دڵه‌ڕاوکێی تاقیکردنه‌وه
وه‌رگێڕانی : کامه‌ران عیزه‌ت
دله‌ڕاوکێ تاقیکردنه‌وه به‌وه پێناسه‌ده‌کرێ که بارێکی هه‌ڵچوونی ده‌روونیه‌یه و کار ده‌کاته سه‌ر هاوسه‌نگی ده‌روونی و توانای خۆێندکار له گێڕانه‌وه‌ی ماده‌کانی خۆێندن له کاتی تاقیکردنه‌وه‌دا. چه‌ند سیمایه‌کی ده‌روونی و جه‌سته‌یی وابه‌سته‌یه‌تی، وه‌ک گرژی و هه‌ڵچوون و ووروژان. ئه‌مانه‌ش ده‌ره‌ئه‌نجامی ترس له که‌وتن یان شکست هێنان، یاخود حه‌زی پێشبرکێ و بڕوایی نه‌بوون به خود، زۆرجاریش ئاکامی ئه‌و وێنه نموونه‌ییه که خۆێندکار خۆیی یاخود که‌س و کاری بۆی داده‌نێن. ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه که به‌ر له تاقیکردنه‌وه یان له‌کاتیدا دووچاری خۆێندکار دێت، شتێکی ئاسایی و به‌ڵکو پێویستیشه بۆ هاندان له‌سه‌ر خۆێندن، به‌تایبه‌تی که دله‌ڕاوکێ له چوارچێوه‌ی ئاستێکی سروشتی‌دا بێت و کارێکی نێگه‌تیفانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌رکه ئاوه‌زیی‌کان نه‌بێت.
هۆکاره‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێی تاقیکردنه‌وه
له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌یی واده‌ی تاقیکردنه‌وه‌دا. کۆمه‌ڵی نیشانه‌ی فیسۆلۆجی و ده‌روونی دووچاری خۆێندکار دێت که به‌ر له تاقیکردنه‌وه بوونیان نه‌بووه. وه‌ک زیادبوونی ترپه‌ی دڵ، خێرا بوونی هه‌ناسه‌دان و ووشک بوونه‌وه‌ی لێو و قورگ، سارد بوونی چوارپه‌ل و ئازاری سک، و هێڵنجدان و سه‌رگێژ خواردن و میزکردن. ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ بیری نێگه‌تیفانه و گرژی و که‌م خه‌وی و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وام له ئاکامی تاقیکردنه‌وه.
کۆمه‌ڵێ هۆکارهه‌ن که یارمه‌تیده‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م نیشانانه و هه‌ڵکشانی دڵه‌ڕاوکێی تاقیکردنه‌وه‌ن له‌لای خۆێندکار، گرنگترینیان که‌ڵه‌که بوونی ده‌رس خۆێندن و تێڕوانینی خۆێندکار بۆ تاقیکردنه‌وه و پێشبینی زیاده‌رۆیانه‌یی خێزان له به‌ده‌ست خستنی نمره‌ی به‌رز. شێوازه‌کانی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌لایه‌ن خێزانه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا پیاده ده‌کرێ، هه‌ست کردن به ترس و دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ست کردن به‌نادڵنیایی له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان. خۆ ئاماده نه‌کردنێکی باشی خۆێندکار بۆ تاقیکردنه‌وه. سه‌رباری ئه‌و تێڕوانینانه‌ی مامۆستایان له ده‌روونی خۆێندکاردا له به‌رامبه‌ر تاقیکردنه‌وه دروستی ده‌که‌ن و سزادانیان هه‌ندێ جار له سه‌ر ئاکامه‌کانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌کرێ دڵه‌ڕاوکێ وه‌ک دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی چاولێکه‌ری و فێربوون بێت، به بینی خۆێندکارانی دوودڵ یان گوێی بیستی ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی تاقیکردنه‌وه ده‌وترێت. ئه‌مه جگه له خودی هه‌ڵویستی هه‌ڵسه‌نگاندن. ئه‌م دۆخه مرۆڤ ده‌خاته ژێر چاودێرییه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوکێ بوون.
ڕۆڵی خێزان
له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی واده‌یی تاقیکردنه‌وه‌دا هه‌ندێ خانه‌واده ماڵ ده‌که‌نه ناوچه‌یه‌کی باری نائاسایی، ته‌له‌فزیۆن نامێنێ و سه‌ردانه‌کان و میوانداریی ڕاده‌گیرێ و به چپه‌وه قسه‌ده‌کرێ، که‌سانی منداڵتر له خۆێندکار دوور ده‌خرێنه‌وه‌و و چه‌ندین ڕه‌فتاری دیکه که ترس له ده‌روونی خۆێندکاردا ده‌نێژێ. وه‌ک دڵه‌ڕاوکێی دایک له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی کۆتایی و هاندانی به‌رده‌وامی باوک و دایک بۆ سه‌عی کردنی زیاتر و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رز، (وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان تاقکردنه‌وه ئه‌نجامده‌ن). بۆیه که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی دڵه‌ڕاوکێ و گرژیی له‌لای باوک و دایک، کاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئاسوده‌یی ده‌روونی و هه‌ڵچوونه‌کانی خوێندکار ده‌بێت، به‌ر له‌تاقی‌کردنه‌وه و له کاتی تاقیکردنه‌وه‌کانیشدا. ده‌کرێ دایک و باوک له‌م بوواره‌دا هاوبه‌شیکه‌رێکی گه‌وره‌بن له میانه‌یی کۆمه‌ڵی ڕێ‌و شۆێن پێدان که گرنگترینیان :
ـــ زیاده‌ڕۆیی نه‌کردن له پێشبینی و ئه‌نجامی خواسترا و له خۆێندکار. ڕێزگرتن له تواناکانی وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه.
ـــ ڕه‌خساندنی که‌شێکی خێزانی که سۆز و خۆشه‌ویستی و جێگیربوون باڵاده‌ست بێت. په‌روه‌رده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆ که باوه‌ڕیی نێوان ئه‌ندامانی خێزان پته‌وکات و به‌دوور بێت له توند و تیژی یان به‌ده‌مدانه‌وه‌یه‌کی زیاد.
ـــ ئامۆژگاری کردنی خۆێندکار به سیسته‌مێکی خۆراکی ته‌ندروستی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامینات و دوورکه‌وتنه‌وه له ماده ووریاکه‌ره‌وه‌کان.
ـــ سه‌عی کردن و خۆێندن له شۆێنکی هێمن و گونجاو و ئاسووده بۆ چاو، به دوور له شۆێنی خه‌و و. ئامۆژگاری کردنی به نه‌مانه‌وه‌ی تا دره‌نگانی شه‌و و به‌هره‌مه‌ندبوون له خه‌وی ته‌واو.
ـــ سه‌رقاڵ نه‌کردنی خۆێندکار به‌کار و باری ماڵداریی و خێزانیه‌وه.
ــــ به‌دووداچوونی تاقیکردنه‌وه‌کانی هه‌نگاو به هه‌نگاو و گفتوگۆکردن بۆ به ده‌ست هێنانی قایل بوونی له به‌رامبه‌ر ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کان.
ــــ به هێزکردنی ووره و باوه‌ڕبوون به خود، هاندانی زیاتر بۆ به‌ده‌ست خستنی نمره‌ی باش و به‌رزکردنه‌وه‌ی ووره‌ی له کاتی هه‌بوونی نمره‌ی خراپ‌دا.
ــــ بێ به‌ری نه‌کردنی خۆێندکار به‌ته‌واوی له کاتی تاقیکردنه‌وه‌کاندا له که‌شێکی خۆشگوزاری. به‌ڵکو پێویسته کاتی بۆ ته‌رخان بکرێ و ماوه‌ی خۆێندنه‌وه و کۆششی بێ بڕگه نه‌بێت له چه‌ند ساتێک که به‌هره‌مه‌ندبێت له یاری و ... هتد
ـــ دوورکه‌وتنه‌وه له به‌راووردکردنی به هاوڕێ، یان خوشک و براکانی. چونکه ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی نسکۆیه و ڕێگره له پێشکه‌وتنی.
ـــ ڕاهێنانی له‌سه‌ر خه‌ڵاتکردنی خۆی له کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی خۆێندن .
ڕۆڵی خۆێندنگا
هه‌ندێ جار خودی مامۆستایان سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوکێ تاقیکردنه‌وه‌ن بۆ خۆێندکار. به گه‌وره‌کردنی تاقیکردنه‌وه و کردنه به‌شێکی چاره‌نووسازی ژیانی خۆێندکار. هه‌ڕه‌شه‌کردن له خۆێندکاران به دانانی پرسیاری قورس و ئاڵۆز و ده‌رنه‌چوونی. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و که‌شه که مامۆستایان له هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌یخولقێنن. وه‌ک رێگه نه‌دان به‌قسه‌کردن، پرسیار یان ته‌ماشاکردن و ته‌نها سه‌یرکردنی لاپه‌ڕه‌ی تاقیکردنه‌وه. ئه‌مه سه‌رباری ده‌مووچاوی تووڕه ئامێزی مامۆستا و گومانکردن له هه‌ر جووڵه‌یه‌کی خۆێندکار و چه‌ندین کۆتی دیکه که له خودی خۆیدا سه‌رچاوه‌ی نائارامی و دڵه‌ڕاوکێی خۆێندکارانه. بۆ ئه‌وه‌ی خودی خۆێندگا خاوه‌ن ڕۆڵی پۆزه‌تیفانه بێت له که‌م کردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێی خۆێندکاران و هاریکاری کردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕێ و شۆێنک بگرنه به‌ر:
ـــ ڕاهێنانی خۆێندکار له سه‌ر کۆمه‌ڵێ نه‌ریه‌تی خۆێندنی ته‌ندروست و هاریکاری دابه‌شکردنی بابه‌ته ویستراوه‌کان به‌سه‌ر پڕۆگرامێکی کاتی دیاریکراو و زامنی که‌ڵه‌که نه‌بوونی ئه‌رکه‌کان بێت به‌سه‌ر خۆێندکار، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌ک بێت بۆ خۆێندنه‌وه و به‌سه‌رداچوونه‌وه.
ــــ به‌رزکردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی خۆێندکار به خودی خۆی و تواناکانی. پشگیریکردنی سات به پێی سات و ئاڕاسته‌کردنی به‌ڕه‌وتی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که خۆێندکار خواستوێتی یان گونجاوه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و توانه‌کانی.
ــــ ڕاهێنانی خۆێندکار له‌سه‌ر هه‌ندێ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی، بۆ شکاندنی ترس له تاقی کردنه‌وه و خولقاندنی که‌شێکی دڵنیایی له کاتی تاقیکردنه‌وه‌دا، که به‌دووربێت له هه‌ڕه‌شه‌ی مامۆستا.
ــــ ڕۆنانی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیفانه له‌لای خۆێندکار له‌به‌رامبه‌ر تاقیکردنه‌وه و به دوورخستنه‌وه‌ی له هه‌موو تێڕوانینێکی نێگه‌تیفانه و بڕوایی هێنانی به‌وه‌ی که تاقیکردنه‌وه ته‌نها پێوه‌ره‌ێکه بۆ کارامایی خۆێندکار و ئامانج نیه له خودی خۆیدا.