هۆكاره كارتێكه‌ره‌كانی خوێندكار له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا |
مستةفا كةريم / خورماڵ
له
قۆناغه‌كانی خوێندنی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و به‌شێكیش له
قۆناغه‌كانی په‌یمانگه‌و زانكۆ ، خوێندكار به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا
تێپه‌ڕ ده‌بێت كه‌بریتی یه له قۆناغی هه‌رزه‌كاری ، بۆیه ئه‌بێت
به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكرێت ، تێگه‌یشتن له سروشتی
ئه‌و قۆناغه‌ی كه تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌گوزه‌رێت تێگه‌یشتن له ڕۆڵی
هاوڕێیه‌تی و دروستكردنی كۆمه‌ڵ و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی تاكی
هه‌رزه‌كارله قۆناغه‌كانی خوێندنداو تێگه‌یشتن له‌و گۆڕانكاییه فسیۆلۆجی و
ئه‌ندامیه‌ی له ڕوخساری هه‌رزه‌كاردا ڕوو ئه‌ده‌ن ئه‌بێت به‌وردی و
له‌سه‌ر خۆ خه‌سڵه‌ته‌كان له‌برچاو بگیرێن و ئه‌ژماری تایبه‌تیان بۆ بكرێت
له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ مرۆڤی ئه‌و قۆناغه‌دا ، چونكه به
ده‌ركه‌وتن و ده‌ستپێكردنی قۆناغی هه‌رزه‌كاری كاریگه‌ری هۆكاره‌كان
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واویان ده‌بێت 0
ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكن له‌و
هۆكارانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری
به‌جێده‌هێڵن له‌سه‌ر ئه‌وخوێندكارانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له قۆناغی
هه‌رزه‌كاریدایه :
هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ست به خێزانه‌وه: ماڵ و خێزان
كۆمه‌ڵێك هه‌ل ومه‌رج و كه‌شی تایبه‌ت له‌سه‌ر تاكی خێزان دروست ئه‌كه‌ن (
سۆزداری ، ڕه‌وشت ، ڕۆشنبیری ) كه‌هه‌ریه‌كه‌و به پێ ی سه‌نگ و قورسایی
خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سروشتی هه‌ڵسوكه‌وتی تاك ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌و
خوێندكارانه‌ی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدان
• هۆكاری سۆزداری خێزان :
به یه‌كێك له گرنگترین خه‌سڵه‌ت و هۆكاره‌كانی دروست بوونی كه‌سێتی تاك
دائه‌نرێت ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای سۆزی خۆشه‌ویستی ده‌ربڕین بۆ یه‌كدی و
پاراستنی سۆزداری ناو تاكه‌كانی خێزان ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی كاریگه‌ره بۆ
دروستكردی بنه‌مای باوه‌ركردنی خوێنكار ( تاك) به خودی خۆی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی
سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی ، له هه‌مان كاتدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م باره كه
تاكه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای رق وكینه په‌روه‌رده ده‌بن له‌م سه‌روبه‌نده‌دا
تاكیش له‌م قۆناغه‌دا به‌شێوه‌كی ناته‌ندروست دێته ده‌ره‌وه‌ی خێزان و
هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ی كه‌له‌و ژینگه‌دا په‌روه‌رده بووه كار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی
ڕه نگ ئه‌داته‌وه 0
• هۆكاری ڕه‌وشتی خێزان : تاكه‌كانی ناو خێزان و
به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌یان به قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا تێپه‌ڕده‌بن ڕاسته‌وخۆ
بێت یان ناڕاسته‌وخۆ ئاكارو ڕه‌وشتی گه‌وره‌كانی تێدا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه و
كاریگه‌ری له‌سه‌ر دائه‌نێت به شیوه‌ی سلبی یان ئیجابی و دواتر
ڕه‌وشته‌كاریگه‌ركه‌ره‌كان له كارلێككردن و شێوازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌روبه‌ردا ڕه‌نگ پێ ئه‌داته‌وه ، بۆیه له‌سه‌ر خوێندكار پێویسته
ڕه‌وشت و ئاكاره به‌نرخ وجوانه‌كان هه‌ڵبژێرێت و هه‌وڵی خۆ دورخستنه‌وه
بدات له‌و ڕه‌فتارانه‌ی له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌یدا نامۆن 0
• باری دارایی
خێزان : كه‌م درامه‌تی و نه‌بوونی كاریگه‌رییه‌كی سه‌خت و گران له سه‌ر
تاكی خێزانه هه‌ژاره‌كان جێده‌هێڵێت له ڕووی نه‌توانینی دابینكردنی
پێداویستی یه‌كان و بێبه‌ش بوون له مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كان و خۆشییه‌كان ،
ئه‌مانه هۆكاریكی ڕاسته‌وخۆن بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار له خوێندنگه‌كه‌یدا
توشی شڵه‌ژانی ده‌ماری ببێت ، كه‌به‌رده‌وام له هه‌ستی خۆیدا
به‌راوردكردنی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌لایه‌نی ئابووری به‌هێز بێت
،ئه‌مه‌ش به شێوه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری جێده‌هێڵێت 0
• هۆكاری
ڕۆشنبیری خێزان : هه‌میشه ئه‌و خێزانانه‌ی لایه‌نی ڕۆشنبیریان لاوازه یان
هه‌لومه‌رجێكی وا گونجاویان بۆ دروست نه‌بووه تاوه‌كو ڕۆشنبیریه‌كی
گونجاو وه‌ربگرن ئاستی بیركردنه‌وه‌یان به‌شیوه‌كی گشتی لاوازتره
به‌به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ خێزانه ڕۆشنبیره‌كان ، هه‌ر بۆیه خوێندكاری
ڕۆشنبیر كه‌سێكه ده‌توانێت خۆی له كه‌سانی ده‌وروبه‌ر نزیك بكاته‌وه‌و
سه‌رنجی هه‌موولایه‌ك بۆ خۆی ڕاكێشێت و ببێت به پێشه‌نگ و كه‌سێكی دیار 0
• هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ست به خوێندنگه : به‌رفراوان نه‌بوونی بینای
قوتابخانه‌و كه‌می یاریگاكان و نه‌بوونی تاقیگه یان به‌كار نه‌هێنانی
تاقیگه بۆ وانه‌كان و نه‌بوونی هۆڵی مه‌سره‌ح و هۆڵی كتێبخانه‌ی نوێ له
خوێندنگه‌كان ، هه‌روه‌ها كه‌م وكوڕی له سیسته‌می خوێندن كه وابه‌سته‌بێت
به زاره‌كی و له‌به‌ركردن و نه‌گونجانی سیسته‌می خوێندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی
خوێندنكه‌دا كاریگه‌رییه‌كی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر زیهنی خوێندكار به‌جێده‌هێڵێت
، هه‌روه‌ها شێوازه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه به تایبه‌تی زاره‌كی و نه‌بوونی
هۆیه‌كانی فێركردن یان به‌كارنه‌هێنانیان هۆكارێكن به‌پێچه‌وانه به‌سه‌ر
خوێنكاردا ده‌شكێته‌وه به‌تایبه‌تی له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا 0
بۆیه
له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی تایبه‌ت به په‌روه‌رده و فێركردن پێویسته
شێوازی نوێ ی وانه‌ووتنه‌وه ئاراسته بكه‌ن به هۆی كه‌سانی پسپۆر و
پڕۆفیشناڵ له‌و بواره‌دا هه‌روه‌ها دابینكردن و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی
هۆیه‌كانی فێربوون به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی بینین
و بیستن و پیشاندانی وێنه‌ی جوڵاو كه‌سیسته‌می خوێندن له پێگه‌ی
به‌شییه‌وه بگۆڕێت بۆ پێگه‌یه‌كی گشتگیر و له زاره‌كییه‌وه بۆ كردار‌و
كردنوه‌ی خوێندنگه‌ی له‌بار كه بگونجێن له‌گه‌ڵ ستانداری جیهانی و
سیسته‌می نوێ 0
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌یان پێكرا كاریگه‌ری ئه‌رێنی و
نه‌رێنی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له هه‌ستی خوێندكاردا
جێده‌هێَڵێت ،تاكه‌كانی سه‌رووی قۆناغی هه‌رزه‌كاری ئه‌بێت به بایه‌خه‌وه
چاودێری ده‌روون و ویجدانی هه‌رزه‌كار بكه‌ن به ئاراسته‌كردنی به‌ره‌و
به‌جێگه‌یاندنی هه‌ڵسوكه‌وتی ڕاست و دروست و قۆستنه‌وه‌ی توانا‌و
ووزه‌كه‌یان و به‌كارهێنانی له شوێنی دروستدا0
1 / 2 / 2012