێشەکان کە دیارى کراو سەرنج ڕاکیًشراون .
2-دانانى ناونیشان بۆ هەندێ کورتە چیرۆک ویستگەى چڕ کە دەبێت درامى یان گاڵتەجارى بێت . کە داوادەکرێت لــە خویندکار کە ناونیشانى جوان و نامۆ بۆ دانێ چەند دەتوانێ لە کاتێکى دیارى کراودا ، لەگەڵ گریمانەى گۆڕنى چیرۆکەکە بەشیوەیەک .
چوارەم : ناوەرۆک ( Elaboration ) : مەبەست لێ بنیادنانە لەسەر بنەماى ئەو زانیاریانەى پێ دەدرێت بۆ تەواوکردنى لە لایەنى ترەى جۆربەجۆرەوە تا ناورۆکەکى زیاتر بێت بە درێژایی ئاراستە نۆى یەکان . یان تواناى خویندکارە لەسەر پێش کەش کردنى زانیارى زیاتر بۆ بیرۆکەیەکى دیارى کراو ،
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر