دلێرمحمودڕهزا
سهرپهرشتیاری پسپۆڕی
ب.پ.ههڵهبجهی شههید
بهشی دووهم وکۆتایی
قۆناغەکانى داهێنان ( پرۆسەى داهێنان Creative Process )
پرۆسەى داهێنان و قۆناغەکانى جێگاى دیدو بۆچونى جیاواز ى زانایانى دەروناس و پەروەردەکاران و ڕیگاکانى وانەووتنەوە ، کــــە Wallas & Marksberry دەلێن پرۆسەى داهێنان بریتە لە چەند قۆناغێکى جیاوازە کەلە نێوى دا بیرۆکەى نۆى داهێنەر پەیدادەبێت . وە بە چوار قۆناغ دا تێپەڕ دەبێت :
1. قۆناغى ئامادەکردن Preparation :
لەم قۆناغەدا کێشەکە دیارى دەکرێت و پشکنینى هەمەلایەنە بۆ بکرێ ، زانیارییەکانى لەبارەوە کۆدەکرێتەوە کە پەیوەندى هەیە لە نێوانیان بە شێوەى جیاواز کێشەکە دیارى دەکرێت ، وە تویژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو خویندکارانەى کاتێکى زیاتر تایبەت دەکەن بۆ شى کردنەوەى کێشەکە و تێگەیشتن لە ڕەگەزەکانى پیش دەست کردن بە چارەسەرکردنى ئەوانە زیاتر داهێنەرن لەوانە کە بە خێرایی کێشەکە چارەسەردەکەن .
2. قۆناغى گرتنەخۆ ( Incubation):
قۆناغى ڕێکردنە کە ژیرى ئازاد دەبێت لە زۆر ئەو بیرۆکەکانەى
کە پەیوەندى نیە بە کێشەکەوە ، وە هەروەها تێگەیشتنێکى
ژیرى یە ( هەستکراو – هەستنەکراو ) وە هەڵمژینى هەموو
ئەو زانیارى و ئەزموونە وەرگیراوانەیە کە گونجاوە و پەیوەستە
بە کێشەکەوە وە هەروەها بە جیادەکرێتەوە کە خویندکار داهێنەر
هەموو توانایەکى دەخاتە گەڕ لە پێناوى چارەسەرکردنى کێشەکە .
وەگرنگى ئەم قۆناغە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە بوار دەدات بە ژیرى بۆ ڕزگاربوون لەو بیرۆکە هەڵانەى کە بێتە ڕگر یان پەکخستنى بەشە گرنگەکان .
3. قۆناغى هەڵاتن ( بۆهاتن IIIumination ) :
دەپەڕینى بڵیسەى داهێنان ( Creative Flash) واتە ئەو ساتەى کە بیرۆکەى نۆى تێدا پەیدا دەبێت کە رۆلى دەبێت لە چارەسەرکردنى کێشەدا ، بۆیە بە قۆناغى کارکردنى وورد و یەکلاکەرەوە ژیرى یە لە پرۆسەى داهێنان دا .
4. قۆناغى بەدى هێنان ( پێداچونەوە Verification ) :
لەم قۆناغەدا پێویستە لەسەر خویندکارى داهێنەر کە بیرۆکە داهێنارەکەى تاقى بکاتەوە وە چاو بخشێنیتەوە بەوى ئایا بیرۆکەکەى تەواوە و باشە یان پیویستى دەسکارى و پڕکردنەوەى کەلێنەکان . بە واتایەکى تر قۆناغى تاقى کردنەوەیە بۆ بیرۆکە داهێنەرە نۆى یەکە . وە ( ڕلالوسى ) قۆناغەکانى پرۆسەى داهێنان بە پێنج قۆناغ دادەنێت :
1- قۆناغى هەست کردن بە کێشەکە .
2- قۆناغى دیارى کردنى کێشەکە .
3- قۆناغى گریمانەکان .
4- قۆناغى پەیدابوونى بۆ بەرهەمینانى ڕە سەن .
5- قۆناغى هەلسەنگاندنى ئەنجامى داهێنەرانە .
خەسڵەتەکانى داهێنەر :
داهێنەران چەند خەسڵەتێکى کەسێتى و ژیرى و دەروونى جۆراجۆریان هەیە ، بەڵام روواڵەتى هاوبەش لە نێوانیان وە
بوئاستى ناچون یەک کە تواناى داهێنەرانەیان هەیە ، وە لەو خەسڵەتانە :
1- ئارەزووى گەڕان و پرسیارکردن و وەرەیەکى بەردەوام دەست پێشخەر لە چارەسەرکردنى کێشەکان دا .
