هاوڵاتی
هه‌ندێکجار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت یان هاوڕێ‌و هاوپیشه‌کانت ده‌ستده‌که‌یت به شه‌ڕ کردن، گه‌رچی له‌وانه‌یه ماف له‌لای تۆ بێت، به‌ڵام شێوازی تۆ بۆ ده‌ربڕینی تووڕه‌ییه‌که‌ت نه‌ک ئه‌و مافه‌ت له‌ده‌ستدا ناهێڵێته‌وه، به‌ڵکو واده‌کات ببێته جێگه‌ی سه‌رزه‌نشتکردنی ئه‌وانی دیکه. ئه‌م هه‌نگاوانه بنێ:
1- که‌مێک بووه‌سته‌و چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌ک بده: هه‌وڵدان بۆ ژماردن له 1-10 ته‌نها رێگه‌یه‌ک نییه بۆئه‌وه‌ی منداڵ فێر بکه‌یت چۆن فێری ئارامی ببێت، به‌ڵکو هه‌مان شێواز بۆ تۆ ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت، هیچ بڕیارێک مه‌ده ئه‌گه‌ر توڕه بیت، که‌مێک بوه‌سته هه‌تا ئارام ده‌بیته‌وه، دواتر بیر بکه‌ره‌وه چۆن چاره‌سه‌ری بکه‌یت.
2 – گوزارشت له‌توڕه‌یی خۆت بکه، به‌ڵام دوای ئارام بوونه‌وه: ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌کاتی توڕه‌بوونتدا ده‌یکه‌یت، واده‌کات دواتر هه‌ست به‌په‌شیمانی بکه‌یت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای ئارامبوونه‌وه ده‌یڵێیت‌و ده‌یکه‌یت به‌دڵنیاییه‌وه ره‌فتاره دروسته‌که‌یه، چونکه به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵییه نه‌ک ره‌فتارێکی لاده‌رانه‌ی پشتبه‌ستوو به‌هه‌ست‌و سۆز.
3- مه‌شقی ریلاکس بوون بکه: هه‌ندێک مه‌شق‌و راهێنانی تایبه‌ت به ریلاکس بوون هه‌یه که یارمه‌تی ئارامبوونه‌وه‌ی مێشک ده‌دات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی موماره‌سه کردنی وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بیر پاک ده‌کاته‌وه‌و به‌تاڵت ده‌کاته‌وه له‌هه‌ر ووزه‌یه‌کی سلبی که له‌تۆدا هه‌بێت. هه‌ربۆیه هه‌میشه ئاگاداری ئه‌وه به که هه‌ندێک مه‌شق‌و چالاکی وه‌رزشی بخه‌یته نێو سیسته‌می رۆتینیی ژیانی رۆژانه‌ته‌وه.
4- راوێژ به‌که‌سانی دیکه بکه: ئه‌و کاته‌ی روبه‌ڕووی کێشه‌یه‌ک ده‌بیته‌وه، هه‌وڵ بده کاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆت نه‌بێت، به‌ئارامی بیر بکه‌ره‌وه، به‌دوای چاره‌سه‌ری جیاوازدا بگه‌ڕێ‌و هه‌میشه با ئه‌ڵته‌رناتیڤی جیاوازت هه‌بێت بۆده‌رچوون له ئه‌زمه‌که‌ت، دواتریش له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دا راوێژ ده‌رباره‌ی بۆچوونه‌کانت بکه.
5- به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤانه تۆمه‌ت ئاڕاسته بکه: له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو کاته‌کانی خۆت به‌وه به‌سه‌ر به‌ریت که چۆن به‌شێوازی جۆراوجۆر تووڕه‌بوونه‌کانت ده‌رببڕیت، هه‌وڵ بده خۆت نه‌رم بکه‌یت کێشه‌کان وه‌ک خۆی وه‌ربگریت‌و به‌دوای هۆکاره‌کانی‌و شێوازی چاره‌کردنیاندا بگه‌ڕێیت، وه‌ک منداڵ ره‌فتار مه‌که‌و بیر له تۆڵه‌کردنه‌وه مه‌که‌ره‌وه له‌و که‌سانه‌ی توڕه‌یان کردویت، دڵنیابه بیرنه‌کردنه‌وه له‌هه‌وڵدان بۆ ئیستفزاز کردنی ئه‌وانی دیکه خۆی سه‌رکه‌وتنه بۆ تۆ.
6- زمانی گفتوگۆ: هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی دیاریکراو هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌کاریان بهێنیت کێشه‌که‌ت زیاتر ئاڵۆز ده‌که‌یت، بۆنموونه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ت ده‌دوێیت، به‌م ووشانه ره‌خنه مه‌گره، وه‌ک: »تۆ به‌مه‌به‌ست واتکرد، تۆ ده‌ستت پێ‌کرد..» ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌که‌تدا دوایت، ئه‌م ده‌سته‌واژانه به‌کارمه‌هێنه »تۆ ئه‌و کاره ناکه‌یت که لێت داواکراوه، تۆ خۆت گێل ده‌که‌یت»، هه‌میشه به‌زمانێک قسه بکه که تۆمه‌تبارکردنی تێدا نه‌بێت.
7- هیچ شتێک له‌ناخی خۆتدا مه‌هێڵه‌ره‌وه که دواتر له‌سه‌ر یه‌کتر که‌ڵه‌که ببن‌و له شه‌ڕێکی دیکه‌دا بیته‌قێنیته‌وه: کاتێک کێشه‌یه‌ک کۆتایی دێت هه‌مووشتێکی تایبه‌ت به‌و کێشه‌یه له‌بیر بکه، هیچ رسته‌یه‌کی خراپ‌و ره‌فتارێکی هه‌ڵه له‌مێشک‌و بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆتدا به‌هه‌ڵواسراوی مه‌هێڵه‌ره‌وه.
8- به‌قسه‌ی خۆش‌و نوکته دۆخه‌که ئارام بکه‌ره‌وه: ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد حاڵه‌تێکی نائارام له‌نێوان که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ردا هه‌یه‌و دڵنیایت که‌شه‌که هه‌تا شه‌ڕکردن ده‌ڕوات، هه‌وڵ بده به قسه‌یه‌کی خۆش یان نوکته‌و به‌سه‌رهاتێک که‌شه‌که بگۆڕیت، به‌مه‌رجێک ئه‌و قسانه سووکایه‌تیکردن نه‌بێت به‌هیچ که‌سێک.
9- رۆتینی دووباره‌بۆوه‌ی ژیانت بشکێنه، فێری بنه‌ماکانی په‌یوه‌ندیکردنی پۆزه‌تیڤانه ببه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه: هه‌ندێک کات بێ تاقه‌تی‌و بێ هیوایی که‌شێکی پڕ له‌تووڕه‌بوونت بۆ ده‌خوڵقێنێت، تۆش به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانیت ئه‌م هه‌ستانه‌ت له‌که‌سانی ده‌وروبه‌رتدا به‌تاڵ ده‌که‌یته‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا زاڵ ببیت هه‌وڵ بده نه‌که‌ویته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و رۆتینه‌وه که رۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه، له‌نێوان هه‌ر ماوه‌یه‌ک بۆ ماوه‌یه‌کی دیکه مۆڵه‌تێک له‌شوێنی کاره‌که‌ت وه‌ربگره‌و بڕۆ بۆ شوێنێکی دیکه‌ی جیاواز، یان موماره‌سه‌ی هه‌ندێک چالاکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه که‌پێشتر نه‌تکردووه.
10- داوای هاوکاری له‌که‌سانی پسپۆڕ بکه: هه‌ندێکجار ئه‌سته‌مه بتوانیت کۆنترۆڵی توڕه‌بوونه‌کانت بکه‌یت، هیچ کارێکی خراپ‌و ناشرین نییه ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ داواکردنی هاوکاری به‌ریت له‌که‌سانی پسپۆڕی بواری ده‌روونی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تیت بده‌ن ئه‌و گرفته‌ت به‌هه‌ندێک مه‌شق‌و راهێنانی دیاریکراو تێپه‌ڕێنیت
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر