۱۳۹۱-۱۰-۱۳

۱۳۹۱-۱۰-۰۴

قوتابخانەى قەلاى بنەرەتى لەخورمال بلەى یەکەمى بەدەستهێنا


قوتابخانەى قەلاى بنەرەتى لەخورمال بلەى یەکەمى بەدەستهێنا
ئەمرۆ دووشەممە ریکەوتى 24/12/2012 لە یارى کۆتایى نیوان قوتابیانى قوتابخانەى قەلاى بنەرەتى و شیرەمەرى بنەرەتى قوتابخانەى قەلاى بنەرەتى توانى بە 6 کۆل بەرامبەر بە1کۆل لە قوتابیانى قوتابخانەى شیرەمەرى بردەو بوو بە یەکەمى خولەکە .ئەم خولەش لەلایەن جالاکى وەرزش ودیدەوانى بەروەردەى هەلەبجەى شەهیدەوە بەریوەجوو.شایانى باسە قوتابخانەى قەلا سى جارو لەسى سالى یەک لەدواى یەک توانیویەتى بلەى یەکەم بەدەست بهینیت






۱۳۹۱-۰۷-۰۱

خەموکی


خەموکی
ترس

ئازادقەزاز

لەم گۆشەیەدا هەوڵدەدەین گرفت و نەخۆشیە دەرونیەکان بەکورتی بناسێنین. هەرکەسێک پێویستی بە یارمەتی هەبێت دەتوانیت پەیوەندیمان پێوەبکات info@qazaz.net. 

گرفت و نەخۆشیەکانی دەرونی 
10/08/2010
 خەمۆکی
خەمۆکی دۆخێکە مرۆڤی تێدەکەوێت تیایدا هەست بە تێکشانی خۆی دەیکات، هەست بە بۆشایی لە ژیانیدا دەکات کە بەو هۆیەوە بێئەوەی هۆکارێک لە ئارادا بێت هەست بە خۆشی خۆی ناکات و دڵتەنگی و خەمۆکی سەرتاپای ژیانی داگیردەکات. ئەم دۆخە یەکپارچە ڕەفتار، سۆز، جەستە و بیرکردنەوەی ئەو کەسە دادەپۆشێت.
نیشانەکانی
ژیان بێمانا دەبێت و چێژ لە هیچ نابینێت _ هەستی بێهێزی و ماندویی داگیری ەکات هەستدەکات هیچ شتێک بۆئەو سەرناگرێت _ شتەکان بۆئەو قورس دێت بەدەستەوە  هەستی خۆبەتاوانبارزان کاریتێدا دەکات _حەز دەکات هەمیشە خەوتو بێت بەئاگا نەیێتەوە _ ئارەزوی سێکسی نامێنێت _ هیچ شتێک بۆئەو کەسە سەرنج ڕاکێش نیە -زۆر ماندووە و کەچی خەویشی لێناکەوێت _ حەز ناکات کەس ببینێت _ هەندێکیان ئاواتەخوازی مردنن _ هەندێ نیشانەیتر کە بەگوێرەی کەسەکان دەگۆڕێت ...هتد
 خۆتێستکردن 11-8-2010

  ئەگەر بە پێویستی دەزانیت خۆت تێستبکەیت تا دڵنیابیت لەوەی کە خەمۆکیت یان نا، پێویست دەکات ناوی خۆت، تەمەنت و ئەدرەسی خۆت و تەلەفۆنەکەت بنێریت، تابتوانین ئەنجامی تێستەکە بۆخۆت ئاشکرا بکەین و بزانین پێویستت بە چ ڕێگایەک دەبێت بۆ چارەسەر تا نیشانتی بدەین.پاشئەوەی کە چەند کەسێک خۆیان بەم ماڵپەرە لە ڕێگەی ئەم ئیمیڵەوە info@qazaz.net ناساند ئەوکات ئێمەش ئەو پرسیارانە دادەبەزێنین و لە وەڵامی پرسیارەکاندا دەردەکەوێت ئاخۆ خەمۆکیت یان گرفتێکیترت هەیە.




26-08-2010
 تێستکردنی خەمۆکی
نیشانەکانی
 گشت کەسێک لە ژیاندا ڕوبەڕوی ترس دەبێتەوە و ئەمەش ڕوداوێکی ئاساییە و بگرە گرنگیشە، چونکی مرۆڤ بۆ خۆپاراستن لە مەترسی ئامادە دەکات. ئەم جۆرە ترسە خۆی بەرەبەرە دەڕەوێتەوە. هەر کاتێ ترسێک بەردەوام بێت و پەیوەندی بە هۆکارەکانی دەوروبەرەوە نەبێت و چیانی ڕۆژانەی ئەوکەسە سەخت بکات، ئەوە مانای وایە ئەو کەسە دوچاری گرفتی یان نەخۆشی دەرونی بۆتەوە. بۆئەوەی لە خۆت تێبگەیت دەتوانیت خۆت تێست بکەیت. بۆ ئەم تێستە ناوی خۆت و تەمەنت و تەلەفۆنی خۆت بەم ئیمیڵەدا info@qazaz.net بنیرە.
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ترس و خەمۆکی، کتێبی (ترس و خەمۆکی لە گرفتەوە بۆ نەخۆشی دەرونی) نوسینی ئازاد قەزاز، بخوێنەرەوە.

لێرەدا هەڤدە پرسیار ئاڕاستەی تۆ کراوە، ئەم پرسیارانە لای خۆت کۆپی بکەرە سەر لاپەرەیەک و بەگوێرەی باری دەرونی خۆت لەو دوو وەڵامە هەڵدەبژێریت و ئەم نیشانەیە * یان هەر ئاماژەیەک کە بۆتۆ ئاسانە لەبەردەم وەڵامەکەدا دایدەنێیت. پاشان بەم ئیمێڵەدا info@qazaz.net بینیرە. لەبیرت نەچێت کە ناو و ناونیشانی خۆت و تەمەنت و ڕەگەزت بنێریت.
پرسیارەکان- وەڵامەکان
هەست بە خەمباری و تێکشکان دەکەم
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
گرینۆکم یان دەمەوێت بەردەوام بگریم
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
خەوتنم شێواوە
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
هەروەک جاران نان دەخۆم
نەخیر
بەڵێ
لەم ماوەیەدا کێشم زۆر دابەزیوە یان زیادیکردووە
نەخیر
بەڵێ
کێشەی چونە سەرئاوم هەیە
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
کێشەی دڵە کوتێم هەیە
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
ڕۆحم هەروەک جاران ڕون و خاوێنە
نەخیر
بەڵێ
هەست ئەکەم هەمو شتێک هەروەک جاران بە ئاسانی بەڕێدەچێت
نەخیر
بەڵێ
هەست ئەکەم پەلە پەلمەو ناتوانم بە هێمنی دانیشم
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
ئایندەی خۆم بە دڵنیایەوە دەبینم
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
لە چاو جاران ئیستا زۆر زوو ئەشێوێم و هەڵئەچم
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
بە ئاسانی دەتوانم بڕیار بدەم
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
ئەو هەستم هەیە کە من بەسود و پێویست بم
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
ژیانم بە خۆشی بەڕێوە دەچێت
بەڵێ
نەخیر
بیر لەوە دەکەمەوە ئەگەر من بمرم، دنیا باشتر دەبێت
نەخیر
بەڵێ
ئێستاش هەروەکو جاران دڵم بە شتەکان خۆشە
زۆرجار
دەگمەن یان هەرگیز
گرفتی ترس
گشت کەسێک ڕوبەڕوی ترسێک یان گرژییەکی دەرونی دەبێتەوە، ئەمەش ئاساییە و سۆزدارییەکی سروشتیە.هەرکاتێ ئەم ترسە بووە ترسێکی لەڕادەبەدەر و پەیوەندی بە واقعەوە نەبوو و ژیانی ئەوکەسەی تێکدا، لەوانەیە دوچاری گرفتی ترس بوبێت. بۆزیاتر دڵنیابوون، دەتوانیت خۆت لەڕێگەی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارنە بناسیت. تکایە ناوی خۆت، ئەدرەس، تەمەنت و ڕەگەزی خۆت لەگەڵ وەڵامی ئەم پرسیارانە بنێرە بۆ ئەم ئیمڵە: info@qazaz.net
لەبەردەم وشەی بەڵێ یان وشەی نەخێر نیشانەی * یان هەرنیشانەیەکیتر دانێ. کەوەڵامەکەت نارد پاش چەند ڕۆژێک وەڵامەکەت وەردەگریتەوە لە گەڵ ئامۆژگاری پێوست.

زۆرجار خەمێکت هەیە، یان گرفتێک دەبینیت، کە کەسانیتر نایبینن؟
             بەڵێ            نەخێر
ناوبەناو تەنگەنەفەسی، دڵەکوتێ و لەرزینت هەیە؟
          بەڵێ               نەخێر
بەردەوام هەستدەکەیت کە عەسەبیت، لەپەلەبروزێدایت و گرژیت؟
          بەڵێ                نەخێر
لەهەندێ کات و شوێندا ئەو ترسەت بۆ دێت کە تۆ دەسەڵاتت بەسەر خۆتا نەمێنێت و شێت بیت؟
           بەڵێ               نەخێر
لە هەندێک شت و شوێن لە ترسا دوردەکەویتەوە؟
              بەڵێ           نەخێر
لەهەندێ شتی تایبەتی وەک: بەرزایی، فڕین، دکتۆری ددان، جاڵجاڵۆکە، مشک و شتیتر، دەترسیت؟
            بەڵێ               نەخێر
لەهەندێ جێگا و شتی وا دەترسیت کە خۆشت نەزانیت بۆ دەترسیت و نەتوانیت لەوترسە خۆت ڕزگاربکەیت؟
              بەڵێ            نەخێر
کاتێ کە دەتەوێ ماڵ جێبهێڵیت، ترسێکت لێدەنیشێت؟
            بەڵێ               نەخێر
لەم مانگەی ڕابوردودا ئەو ترسەت لێنیشتووە کە لەناو کەسەکانی دەروبەرتا بەجۆرێک لە جۆرەکان تەریق بکرێیتەوە؟
            بەڵێ            نەخێر
ئەو خەم و هەستانە وایان لێکردویت کەوەک جاران بە ئاسایی و ئاسودەیی نەژیت؟
              بەڵێ              نەخێر

له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا سیسته‌می زانکۆلاین ئه‌کرێته‌وه‌ که‌ وه‌ک و ئه‌م وێنه‌یه‌ وایه‌ لینکی چونه‌ ژوره‌وه‌