2- خواستى لە دەرخستن و دۆزینەوە ، ئەرکەزانستى و وەرزشى و ویژەیی و تەکنیکى گرانەکانى پێ باشترە .
3- کارامەیی و فراوانى ئەندێشە ، خێرایی بەڵگەنەویست و فرەیی بیرۆکەو وەڵامەکان بە بەراوورد لەگەڵ هاوشانەکانى .
4- دەرخستنى گیانى گەڕان و شوێن پێکەوتن لە بۆچون و بیرۆکەکانیاندا ز
5- تواناى لەسەر خستنەڕووى بیرۆکەکانى بە شێوەیەکى داهێنەر ، خاوەنى خەیالێکى فراوان و توانایەکى بەرز لە وێناکردنى ئەندێشە و خاوەنى ئاستێکى ژیرى بەرز لە شى کردنەوە و پێکهێنانى بیرۆکەو و بابەت .
6- خۆ تەرخان کردن بۆ کارى ڕاست وە بە خواستى خۆیی بۆ ماوەیەىک درێژ ، ئارەزویان هەیە کە پێشەنگ بن لە چالاکیە پێشەنگەیەگاندا ، وە باوەڕیان بەخۆیە .
7- خاوەنى زانیاری فراوان و قوڵن لە بوارى وێژەیی و زانستى و زمانەوانى و تەکنیکى جۆربەجۆر ، وە زۆر دەخویننەوە .
8- فێرخوازى داهێنەر پرسیارى داهینەرانەدەکات ( کۆتایی کراوە ) لە ئاستە بەرزەکانى ژیرى .
9- سەربەخۆیی لە بیرو کارکردن ، زۆربەیان ئارەزوویان دورە پەرێژیە .
10- دابەزینى ڕوالەتە شەڕەنگیزیەکان ، زیاتر سەربەخۆن لە بڕیاردا ، زۆر دژى رکۆمەڵەى ِکابەرەیانن ئەگەر هەستیان کرد کە خۆیان لەسەر ڕاستین ، بەجەرگ و ئازادن ، وە کۆنترۆلى خۆیان دەکەن .
داهێنان و زیرەکى :
جیاوازى لە بۆچونى زانایان پەروەردەو دەرو
ناسى هەیە لە پەیوەندى نێوان زیرەکى بە داهێنانەوە ،
لە ئەدەبیاتى داهێنان دوو بۆچوون هەیە :
یەکەم : داهێنان لە بوارى جیاوازدایە ، ڕوویەکە لە ڕووەکانى
زیرەکى گشتى تاکە ، وە داهێنان پرۆسەى ژیرى یە دەبەسرێتەوە بە
زیرەکى یەوە ، بۆیە وا بڕیاردەدەن کە ئەگەر یەکێک زیرەک نەبێت ناتوانى
داهێنەر بێت ، بۆیە هیچ توانایەکى تایبەت نیە بۆ داهێنان
دووەم : داهێنان زیرەکى نیە ، هەردووکیان دوو جۆرى جیاوازى جۆرەکانى چالاکى ژیرى مرۆڤــەوەیە ، لەوانەیە خویندکارێک داهێنەر بێت ، بەڵام توانایەکى بەرزى زیرەکى نەبێت ، وە بەپیًچەوانەوە دەبێت . زیرەکى و داهێنان دوو تواناى جیاوازن ، بۆیە توانا هەیە بۆ جیاکردنەوەیان هەردوکیان . وە بەتاقى کردنەوەى زیرەکى بپیورێت کە بیرکردنەوەیەکى نزیکى یە کە پێویستە کە وەڵامەکان
ڕاست و دیارى کراوبێت . بەڵام بیرکردنەوەى داهینەرانە بیرکردنەوەیەکى دوورخەرەوە بەیەکدا چووە چەند چارە سەرێک گونجاو
جۆراوجۆر پێش کەش بکات .
لیًکۆلینەوەکانى تەیلەر Taylar ماکینون Mackinnon جەخت لەوەدەکەنەوە کە پێوەر و تاقى کردنەوەکانى زیرەکى سەرکەوتو نەبوو لە جیاکردنەوەى خویندکارە داهێنەرەکان ، ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەى کە تاقى کردنەوەکان بە پلەیەکى بەرز کارەکانى زیرەکى دەگرێتەخۆ کە پێویستى بە بیر هاتنەوە و بیرکردنەوەى نزیک لەیەک ، گرنگى دەدات بە یەک وەلامى ڕاست ، بە شێوەکى کەم شتێک لە بیرکرنەوەى دورلەیەک و بەیەکداچوو دەپیوێت ، ئەمەش بە ئاراستە جیادەبێتەوە کە چەند چارە سەرێکى گونجاو جۆربەجۆرە .
