کێشه‌ی سۆزداری کێشه‌ی پله‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه له‌کوردستان
کێشه‌ی سۆزداری کێشه‌ی پله‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه له‌کوردستان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و زانستی و په‌روه‌رده‌یی خۆم و له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و توێژه‌ره ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ڕێزه‌کان، ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌یان سیمینارم بۆ قوتابخانه و خوێندنگه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به‌هۆشیاری ده‌روونی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ فشاره ده‌روونییه‌کان و خراپ به‌کارهێنانی به‌رهه‌مه ته‌کنۆلۆژییه‌کانی وه‌ک مۆبایل و ئینته‌رنێت و…تد، ڕه‌نگه له‌کۆی گشت سیمیناره‌کاندا دوو یان سێ خوێندنگه‌ی کوڕانی تێدا بووه، ئه‌وانی تر خوێندگه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کانی کچان بوون. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوو قۆناغه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ستیاری ئه‌و دوو قۆناغه له‌ته‌مه‌نی مرۆڤ که‌ده‌کرێت به سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی قۆناغی هه‌رزه‌کاری ناوزه‌دیان بکه‌ین.
وه‌ک نه‌ریتێکی باو پاش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌م پێشکه‌ش ده‌که‌م داوا له‌به‌شداران ده‌که‌م که هه‌رپرسیارێک یان گرفتێکیان هه‌یه پرسیار بکه‌ن یان باسی بکه‌ن تابتوانین هاوکاریان بین له‌ڕێنمایی کردن و چاره‌سه‌رکردنیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوی ئاماده‌بووانیشدا نه‌توانێت ئه‌وا ئاماده‌یی خۆم ده‌ربڕیوه که‌پاش ته‌واوبوونی سیمیناره‌که ئاماده‌ی گوێ گرتنم، دیاره ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری قۆناغی ته‌مه‌نیان و له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ستیاری کێشه و ژانکۆکانی ئه‌م قۆناغه‌یه به‌تایبه‌تی که‌به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاکانیان ئاماده‌ی سیمیناره‌کان ده‌بن و به‌شدارن له‌گه‌ڵیاندا. خۆشبه‌ختانه له‌هه‌ر سیمینارێکدا ڕووبه‌ڕووی ده‌یان پرسیار ده‌کرێینه‌وه، ئه‌و پرسیارانه‌ی به‌ئاشکرا ده‌یکه‌ن پرسیارگه‌لێکی گشتین له‌سه‌ر باری ده‌روونی و گرفته‌کانی خه‌و و که‌می ته‌رکیز و …تد، به‌ڵام پاش ته‌واوبوونی سیمینار ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موویان ئه‌وا زۆرینه‌یان دێنه پێشه‌وه و خوازیاری ئه‌وه‌ن به‌ته‌نها پرسیار یان گرفته‌کانیان بخه‌نه ڕوو نه‌ک له‌به‌رچاوی هاوڕێ و مامۆستا‌کانیاندا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری هه‌رزه‌کاران کێشه‌یان هه‌یه له‌ناو کێشه‌کانیشیاندا کێشه‌ی سۆزداری ڕێژه‌یه‌کی هێجگار به‌رز پێکده‌هێنێت، بوونی ئه‌م کێشه‌یه به‌و قه‌باره‌یه ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت که‌ئاستی خوێندن له‌و دوو قۆناغه‌ی خوێندندا (ناوه‌ندی و ئاماده‌یی) نزمه، زۆربه‌ی ئه‌و قوتابی و خوێندکارانه‌ی کێشه‌ی سۆزداریان هه‌یه: له‌وانه‌یه‌ک یان چه‌ند وانه‌یه‌ک که‌وتوون، گرفتیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا هه‌یه، هه‌موو وزه‌کانیان بۆ لایه‌نه سۆزدارییه‌کانیان خه‌رج ده‌که‌ن، له‌دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌رده‌وامدا ده‌ژین، هه‌ندێکیان مۆبایل و سیم کارت و یه‌که‌ی قسه‌کردنیان له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه بۆ کڕدراوه.
سه‌یره قوتابیانی قۆناغی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی (یه‌که‌می ناوه‌ندی) که‌ته‌مه‌نیان ته‌نها سیانزه ساڵه، باس له‌په‌یوه‌ندی سۆزداری و عه‌شق ده‌که‌ن و ده‌ڵێن به‌رامبه‌ره‌که‌مان ڕاستگۆیه و بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌م ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌مان به‌ستووه، باس له‌وه‌ده‌که‌ن که‌ناتوانن ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویسته‌کانیان ببن، قوتابیانی قۆناغه‌کانی سه‌رووتر چیرۆکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تریان لایه، (تۆ بڵێی پڕوپاگه‌نده‌ی کۆتایی هاتنی دنیا له2012 دا ڕاست نه‌بێت؟).
زۆربه‌ی ڕۆژ له‌لایه‌ن توێژه‌ره به‌ڕێزه‌کانی ئه‌م قوتابخانه و ئه‌و خوێندنگه‌ی کچانه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌کرێت بۆ بوونی کێشه‌ی قورس و داوام لێده‌کرێت سه‌ردانی ئه‌و قوتابخانه و خوێندنگانه بکه‌م، چونکه بۆچوونێک لای قوتابیان و خوێندکاران که وا ده‌زانن توێژه‌رانی قوتابخانه‌کانی خۆیان کێشه‌کانیان ده‌گه‌یه‌ننه کارگێڕی قوتابخانه و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و مامۆستایانی لێ تێده‌گه‌یه‌نرێت، به‌م هۆیه‌وه جۆرێک له‌گومانیان هه‌یه، به‌ڵام کاتێک به‌نده وه‌ک میوان سه‌ردانیان ده‌که‌م متمانه‌ی ته‌واویان پێمه و خه‌مه‌کانیان هه‌ڵده‌ڕێژن که‌هه‌مووی کێشه‌ی سۆزدارییه.
ئه‌م قوتابی و خوێندکارانه وه‌ها دێنه پێش چاو وه‌ک ئه‌وه‌ی تاسه‌ر ئێسقان تینوو و برسی سۆز و خۆشه‌ویستی بن، واده‌رده‌که‌ون که له‌ناو خێزاکه‌نیاندا هه‌ست به‌نامۆبوون بکه‌ن.
هه‌وێنی هه‌موو ئه‌م کێشه سۆزداریانه‌ی هه‌رزه‌کاران ئاوێته‌ی ئه‌و ئامێره ته‌کنۆلۆژیه‌یه که‌ناوی (مۆبایل)ه،
گشت ئه‌م ڕاستییانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و ڕاستییانه ده‌سه‌لمێنن که:
1- خێزانی کورد تائه‌ندازه‌یه‌کی زۆر ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه.
2- خێزانی کورد لایه‌نی سۆز و خۆشه‌ویستی به‌خشینی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و گۆشکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامه‌کانیدا به‌تایبه‌تی له‌هه‌ردوو قۆناغی منداڵی و هه‌رزه‌کاری.
3- په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناو ئه‌ندامانی خێزان کاڵ بوونه‌ته‌وه و له‌هه‌ندێ خێزاندا ده‌توانرێت بگوترێت که نه‌ماوه.
4- خێزانی کورد که‌مته‌رخه‌مه له‌چاودێری کردنی ڕۆڵه هه‌رزه‌کاره‌کانیدا، هه‌ر له‌چاودێری کردنی که‌لوپه‌ل و ڕه‌فتار و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خێزانی هه‌تا چاودێری کردنی له‌ناو خوێندنگه و ئاستی خوێندن و نمره‌کانی و گه‌ڕان به‌دوای هۆکار و چاره‌سه‌ردا.