۱۳۹۱-۰۵-۲۱

فۆرمی وه‌رگرتن له‌زانکۆ و په‌یمانگاکان پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م دابه‌شده‌کرێت


فۆرمی وه‌رگرتن له‌زانکۆ و په‌یمانگاکان پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م دابه‌شده‌کرێت
PM:03:58:11/08/2012
فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان
جێگری‌ سه‌رۆکی‌ زانکۆی‌ سلێمانی‌ بۆ کاروباری‌ خوێندکاران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌25ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌ن به‌دابه‌شکردنی‌ فۆڕمی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێنکاران بۆ به‌شه‌کانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزش و هونه‌ره‌ جوانه‌کان و راگه‌یاندن و بۆ کۆی‌ به‌شه‌کانی‌ دیکه‌یش چاوه‌ڕێی‌ ته‌واو بوونی‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌می خوێندکاران ده‌که‌ن.
د. ئاراس زه‌ینه‌ڵ، جێگری‌ سه‌رۆکی‌ زانکۆی‌ سلێمانی‌ بۆ کاروباری‌ خوێندکاران ی‌ راگه‌یاند: له‌ 25ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ فۆڕمی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندکاران بۆ به‌شه‌کانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزش، هونه‌ره‌ جوانه‌کان و راگه‌یاندن دابه‌ش ده‌که‌ن، چونکه‌ ئه‌و به‌شانه‌ وه‌رگرتن تیایدا پشت به‌ چاوپێکه‌وتن ده‌به‌ستێت.
وتشی‌: "بۆ دابه‌شکردنی‌ فۆڕمی‌ به‌شه‌کانی‌ دیکه‌ی‌ زانکۆی‌ سلێمانی‌، چاوه‌ڕێی‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌می‌ خوێندکاره‌ ده‌رنه‌چوه‌کان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ فۆڕم دابه‌ش بکه‌ین، که‌ی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو فۆڕمی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندکاران له‌زانکۆی‌ سلێمانی‌ دابه‌ش ده‌که‌ین".
ساڵی‌ رابردو به‌هۆی‌ په‌یڕه‌وکردنی‌ سیستمی‌ زانکۆ لاینیه‌وه‌، دابه‌شکردنی فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانکۆ و په‌یمانگاکان دواکه‌وت، جگه‌ له‌وه‌ی به‌هۆی تازه‌یی سیستمه‌که‌وه‌ به‌شێکی زۆر له‌خوێندکاران کێشه‌یان ده‌هاته‌به‌رده‌م به‌تایبه‌تی له‌ دروستکردنی ئیمه‌یڵی تایبه‌تدا بۆ خوێندکاره‌کان، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دواکه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی ناوی خوێندکاران له‌زانکۆ و په‌یمانگاکاندا

۱۳۹۱-۰۵-۱۸

ئاگادارى سه‌رجه‌م قوتابیه‌ ئیکماله‌کانى پۆلى نۆیه‌مى قوتابخانه‌ى قه‌ڵاى بنه‌ڕه‌تى تێکه‌ڵاو


 ئاگادارى سه‌رجه‌م قوتابیه‌ ئیکماله‌کانى پۆلى نۆیه‌مى  قوتابخانه‌ى قه‌ڵاى بنه‌ڕه‌تى تێکه‌ڵاو ئه‌که‌ین که‌ ته‌نها له‌ دوو قوتابخانه‌دا تاقیکردنه‌وه‌ى خولى دووه‌م ئه‌نجام ئه‌درێت  قوتابیه‌کانیش به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌ دابه‌ش کراون :
 1- له‌ ژماره‌ 2020240001 بۆ 2020240123 له‌ قوتابخانه‌ى قه‌ڵا تاقیکردنه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن 
2- له‌ ژماره‌ 2020240124 بۆ 2020240260 له‌ قوتابخانه‌ى ئه‌حمه‌دى خانى تاقیکردنه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن 
 کاتى تاقیکردنه‌وه‌که‌ 25-8-2012 کاتژمێر 8:30  ده‌ستپێده‌کات 

                                                                  مسته‌فا که‌ریم مسته‌فا 
                                                               به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى قه‌ڵا

۱۳۹۱-۰۵-۱۷

وه‌ڵامی تانه‌کانی خوێندکارانی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یاندرا


وه‌ڵامی تانه‌کانی خوێندکارانی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یاندرا
PM:12:20:07/08/2012


ئه‌مڕۆ 7ی ئابی 2012، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو؛ ده‌رئه‌نجامی‌ ئه‌و تانانه‌ی‌ که‌خوێندکاران له‌ ئه‌نجامی‌ تاقیکردنه‌وه‌کانیان گرتبو ڕاگه‌یه‌نراوه‌ و خوێندکاران ده‌توانن وه‌ریبگرنه‌وه‌.

جه‌بار حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌  راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ، دووشه‌مه‌، ئه‌نجامی‌ ئه‌و تانانه‌ی‌ که‌ خوێندکاران له‌ نمره‌کانی‌ خۆیان گرتبویان و بۆ په‌روه‌رده‌یان ره‌وانه‌ کردبوو به‌شێوه‌ی‌ ره‌سمی‌ پاش پێداچونه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نرا.

وتیشی‌: راگه‌یاندنه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌که‌ خوێندکاران ده‌توانن ته‌نها له‌رێگه‌ی‌ قوتابخانه‌کانی‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامه‌که‌ وه‌ربگرنه‌وه‌، چونکه‌ له‌ سایت و ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کان بڵاوناکرێنه‌وه‌.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاندبوو ته‌نها له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ نزیکه‌ی‌ 2500 تانه‌ی‌ خوێنکاریان بۆ هاتووه‌، به‌ڵام به‌وته‌ی‌ مامۆستا جه‌بار حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د ده‌رئه‌نجامی‌ ئه‌و تانانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو که‌ خوێندکاران گومانیان له‌ ئه‌نجامه‌کانی‌ خۆیان هه‌بووه‌، به‌ڵکوو ژماره‌یه‌کی‌ که‌م گۆڕانکاری‌ له‌نمره‌کاندا هه‌بووه‌.

ئاگاداری

بەڕێزان بەهۆی هڵەیکی تەکنیکی کەلەسەرچاوەی وێبلاگەکەمانەوەدروست بووە،تکایەکاتێک سەردانمان دەکەن بۆبینینی وێبەکەدەتوانن کلیک لێرەدابەن.






٧/٨/٢٠١٢

ئەنجامی تاقیکردنەوەی بواری پسپۆڕی پاڵێوراوانی پلەی سەرپەرشتیاری راگەیەندرا