لەگەڵ ئەوەش دا زۆر گرنگ نیە کە زیرەکى و داهێنان پەیوەندییەکى توند بیان بەستێت بەیەکەوە . پوختەى تویژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زانا داهێنەرەکان خاوەنى ئاستێکى بەرزى زیرەکین .
توێژینەوە نۆى کان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە خویندکارى داهێنەر پێویستى بە ( 120) پلە لە زیرەکى هەیە وەک کەمترین ئاست زیرەکى لەو ئاستە نزمتر داهێنەر نەبووە ، وەزۆربەى لیکۆلینەوەکان ڕوونیان کردوەتەوە کە هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان نێر و مێ دا بۆ داهێنان و زیرەکى .
داهێنان و بەدەستهێنان :
زۆر لە لێکۆلینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندى یەکى لاواز هەیە لە نێوان داهێنان و بەدەستهێنانى خویندن ، ئەمەش ماناى ئەوەیە کە ئاستێکى بەرز لە خویندن مەرجێکى بنچینەیی نیە بۆ بەدیهێنانى داهێنان ، وە ئەمەش ڕاستى ووتەکەى تورانس ...
((فێربوونى زانیارییەکان و گەڕانەوەى بە مەرجى تەواونیە بۆ داهێنان )).
وە ئەمەش ئەوەمان بۆ شى دەکاتەوە ( بۆچى زۆر لە زانا داهێنەرەکان نەیان توانى وە بگەنە شوێنى شیاوى خۆیان لە خویندنگەکانیان دا ، وەلەم بەبارەیەوە ووتەیەکى ئەنشتایین کە دەلێت (( من مێشکم پڕناکەم بە ڕاستیەکان لەبەر ئەوەى ئە توانم بیدۆزمە بە ئاسانى لە یەکێک لە سەرچاوەکان دا )) ، لەبەر ئەوە مامۆستا پاداشتى زۆرى خویندکارە داهێنەرەکانى نەکردوە .ئەنجامى لێکۆلینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زۆربەى خویندکارە داهێنەرەکان پلەى ناوەند و لااوازیان بەدەست هێناوە لەکاتى خویندن .
وەئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ یەکێک لەم دوو هۆیە :
1. لەوانەیە خویندنگەکان لە قۆناغەکانى فێرکردن جۆراجۆ نەیان تواناى وەکە داهێنەرەکان وتوانا داهێنەرەکانینان جیابکەنەوە .
2. یان نەیان توانى وە پاداشتى ئەو داهێنەرانەبکەن و پێویستی و توانا و بیرکردنەوە داهێنەرەکانینان تێر بکەن .
داهێنان و مامۆستا :
زۆربەى زۆرى پەروەردەکاران واى دەبینن کە فیربوونى داهێنەرانە لە بارودۆخى پۆل یان ژینگەیەکى فێرکردن نابێت ئەگەر وانەووتنەوەى داهێنەرانەى تێدا نەبێت . چۆن دەبێت مامۆستا مامۆستایەکى داهێنەر بێت ؟ وەتا چ پلەیەک دەتوانین وانەووتنەوەى داهێنەرانە بهینینە ناو خویندنگەکەمانەوە بە قۆناغە جۆربەجۆرەکانەوە .
رۆمى Romey بە چەند ووشەیەک پێناسەى دەکات ( توانایە لەسەر کۆکردنەوەى بیرۆکەو شتەکان و شێوازەکان لە شێوازیکى تەکنیکى نۆى ، ئەگەر مامۆستا شیوازێک یان تەکنیکێکى نۆى بەکارهێنا بوەهۆى تەقاندنەوەى توانا داهێنەرەکانى خویندکاران . ئەو مامۆستایە داهێنەرە ، بۆیە وا دەڕوانرێتە مامۆستا کە کلیلى بنچینەییە لە فێرکردنى داهێنان و پەروەردەکردن .
