وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 10ی مانگی داهاتوو، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستاندا ده‌وامی خوێندنی ساڵی (2012-2013) ده‌ستپێده‌کات.
(هاجه‌ر داود) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه (10-9-2012) یه‌که‌م ڕۆژی وه‌رزی نوێی خوێندنی ساڵی (2012-2013)، له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ستپێده‌کات"
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕونیشیکرده‌وه:له23-ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌کاربوونی مامۆستایانی سه‌رجه‌م خوێندنگه‌و قوتابخانه‌کان ده‌بێت له‌کوردستاندا"