پسپۆرانى داهێنان وا دەبینن ئەگەر مامۆستا خاوەنى کەمترین هاوکۆلکەى داهێنان Creativity Quotientنەبێت . بەپێ ووتەى ( رۆمى ) کە ئەمەش ڕەنگ دەداتەوە بە خراپ لەسەر خویندکار وە داهێنەران بە شێوەیەکى تایبەت . بۆ ئەوەى کە هاوکۆلکەى داهێنان مامۆستا دیارى بکەین ، پیویستە سەرەتا ئاستى داهێنانى لەم چالاکیەکانى وانەوووتنەوە دیارى بکرێت :
یەکەم : داهێنان لە زنجیرەى و ڕیکخستنى بابەتەکانى خویندن
ئاسانترین ڕیگەى وانەووتنەوە پەیڕەوى مامۆستا بە ووتنەوەى بابەتەکان وەک ئەوەى لە پەرتوکى بابەت دا رێکخراوە ، یان بەپێ ى پلانى پرۆگرامى خویندنگە . زنجیرەیی بابەتەکان و چالاکیەکانى وانەووتنەوە بە ڕەچاوکردنى دیارى کراوە رۆلێکى گرنگى هەیە لە داهێنانى مامۆستا . بۆ نموونەى : ڕوودانى زەمینە لەرزەیەک لە ناوچەکەدا ،یان چالاک بوونى گرکانێک ، یان نقوم بوونى کەشتیە ، هەر شتێکى تر مامۆستاى داهێنەر دەتوانى سود لە لەو ڕووداوانە وەربگرێ لە دووبارە ڕیکخستنەوەى هەندێ لە بابەتەکان بە نەرمێتى داهێنەرانە بەم شێوەیە وانەکە لە ڕۆتنى ئاسایی دەردەچێت و ئازاد دەبێت لە چوارچێوەى پەرتوک بابەت . کە هەرمامۆستایەک دەتوانى ئەم هەنگاوە بنێ بە بێ ڕەچاوکردنى پسپۆرى ئەکادیمى مامۆستا .
دووەم : داهێنان لە وورژاندنى کێشەدا ..
پێویستە بابەتەکان لە شێوەى کێشە یان مەتەڵ بخرێتەڕوو ، یان پرسیار پیویستى بەوەڵام بێت ، هەموو کۆمەلەیک یان خویندکارێک کێشەکە بەشێوەیەک دەبینێ ، لەسەر مامۆستایە کە کێشەکان بە ڕیگەى داهێنەرانە بە پلەى ناچون یەک بە شێوەیەک هانى خویندکار بدات بێتە هۆى هۆى تەقاندنەوە توانا داهێنەرانەى ، نموونە لەسەر ئەو کێشانەى کەمامۆستا دەتوانێ بووروژێنى لە
وێنەى پرسیارى داهێنەرانە :
1- چۆن ئاو دەگوازرێتەوە لە خاکەوە بۆ لوتکەى ڕووەک بە پێچەوانەى هێزى ڕاکێشانى زەوى ؟
2- بۆ خوا مرۆڤــى دروست کردوە دوو جاوى پێداوە ؟
3- چى ڕوودەدات ئەگەى زەوى بەدەورى خۆى دا بخولێتەوە بە 24 جار ئەوەندەى خولانەوەى ئێستاى ؟
4- چۆن دەتوانین سود وەربگرین لە شوشانەى کە فڕدەدرێت .
5- کورتیلە چیرۆکیک بنوسە لە (5) وشە زیاتر نەبێت .
6- بە وێنە پەیوەندى نێوان پیشیلەوە و مشک دەربڕە ؟
7- چۆن دەتوانى ڕوبەرى بازنە بپێوى بە بێ بەکارهێنانى هیچ یاسایەک تەنئەندازە ؟
8- چى چاوەڕوان دەکەیت ئەگەر هێزى کێش کردنى نەمێنێت ؟
9- بۆچى ئاو جیاوازى کات هەیە لەسەڕووى زەوى .
10 - هەندێ لە گیانەوەران دەچنە دەورەى مت بوونەوە ؟
سێ یەم : داهێنان لە پلان دانانى وانەدا :
پلانى وانە رابەرو رێنمایکەرى کارى مامۆستایە لە پۆل دا ، کە یاسانیە کە دەبێت جێ بەجێ بکرێت بە وشە بە وشە ، نەرمى پێوەدیارە و ئامادەییە بۆ هەموارکردن و گەشەپێدانى و چاکسازى لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارى نۆى یەکان . وە ئەمەش ماناى ئەوەیە کە پەیڕەوى پلانێکى وانەووتنە وە بکات بۆ چەند وانەیەک ، واتە دوور کەوتنەوە لە ئاڕاستە داهێنەرەکان لە وانەووتنەوەدا . واتە وانەووتنەوەى داهێنەرانە پێویستى بە چەند پلانێک هەیە بۆ وانەیەک بە شێوەیەک بگونجێ لەگەڵ پێویستی و ئامادەکارییەکانى خویندکارە ئاسایی و داهێنەرەکان .
ئایا مامۆستا تا چەند پابەندى پلان دانن ، تا چەند بە کاردەهێنن لەکاتى وانەووتنەوە دا ، ئایا دەرناچن لە پلانەکە
ئایا مامۆستا داهێنەرانە چالاکیەکان ئەنجام دەدات ، تاچەند مامۆستا داهێنەرانە هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدات ...
چوارەم : داهێنان لە ڕەفتارى وانەوەووتنەوە لە ناو پۆل دا :
مامۆستاى داهێنەر دەتوانێ قەرەبوى هەر کەم وکڕى و کەمتەرخەمیەک کە لە وانەیە ڕووبدات لە چالاکیەکانى وانەووتنەوە و پێداویستەکان ، ڕەفتارى وانەووتنەوە لە ناوپۆل دا پێویستى بە داهێنان هەیە لە بەڕیوەبردنى پۆل ، وە نەرمێتى و هەستیارى بۆ جۆرەکانى فێرکردنى خویندکارو کۆمەڵەکان . نەرمێتى واتە گواستنەوە مامۆستا لە رۆڵى بێژەرى زانیارى بۆ رۆڵى گۆیگرى گفتگۆ ى ئاراستەکراو بۆ چالاکیەکان فێربوون هاوڕى لەگەل دا گەڕان و دەرخستنى زانیارى یەکان ڕوودەدات ، کە هاندەرى پرسیارو و چالاکیەکانە بە هۆى وەڵامە جۆربەجۆرەکانەوە .
تا چەند مامۆستا ڕەفتارى وانەووتنەوە بە داهێنان دەزانێت ، تاچەند نەرمە لە بەڕیوەبردنى پۆل ، تاچەند ڕەقە لە بەڕیوەبردنى پۆل ، پەیوەندیتان چۆنە لەگەڵ خویندکارەکانەوە .
پێنجەم : داهێنان لە چالاکیەکانى تاقیگەدا :
تاقیگەو ئەو چالاکیانەى کە لەگەلیدا دەکرێت زۆرگرنگە لە وانەووتنەوەى داهێنان و وانەووتنەوەى زانستەکان بە تایبەتى پێویستە وانەووتنەوەى داهێنان چالاکى تاقیگە لە خۆ بگرێت لەگەڵ ئەنجام دانى گریمانەکان و خستنەڕووى پرسیارو گەڕان و تاقى کردنەوە ، کە پێویستە ئەو چالاکیانە بخرێتە ڕوو لە شێوەى بیرۆکە و شێوازى داهێنەرانە .
بەهرەى داهێنەرانە گەشەدەکات لە لاى فێرخواز ئەگەر بوار بدرێت کە کاربکات و خۆى بەگەڕیت ، تێبینیەکان تۆمار بکات ، پێوانەبکات ،پۆلین بکات ، پێشبینی بکات ، گریمان دابنێ ، تاقى کردنەوە دابنێ جێ بەجێ بکات ، زانیارى دەست کەوێت بەم شێوەیە بیرکردنەوەى داهێنەرانە لە لاى خوێندکار گەشەدەکات هەڵدەسێ بە ڕۆلى پشکنەر .
ئایا تا چەند مامۆستاى زانست چالاکیەکانى تاقیگە دەخاتە ڕوو بەڕیگەى نائاسایی ، چالاکى وتاقى کردنەوەکان پرۆسەکانى زانست جى بە جێ دەکات ، بە واتایەکى تاقى کردنەوەکان بابەتە تیوریەکان بەرجەستەدەکات .
شەشەم : داهێنان و ستراتیجیەتى پرسیار :
بۆ ئەوەى مامۆستا پرسیارى داهێنەر بخاتە ڕوو ، پرسیارەکان پیویستى بە داڕشتنى گریمانەکان و گەڕان و تاقى کردنەوە هەیە پێویستە پرسیارى هەمەجۆر بکات بە پێ ئاساتى ژیرى خوێندکارە جیاوازەکان ، هەموو خویندکاران بەیەک شێوە بیریان ناوورژێنرێ و توانا داهێنەریان ناجوڵنرێت بەیەک شێوە و یەک ئاست لە پرسیار ، پیۆیست بەوە دەکات تۆماریک هەیە کە تێدا ڕوون بکرێتەوە قۆناغەکانى گەشەى بیرکردنەوەى هەر خویندکارێک کە ڕوودەدات .
ئایا دەتوانى ئەو ئاستە ژیریانە دیارى بکەیت کە بەهۆى پرسیارەکانتەوە خویندکارەکانت بدوێنى . جۆرى ئەو پرسیارانە کامەیە کە ئاراستەیان دەکەیت لە ویستگەکانى وانەووتنەوە جیاوازدا .تا چ ئاستێک چاودێرى ئەوە دەکەیت کە پرسیارەکانت لەگەڵ ئاستەکانى ژیرى و داهێنانى خویندکارەکان بگونجێ .
حەوتەم : داهێنان لە هەڵسەنگاندا .....
ئامانجى هەڵسەنگاندنى داهێنەرانە بەراوردکردنى ئەنجام دانى خویندکاران بۆ ئامانجە داهێنەرانەى کە مامۆستا هەوڵ دەدات بۆ بەدیهێنانى لەلایەن خوێندکارەوە ، وە بۆ ئەوەى هەڵسەنگاندن گشتگر بێت پیویستە فیربوونى خویندکار لەهەموو لایەکەوە بێت ، هەلسەنگاندنى ئاستى دەست کەوتنى شارەزایی و پرۆسەکانى زانست و لێزانینەکانى بیرکردنەوەى داهێنەرانە بگرێتەوە . وە بەکارهێنانى شێوازى زانستى چارەسەرى کێشە ، وە ئاستى دەست کەوتنى ئارەزوو و بۆچوونە داهێنەرانە ئەرێنیەکان .
هەشتەم : نرخ دانى کۆتایی داهێنانى مامۆستا :
دەتوانرێ نرخى داهێنانى مامۆستا بزانین ( بەپێ ئەو -7- پێوەرەى سەروە) لە ڕوانگەى داهێنانى خوێندکارەوە ، خویندکارى داهێنەر بەشێوەیەکى گشتى پلەى داهێنانى مامۆستاکەیان تیدا ڕەنگ دەداتەوە .
مامۆستاى داهێنەر بەوە دەردەکەوێت : کە تەنها خۆى بە تاکە سەرچاوەى زانیارى نازانێت ، ڕیز لە خویندکارە داهێنەرەکان دەگرێت .
بۆچونى ئەرێنى باشى هەیە بەرامبەر بە داهێنان و داهێنەران ، بوار دەدات بە خویندکارەکانى کە ئازاد بن لە کارو بیرکردنەوە و دەستنیشان کردنى چالاکیەکانى فێربوون ، لە تواناى دایە ژینگەیەکى فێربونى داهێنەرانە دەستەبەر بکات ، هانى بیرۆکەى نامۆ نۆى و دەستپێشخەریەکانى خویندکاران بۆ زامن کردنى ژینگەى داهێنەرانەى ناو خویندنگە ، وە گەشەپێدانى داهێنان و تەقاندنەوە ى تواناى داهێنەرانە ، پێویستە لەسەر بەڕیوەبەرو یاریدەدەرەکانى یارمەتى مامۆستایان بدەن بۆ پیادەکردنى فێرکردنى داهێنەرانە
و دابینى پێویستیەکانى پیادەکردنى لە ناوپۆلەکان ، مامۆستا کانى هەست بکەن کە نرخى داهێنان دەزانێ کاتى داهێنەرانە وانە
دەلێنەوە ، وە ئامادەیی هەیە بۆ بیرۆکەى دژ بە بۆچونەکانى ، هێنانەدى کەشێکى مادى و ژیرى و ویژدانى بۆ خویندکارە داهێنەرەکان ، وە هانى کارەکانى ئەو مامۆستایان و خویندکارانە بدات کە بە داهێنەر وە سف دەکرێن ، شانازیان پیوە بکات لەبەردەم لێپرسراوان دامەزراوە پەروەردەییەکان تا چەند دەتوانێ .
بەربەستەکانى داهێنان و بیرکردنەوەى داهیًنەرانە ...
یەکەم : کەمى توێژینەوە ى بوارى داهێنانى زانستى :
کەمى یتوێژینەوە پەروەردەییەکان کە دۆزى داهێنان بگرێتەخۆ لە پسپۆرە جۆراجۆرەکان دا ، بە تایبەت لە ڕابوردودا ، رۆڵى هەبووە
لە پشتگۆى خستنى تواناکانى داهێنانى خویندکاران لە لایەن مامۆستایان و شکست هێنان لەگەڵ کارکردن لەسەرى ،بەڵام ئەمە گۆڕا لە جیهان دا بەڵام ئەوەند گرنگی پێ نەدراوە لەلایەن ووڵاتانى پێگەیشتوو ، گۆى نەدراوە بە ناوەرۆکى پەروەردەیی و ئەنجامەکانى ، ئەو تویژینەوانە لەبەر ئەەوى زۆرینەوە خۆیان بەستوەتەوە بە بیرۆکە ئاساییەکان کە ناگونجێ ئیستا فێرکردنى داهێنان یان گەشەپێدانى بیرکردنەوى داهێنەرانە .
دووەم : وانەووتنەوەى ئاسایی :
یەکێکەلەو بەربەستانەى کە رێگریکى تەواوە لە گەشەپێدانى تواناى بیرکردنەوەى داهێنەرانەو داهێنان ، کە ئەم شێوە لە
لەسەرکردایەتى پەروەردەیی بەرَیوەبەرى خویندنگەکان کە لاسایکردنەوەى ئەو شیوازە بڵاوەیە لە ڕیگەکانى وانەووتنەو کە
بەبێ هەوڵدان و هاندانى مامۆستایان بۆ پیادەکردنى شیوازى نوێ لە ڕیگەکانى وانەووتنەوە ، لەبەر ئەوەى گەشەپێدانى توانا
داهێنەرەکانى خویندکار بە کارێکى گران دەزانن ، بۆیە هەندێ جار بوونى خویندکار زیرەک دەبێتە سەرچاوەى هەراسان کردنى کارگێرى و مامۆستایان یان دەبنە هۆى بێزار کردنى مامۆستا بە پرسیارە چاوەڕى نەکراوەکانیان کە لە ئاستێک دابێت نەتوانن
وەلامى بزانن ، لەگەڵ پێشنیارە نامۆکانیان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکەکان ، گۆى نەدان پێان بووتە هۆى دواکەوتنى تواناى ئەو
خویندکارانەوە ، وەهەندێ جار جێهشتنى خویندن ، کەمەش لەکاریگەریانە کە کاردەکاتە سەر تەندروستى ژیرى داهێنان .
سێ یەم : تەواوکردنى پرۆگرام ساڵانە :
زۆرى پرۆگرامى ساڵانە دەبێتە بەربەست بۆ گەشەپێدانى تواناکانى داهێنان ، کە هەست دەکەن کە دەبێت ئەو کتێبە تەواوبکەن کە
دانراوە بۆیان ، مامۆستا داهێنەر دەتوانێ ئەو ئەرکە جێ بەجێ بکات و کە خویندکارەکانى ڕابهێنى لەسەر ئەوەى کە زانیاریی و
لێهاتوویەکانیان فێربن لەبیریان نەچێتەوە ، لەگەڵ گەشەپێدانى بەهرەو تواناکانیان .
چوارەم : پرۆگرام وپەرتوکى وانەکان :
ئەو توێژینانەى کە لەبارەى هەڵسەنگاندنى پرۆگرام و پەرتوکى وانەکان کراوە وادانەڕیژراوە کە گەشەبدات بە داهێنان ، بەڵام
لە وێژەیی پەروەردەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە پێویستە گەشەبدەین بە پرۆگرام و بەرنامە فێرکارییەکان کە بوار دروست بکات
بۆ بە پیادەکردنى زانستى و بیرکارى و ویژەیی وتەکنیکى ...... لەگەڵ چالاکى تاقیگەیی بەردەوام و ، هاندانى خویندکار بۆ پرسیار
کردن و بواریان بۆ بڕەخسێ بۆ ئەوەى گریمان دابنێن و تاقى بکەنەوە .
پێنجەم : بیرۆبۆچون لەبارەى داهێنان :
هەندێ لە مامۆستایان لەو باوەڕەدان کە توانا داهێنان لە لاى خوێندکار بۆماوەییە ، ژینگەى فیرکردن کە خویندکار تێدا دەژى
کاریگەرى هەیە لەسەر گەشەپێدانى تواناى داهێنان ، وە هەندێکى تر واى بۆدەچن کە بەهرە بەسە بەبێ ڕاهینان لەسەر داهێنان
کە ئەمەش دووبۆچونى هەڵەیە .
لەگەڵ ئەوەى ژمارەیەک لە مامۆستایان وە بەتایبەت ئەوانى کەخاوەن بۆچونى ناحەزیان هەیە بەرەو داهێنان ، نازانن ئەو بابەتە
فێرکاریەکان بەکاربهێنن بۆ هاندانى داهێنان .
شەشەم : هۆکارى تر پەیوەست بە سیستمى پەروەردەیی :
1- وانەووتنەوە تەنهائامانجى بۆ دەرچوون ، دەست کەوتنى شارەزایی کە بەندە لەسەر خۆدەرخستن .
2- تاقى کردنەوەکان و لایەنە لاوازە زانراوەکانى .
3- نزمى ئاستى تێڕوانین بو پرسیارکردن و دۆزینەوە کە رووبەڕوى سزدان دەبێتەوە لە لایەن مامۆستاوە .
4- فەلسەفەى پەروەردەیی ناو کۆمەڵگە و تڕوانین و ئاستى بەهەند وەرگرتنى داهێنەران .
ئەنجامى توێژینەوەى گرنگ :
1- سەرجەم خوێندکاران بەبێ جیاوازى تەمەن و ڕەگەزیان داهێنەرن تا ئاستێک ، واتە توانایی داهێنەرانە هەیە لەلاى هەموو
خوێندکارێک هەرچەندە جیاوزبێت لە تەمەن و ڕەگەز .
2- خوێندکاران وەک یەک نین لە تواناى داهێنان ، کە دابەش دەبن بەشێوەییەکى سروشتى .
3- ژینگە گرنگى یەکى گەورەیی هەیە لە گەشەپێدانى داهێنان و بیرکردنەوەى داهێنەرانە ، کە کاریگەرى هەیە لەسەر تەندروستى ژیرى و توانا داهێنەرەکانى خویندکار .
پێشنیار بۆ لابردنى ئەو بەربەستانەى کە دژ بە گەشەپێدانى بیرکردنەوەى داهێنانە :
1- فێرکردنى و بزواندنى لەسەر پیادەکردنى داهێنان لە ڕیگەى بەرنامەى فێرکارى و چالاککردنى تواناکانى داهێنان لە لاى
خوێندکاران ، کە بەند بێت لەسەر ئەوەى کە داهێنان دیاردەیەکە کە دەتوانرێ فێربکریت و فێر بین .
2- هەموارکردن و گەشەپێدانى پرۆگرامەکانى خویندن وە بەشێوەیەک دابڕژێ کە توانایی داهێنان لەلاى خویندکار بتەقێنیتەوە
3- هێنانەدى کەشێکى فیربونى کۆمەلایەتى کە هانى پەرەپێدانى تواناى داهێنان بدات لە نێوان مامۆستاو خویندکار، وەلە نێوان مامۆستا و کارگێرى خویندنگە و خویندنگەو ماڵ .
4- گەشەپێدانى بەرنامەکانى تایبەت بە ئامادەکردنى مامۆستایانى داهێنەر و بەبەردەوامى ڕاهێنان و و گەشەێدانى پیشەیی
وە گەشەپێدان و هەموارکردنى بۆچونى مامۆستایان سەبارەت بە داهێنان و داهێنەران .
گەشەپێدانى داهێنان و بیرکردنەوەى داهێنەرانە :
دەتوانین گەشە بدەین بە داهێنان لەناو خوێندنگەدا لە ڕیگەى :
1- رێگەى ڕاستەوخۆ : لە ڕیگەى نەخشەکێشانى بەرنامەى تایبەت بە گەشەپێدانى داهێنان و بیرکردنەوەى داهێنەرانە .
2- بەبەکارهێنانى هەندێ شێوازو هۆکارى پەروەردەیی و پرۆگرامى بەکارهاتوو لەدواى گەشەپێدانى لەوانە :
ڕ- بەکارهێنانى چالاکى کۆتایی دانەخراو ...
ب- رێگەى گەڕان و دۆزینەوە و چارەسەرى کێشە
ت- بەکارهێنانى پرسیارى هاندەر بۆ بیرکردنەوە .بۆ نمونە : چى دەکەیت ئەگەر لەسەر مانگ دابەزیت ؟ ئەگەر ئەنشتایین ببینت
پ- گوشینى مێشک : پیویستە لەسەر مامۆستا کە ڕەخنەو پلارنەگرتن لە بیرۆکەکان تا ئەو کاتەى کە بیرۆکەیەک دێتەکایە .
ج- دروست کردنى پەیوەندى : لە نێوان دوو شت یان دیاردە ، بپرسین پەیوەندى چى یە لەنێوان مانگ و دەریا .
ح- ئەنجام دانى نواندن : خویندکار هەستێت بە نواندنى رۆلێ کەسیایەتى بابەتێک یان دۆزیک بە بێ پەیرەوى کردنى لەبەرکردنى دەقێکى تایبەت ، بەڵکو بوار بدرێت داهێنان بکات .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر