پێکهاته‌ی سیمینارێک که کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی کوردستان
به هاوکاری ڕێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ
توێژه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی
Understanding and Preventing Suicide
خۆکوشتن یه‌کێکه له دیارده بڵاوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌کان و ده‌توانین بڵێین هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌ڕێژه‌ی جیاواز پشکی خۆی به‌رده‌که‌وێت، به‌پێی سه‌رچاوه کۆنه‌کان خۆکوشتن دیارده‌یه‌کی نوێ نییه و له‌دێرزه‌مانه‌وه هه‌یه و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا که‌سانێک هه‌ن له‌دوی مردن ده‌گه‌ڕێن و به ته‌نها هۆکاری ده‌زانن بۆ خۆڕزگارکردن له مه‌ینه‌تیه‌کانی ژیان !
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه زانستییه‌کان ئاماژه ده‌که‌ن به هه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی خۆکوشتن و زیادبوونی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. له‌یه‌کێک له سه‌رژمێرییه‌کانی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ( W.H.O ) ده‌رکه‌وتووه که رێژه‌ی خۆکوشتن له جیهاندا ساڵانه ده‌گاته 800 - 900 هه‌زار حاڵه‌ت.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئێستا خۆکوشتن له زوربه‌ی وڵاتانی دونیادا بریتییه له‌و 10 هۆکاره سه‌ره‌کییه‌ی که ده‌بنه هۆی مردن، بۆ نموونه له وڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا خۆکوشتن بریتییه له سێیه‌م هۆکاری له ناوچون دوای نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و شێرپه‌نجه. له وڵاته ئه‌سکه‌نده‌نافیه‌کانی وه‌کو (سوید ، نه‌رویج ، دانیمارک) له ساڵێکدا له 100 هه‌زار که‌س 40 که‌س خۆیان ده‌کوژن، له ئه‌مریکاش ساڵانه زیاتر له ( 31000 ) سی و یه‌ک هه‌زار که‌س خۆیان ده‌کوژن، واته ( 85 ) که‌س له ڕۆژێکدا، هه‌روه‌ها ساڵانه 650 هه‌زار که‌س هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌ده‌ن له‌و وڵاته‌دا. له ساڵی 2004دا له ئه‌مریکا ( 195134 ) هه‌زار که‌س به‌هۆکاری هه‌وڵی خۆکوشتن داخڵی نه‌خۆشخانه کراون، 13% یان ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 19 ساڵیدابووه.
چه‌ند سه‌رژمێرییه‌ک له کوردستان:
کوردستانیش یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو رێژه‌ی خۆکوشتن تیایدا به‌رزبۆته‌وه. له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره (324 له 2/5/2007 ) دا هاتووه، به‌پێی ئاماره‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجنسی که یه‌کێکه له و شوێنانه‌ی تۆماری حاڵه‌ته‌کان ده‌کات سالی 2006 زیاتر له (1200) حاڵه‌تی خۆسوتاندنی ژنان له ناوچه‌که‌دا تۆمارکراون و (450) یان گیانیان له‌ده‌ست داوه. ژماره‌که زیادی کردوه به‌راورد به 2005 که له‌و ساڵه‌دا نزیکه‌ی (715) ژن هه‌وڵی خۆسوتاندنیان داوه وه پێنج یه‌کیان مردوه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه. هه‌روه‌ها له سالی 2004 دا (180) که‌س خۆیان ده‌رمانخوارد کردووه به مه‌به‌ستی خۆکوشتن، به‌ڵام له ساڵی 2005دا به‌رزبۆته‌وه بۆ (260) که‌س 210 که‌سیان مێینه‌ن له نێوان ته‌مه‌نی 12-30 ساڵی.(ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژ. 257 له 18/1/2006). دیاره ئه‌م ڕێژانه له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر و له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی دی گۆڕانی به‌سه‌ردێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیانه‌ی دێنه ئاراوه.
خۆکوشتن ( انتحار ) چییه؟
بریتییه له کۆتایی هێنانێکی ده‌ستکردانه‌ی مرۆڤ به ژیانی خۆی. ئه‌م کاره‌ش له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه‌ی خۆیه‌تی ده‌رهه‌ق به‌ژیانی خۆی و هه‌ندێک جار کاره‌که سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و ژیانی کۆتایی دێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار سه‌رکه‌وتو نابێت و له ژیاندا ده‌مێنێته‌وه.
هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی خۆکوشتن:
هۆکاره‌کانی خۆکوشتن له‌یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر جیاوازه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هۆکاره‌کانی خۆکوشتنن :
1. ته‌مه‌ن : ئه‌و که‌سانه‌ی له مه‌ترسی خۆکوشتندان ، زیاتر گه‌نجانن له نێوان ته‌مه‌نی 15 – 25 ساڵی ، هه‌روه‌ها پاش ته‌مه‌نی ( 65 ساڵی ) ئه‌گه‌ری خۆکوشتن زۆره به‌تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌دا که به‌ته‌نیا ده‌ژین له هه‌ندێک وڵاتی رۆژئاوادا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆکوشتن له‌هه‌موو ته‌مه‌نێکدا هه‌یه.
2. ڕه‌گه‌ز: خۆکوشتنی ته‌واوه‌تی له ڕه‌گه‌زی نێردا زیاتره له ڕه‌گه‌زی مێ به‌رێژه‌ی چوار ئه‌وه‌نده، به‌ڵام هه‌وڵی خۆکوشتن له ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا زیاتره له ڕه‌گه‌زی نێر به‌رێژه‌ی سێ ئه‌وه‌نده.
3. باری خێزانی: خۆکوشتن له‌و که‌سانه‌دا که هاوسه‌ریان هه‌یه که‌متره ، به‌ڵام له تاکی بێ هاوسه‌ر یان ژن و پیاوی جیابوه‌وه زیاتر ڕوده‌دات.
4. ئایین: خۆکوشتن که‌متره له ناو هه‌وادار و شوێنکه‌وتوانی ئایندا به‌راورد به بێباوه‌ڕان ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی خۆکوشتن له‌ناو مسوڵمان و جوله‌که و کاسۆلیکدا که‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ پروتستانت . بۆ نموونه زۆر حاڵه‌ت که بێزاره له ژیان و فکری خۆکوشتنی هه‌یه ، کاتێک پرسیاری لێده‌کرێت چی ڕێگره له‌وه‌ی خۆت نه‌کوشتووه ، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت له ترسی خوا ، به تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌کاندا ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له قورئاندا به‌ڕاشکاوی باس له حه‌رامی خۆکوشتن ده‌کات و ده‌فه‌رموێت (( ولا تقتلوا ڕنفسکم إن الله کان بکم رحیماً)) النسا‌و 29، هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا هاتووه (( من قتل نفسه بشی عژب به یوم القیامه )). یاساغکردنی خۆکوشتن به‌و شێوازه له دیندا ، بۆته هۆکارێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رٍِێژه‌ی خۆکوشتن له نێو کۆمه‌ڵگا باوه‌ڕداره‌کاندا.
5. هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان: به تایبه‌ت توندوتیژی خێزانی، بوونی فشار له‌سه‌ر ره‌گه‌زی مێینه، جیاوازی ره‌گه‌زی له ناو خێزان، جیابونه‌وه...
6. ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری : ڕێژه‌ی خۆکوشتن له ئاسته کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رزه‌کاندا زیاتره، هه‌روه‌ها له ناو شاره گه‌وره‌کاندا زۆرتره وه‌ک له گونده‌کان.
7. وه‌رزی ساڵ : کاتێکی دیاریکراو و تایبه‌ت نییه به خۆکوشتن به‌ڵام ده‌رکه‌وتووه ڕێژه‌ی خۆکوشتن له به‌هار و پایزدا که‌مێک به‌رزتره.
8. نه‌ژاد (عرق ): خۆکوشتن له ناو سپی پێستدا زیاتره له ڕه‌ش پێست، هه‌روه‌ها که‌متره له ناو ئه‌و که‌مینه‌و گروپه بچوکانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز هه‌یه له نێوانیاندا.
9. جۆری پیشه : بێ‌کاری و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ژیان یه‌کێکه له هۆکاره زۆر مه‌ترسیداره‌کانی خۆکوشتن، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خاوه‌نی هه‌ر جۆره پیشه‌یه‌کیش بیت مه‌ترسی خۆکوشتنت هه‌یه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک پیشه رێژه‌ی خۆکوشتن تیایاندا زۆرتره له پیشه‌کانی تر، وه‌کو پزیشک، پزیشکی ددان، ئه‌فسه‌ری جێبه‌جێکار، ..
10. حاڵه‌تی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی: توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌کان وه‌کو ئه‌یدز، شێرپه‌نجه.
11. حاڵه‌تی ته‌ندروستی ده‌روونی: تێکچونه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی به یه‌کێک له به‌هێزترین هۆکار و پاڵنه‌ره‌کانی خۆکوشتن ده‌ژمێردرێن به‌تایبه‌ت له نێو حاڵه‌ته‌کانی خه‌مۆکی، سکیزۆفرینیا، دڵه‌ڕاوکی، ئالوده‌بوانی ئه‌لکحول و مادده هۆشبه‌ره‌کان، تێکچونی که‌سایه‌تی.
12. ب
چۆن خه‌مۆکی ده‌بێته هۆکارێک بۆ خۆکوشتن؟
(30% -70%) خۆکوشتنه‌کان په‌یوه‌ندییان هه‌یه به خه‌مۆکییه‌وه، چونکه له‌کاتی خه‌مۆکیدا مرۆڤ بیرکردنه‌وه‌ی ده‌شێوێت و ناتوانێت ژیرانه و دروست بیر بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته چاره‌سه‌ر نه‌کرا ئه‌وا هه‌ست ده‌کات که‌سێکی بێ هیوا و بێ نرخه و بیر له کۆتایی هێنان به‌ژیانی خۆی ده‌کاته‌وه .
ئاست و قۆناغه‌کانی خۆکوشتن:
1. فکری خۆکوشتن : بیرکردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له خۆکوشتن یان خۆئازاردان، به‌ڵام به‌بێ ده‌ربڕینی نیه‌تێکی ڕاست و هه‌بوونی ڕه‌فتاری خۆکوژی.
2. هه‌ڕه‌شه‌کردن به‌خۆکوشتن: ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی ده‌ربڕینی قسه یان نوسینه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی خۆکوشتن ده‌کات، به‌ڵام به شێوه‌ی کرداری هیچ ناکات.
3. ره‌فتاری خۆکوژی: هه‌ندێ ره‌فتار ده‌کات به مه‌به‌ستی خۆئازاردان که دڵنیایه نابێته هۆی مردن وه‌کو هه‌وڵدان بۆ بڕینی ده‌ماری مه‌چه‌کی به چه‌قۆیه‌کی پلاستیک، خواردنی چه‌ند ده‌نکه حه‌بێک که زیاتره له‌بڕی چاره‌سه‌ر به‌ڵام کوشنده نییه.
4. هه‌وڵی خۆکوشتن: زیان به‌خۆ گه‌یاندن، که له‌وانه‌یه ببێته هۆی برینداری بچوک یان گه‌وره، به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به ژیانی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات وه‌کو بریندارکردنی جه‌سته‌ی خۆی .
5. خۆکوشتنی ته‌واوه‌تی: به‌ته‌واوی کۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێَت له ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری یه‌کێک له ڕێگاکانی خۆکوشتن وه‌ک به‌کارهێنانی چه‌ک، خۆسوتاندن، ده‌رمان خواردن، خۆخنکاندن.
کێ ئه‌گه‌ری خۆکوشتنی لێده‌کرێت؟
به‌لای ئه‌وانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کردووه زۆربه‌ی دیارده‌ی خۆکوشتن حاڵه‌تێکی کتوپڕو له‌ناکاو نییه، به‌ڵکو به‌ماوه‌یه‌ک پێش هه‌وڵی خۆکوشتن ئه‌و که‌سه چه‌ند گۆڕانێکی تیا دروست ده‌بێت و چه‌ند په‌یام و ئاماژه‌یه‌کی له‌سه‌ر ده‌رده‌که‌وێت که چوارده‌وره‌که‌ی ده‌توانن هه‌ستی پێبکه‌ن له‌وانه :
1. پێشتر هه‌وڵی خۆکوشتنی دابێت.
2. نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی یان بارێکی ده‌روونی خراپی هه‌بێت وه‌کو خه‌مۆکی، دڵه‌ڕاوکێ.
3. دروست بوونی گۆڕانکاری له هه‌ڵسوکه‌وتیدا وه‌کو دابڕان، پاشه‌کشه‌کردن له‌لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌مبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ چوارده‌وردا.
4. خراپ به‌کارهێنانی ده‌رمان، ئالوده‌بوون له‌سه‌ر کحول یان مادده هۆشبه‌ره‌کان.
5. هه‌ستکردن به ته‌نهایی، هه‌ستکردن به بێهیوایی و نه‌بوونی یارمه‌تی.
6. دروست بوونی گۆڕانکاری له شێوازی خواردن و خه‌وتن و چالاکی ڕۆژانه.
7. هه‌بوونی سیمای شه‌ڕه‌نگێزی یاخود زووهه‌ڵچوون له که‌سه‌که‌دا.
8. له‌ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک، سه‌روه‌ت و سامان، کار و پیشه له‌و ماوه‌یه‌دا
9. بوونی خۆکوشتن یان هه‌وڵی خۆکوشتن له مێژووی خێزانه‌که‌یاندا.
10. له ژیانیدا کاره‌ساتی یه‌ک له‌دوای یه‌کی به‌سه‌ر هاتبێت.
په‌یامه‌کانی مرۆڤ که ئاماژه‌ن به خۆکوشتن :
1. په‌یامی ڕاسته‌وخۆی زاره‌کی :
• به‌شێوه‌ی قسه‌کردنی ڕاسته‌وخۆ به چوارده‌وره‌که‌ی ده‌ڵێت " خۆم ده‌کوژم ".
• له‌گه‌ڵ توڕه‌بوون و تاوانبارکردنی به‌رامبه‌ره‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆکوشتن ده‌کات و ده‌ڵێت " له‌داخی تۆ خۆم ده‌کوژم، فڵان شتم بۆ نه‌که‌ن خۆم ده‌کوژم، ..."
2. په‌یامی ناڕاسته‌وخۆی زاره‌کی:
• ماوه‌یه‌ک پێش هه‌وڵی خۆکوشتن چه‌ند وته‌یه‌ک ده‌رده‌بڕێت که ئاماژه‌ن به بێزاری و نائومێدی وه‌کو "که‌ی ئه‌مه ژیانه، مردن خۆشتره له‌ژیان، ..."
• له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی یان هاوڕێکانی هه‌ندێک ووته به‌کارده‌هێنێت وه‌کو " ئه‌گه‌ر یه‌کترمان بینییه‌وه جارێکی تر ".
3. په‌یامی ڕاسته‌وخۆی نازاره‌کی :
• به شێوازی کرداری ئاماژه ده‌دات به چوارده‌وری خۆی که نیه‌تی خۆکوشتنی هه‌یه وه‌کو ( په‌یداکردنی چه‌ک ، کۆکردنه‌وه‌ی حه‌ب ، کڕین و په‌یداکردنی مادده‌ی ژه‌هراوی ، ئاماده‌کردنی نه‌وت یان به‌نزین، چوونه شوێنی به‌رز، ..)
4. په‌یامی ناڕاسته‌وخۆی نازاره‌کی:
• ماوه‌یه‌ک پێش هه‌وڵی خۆکوشتن هه‌ڵده‌ستێت به ڕێکخستنی شته تایبه‌ته‌کانی خۆی وه‌کو شتی ناوماڵ، قه‌رزدانه‌وه، یان به‌خشینی شته‌کانی.
• پێشتر که‌سێکی گۆشه‌گیر بووه به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی زوربه‌ی خزم و که‌س و هاوڕێکانی ده‌کات، وه‌کو خواحافیزی کردنێک.
پێش ئه‌وه‌ی که‌سێک هه‌وڵی خۆکوشتن بدات چوارده‌وره‌که‌ی ده‌توانن بیناسنه‌وه و ڕزگاری بکه‌ن
* * * *
هه‌رکه‌سێک راسته‌وخۆ وتی خۆم ده‌کوژم پێویسته په‌یامه‌که‌ی به‌ڕاست وه‌ربگریت و پشتگوێی نه‌خه‌یت
* * * *
ئه‌گه‌ر فکری خۆکوشتنت لا دروست بوو زۆر به‌کراوه‌یی و ڕاسته‌وخۆ قسه‌بکه له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سه‌ی متمانه‌ت پێیه‌تی
ئه‌و پرسیارانه‌ی پێویسته بکرێن بۆ زانینی نیه‌ت و فکری خۆئازاردان یان خۆکوشتن له که‌سێکدا:
ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه بریتین له کۆمه‌ڵه پرسیارێک، به‌شێوه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌ک دانراون بۆ ئاشکراکردن و زانینی فکری خۆکوشتن له که‌سێکدا. پزیشک، چاره‌ساز، توێژه‌ران ده‌توانن بێ‌ترس و زۆر به‌کراوه‌یی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا قسه بکه‌ن ده‌رباره‌ی نیه‌ت و فکری خۆکوشتن یان ئه‌و هه‌وڵه خۆکوژییه‌ی داوێتی، ئه‌م باسکردنه نه‌ک فکری خۆکوشتن لای که‌سه‌که دروست ناکات، به‌ڵکو یارمه‌تیده‌رێتی بۆ ده‌ربڕین و رزگار بوون له‌و بیرۆکانه.
1. ئایا دڵته‌نگیت ؟ هه‌ست به بێهیوایی ده‌که‌یت ؟
2. ئایا هه‌ست ده‌که‌یت ژیان خۆشی تیانه‌ماوه و مردن خۆشتره له ژیان؟
3. ئایا هیچ کات حه‌زت کردووه بمریت؟
4. ئایا پێشتر یان ئێستا بیرت کردۆته‌وه خۆت ڕزگارکه‌یت له‌م کێشه یان حاڵه‌ته به ئازاردانی خۆت یان خۆکوشتن؟
5. ماوه‌ی چه‌ند ده‌بێت بیری خۆ ئازاردان یان خۆکوشتنت لا دروست بووه؟
6. له‌هه‌فته‌یه‌کدا چه‌ندجار بیر له خۆکوشتن ده‌که‌یته‌وه ؟
7. ئایا هیچ پلانێکت هه‌یه بۆ خۆئازاردان یان خۆکوشتن به مه‌به‌ستی ڕزگاربونت له کێشه‌کان ؟
8. ئایا به‌ئاسانی ده‌ستت ده‌گاته هۆکاره‌کانی خۆئازاردان یان خۆکوشتن؟ (بۆ نموونه : چه‌ک ، چه‌قۆ ، ده‌رمان)
9. ئایا پێشتر هه‌وڵی خۆئازاردان یان خۆکوشتنت داوه؟ که‌ی ؟ له‌کوێ ؟ چۆن و به‌چ هۆکارێک ؟
10. ئایا هه‌ستاویت به نوسینی نامه‌یه‌ک بۆ دوای خۆت ده‌رباره‌ی خۆ ڕزگارکردنت له ژیان به خۆکوشتن ؟
11. ئایا هیچ به‌ربه‌ستێک هه‌بووه له‌به‌رده‌متدا بۆ خۆکوشتنی ڕاسته‌قینه ؟ چین؟
تێبینی : ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به‌ته‌واوی ڕه‌تی کرده‌وه گفتوگۆ بکات ده‌رباره‌ی خۆکوشتن پێویسته هه‌وڵبدرێت پرسیار له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی یان هاوڕێکانی بکرێت.
چاره‌سه‌ر یاخود ڕێگه‌گرتن له خۆکوشتن :
بریاری خۆکوشتن ته‌واو بابه‌تێکی تایبه‌ته به خودی خاوه‌نه‌که‌ی، له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه پێش پرسیارکردن ده‌رباره‌ی خۆکوشتن به‌هێمنی کار له‌گه‌ڵ که‌سه‌که‌دا بکرێت، سه‌رزه‌نشت نه‌کرێت، په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ دروست بکرێت. چاره‌سه‌ر یاخود رێگه‌گرتن له خۆکوشتن به‌پێی حاڵه‌ته‌کان یان ئه‌و پێنج ئاسته‌ی هه‌یه‌تی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین به‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌کاندا بکه‌ین:
ڕێنماییه گشتییه‌کان:
1. ئه‌گه‌ر که‌سێک بیری خۆکوشتنی هه‌بوو پێویسته:
1. به‌کراوه‌یی و ڕاسته‌وخۆ لای ئه‌وکه‌سانه‌ی متمانه‌ی پێیانه قسه بکات ده‌رباره‌ی ناخی خۆی.
2. له زوترین کاتدا سه‌ردانی تایبه‌تمه‌ندی بواری ده‌روونی بکات.
3. به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ڕێنماییه‌کانی پزیشک و تیمی چاره‌سه‌رکردن.
2. ئه‌گه‌ر که‌سێک مه‌ترسی خۆکوشتنی هه‌بوو پێویسته:
1. ئه‌و قسانه‌ی ده‌یکات ده‌رباره‌ی خۆکوشتن، پشتگوێ نه‌خرێت و به راست وه‌رگیرێت.
2. له زوترین کاتدا سه‌ردانی تایبه‌تمه‌ندی بواری ده‌روونی پێ بکرێت.
3. که‌سانی چوارده‌وری سه‌رپه‌رشتی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌کانی بکه‌ن.
4. له ناوماڵدا هه‌موو ئه‌و شتانه دووربخرێنه‌وه که مه‌ترسی خۆکوشتنی پێده‌کرێت وه‌کو ( ده‌رمان، ژه‌هر، تفه‌نگ، چه‌قۆ، نه‌وت، ...).
5. به‌رده‌وام شه‌و و ڕۆژ چاودێری که‌سه‌که بکرێت و به‌ته‌نها جێ نه‌هێڵرێت.
6. که‌سانی ده‌وروبه‌ری به هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی رابردوی خۆیاندا بچنه‌وه و ژینگه‌یه‌کی له‌بارتری بۆ دروست بکرێت.
7. خۆیان به‌دور بگرن له سه‌رزه‌نشتکردنی که‌سه‌که ده‌رباره‌ی ئه‌و فکره خۆکوژییانه‌ی هه‌یه‌تی.
3. ئه‌گه‌ر که‌سێک له هه‌وڵێکی خۆکوژی ڕزگاری بوو پێویسته:
1. له زوترین کاتدا بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی ڕزگارکردنی له مردن.
2. چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی به‌هۆی هه‌وڵی خۆکوشتنه‌وه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دروستبوون .
3. سه‌رزه‌نشت نه‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵی خۆکوشتنی داوه، هه‌وڵبدرێت بۆ تێگه‌یشتن له‌و په‌یامانه‌ی هه‌یبووه پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی خۆکوشتن بدات ،بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند حه‌زی کردووه بمرێت ،
4. بزانرێت پاش خۆی هیچ نامه‌یه‌کی جێهێشتووه ، وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ڕاستی هه‌وڵی خۆکوشتنه‌که‌ی.
5. له زوترین کاتدا پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونی بیبینێت و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ دیاری بکات وه‌کو خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه ، به‌کارهێنانی ده‌رمان ، ....
6. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌یکات گوایه هه‌وڵی خۆکوشتن دووباره ده‌کاته‌وه ، پێویسته له‌لایه‌ن پزیشک و خێزانه‌که‌ی به گرنگ وه‌ربگیرێت و پشتگوێ نه‌خرێت.
7. خێزانه‌که‌ی ئاگادار بکرێت که شه‌ش مانگ تا یه‌ک ساڵ پاش هه‌وڵێکی خۆکوشتن چاودێری بکه‌ن، چونکه مه‌ترسی ده‌کرێت هه‌وڵه‌که‌ی دووباره بکاته‌وه.
8. مامه‌ڵه‌کردنێکی دروست و ژیرانه له‌گه‌ڵ خێزانی که‌سه‌که‌دا بکرێت، به‌مه‌به‌ستی ئاسایکردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه ناخۆشه‌کانی ئه‌م کاره لای خێزان و که‌س وکاری، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی وه‌کو باری ئاسایی پێشتری لێبێته‌وه.
ڕێنماییه تایبه‌ته‌کان:
1. ئه‌رکی توێژه‌ران له‌کاتی هه‌بوونی خوێندکارێک مه‌ترسی خۆکوشتنی لێبکرێت:
1. په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و له‌گه‌ڵ خوێندکاره‌که‌دا دروست بکات، هه‌وڵ بدات ببێته جێگه‌ی متانه‌ی.
2. هانی که‌سه‌که بدات ناخی خۆی ده‌رببڕێت و باس له کێشه‌کانی بکات.
3. زۆر به‌کراوه‌یی له‌گه‌ڵیدا قسه بکات له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکانه‌ی هه‌یه‌تی ده‌رباره‌ی هه‌وڵی خۆکوشتن.
4. سه‌رزه‌نشت نه‌کرێت له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی خۆکوشتنه‌ی که هه‌یه‌تی.
5. کۆمه‌ڵێک ئامۆژگاری یه‌ک له دوایه‌کی نه‌داتێ و بێزاربکرێت له گوێگرتن، به‌ڵکو هاوسۆزی بۆ نیشانبدرێت تاکو خوێندکاره‌که هه‌ست بکات که‌سێک هه‌یه لێی تێده‌گات.
6. پێویسته به‌هۆی هه‌ندێک قسه یان هێما گومان له نه‌خۆشه‌که بکرێت که له دواتردا له‌وانه‌یه هه‌وڵی خۆکوشتن بدات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له دانیشتنێکدا بڵێت " خواحافیز ئیتر ناتان بینمه‌وه ، وه‌سێت بکات بۆ دوای خۆی "
7. له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌کان چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و کێشه‌و پاڵنه‌رانه‌ی وایکردووه ئه‌و که‌سه بیر له خۆکوشتن بکاته‌وه.
8. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌یکات گوایه هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌دات، پێویسته له‌لایه‌ن چوارده‌وره‌که‌ی و تیمی چاره‌سه‌رکردن به گرنگ وه‌ربگیرێت و پشتگوێ نه‌خرێت.
9. ره‌وانه‌کردنی که‌سه‌که بۆ لای پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونی به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی چاره‌سه‌ری پێویست، له‌وانه‌یه به‌م شێوازه‌ی لای خواره‌وه بێت:
o ده‌ستنیشانکردنی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هه‌یه‌تی وه‌ک خه‌مۆکی، دڵه‌راوکێ، ... به‌ڵام پێویسته ده‌رمانه‌کان نه‌درێته ده‌ست نه‌خۆشه‌که خۆی، به‌ڵکو که‌س و کاری ئاگادار بکرێن خۆیان سه‌رپه‌رشتی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌کانی بکه‌ن وبیده‌نێ .
o خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه ئه‌گه‌ر پێویست بوو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن و له نزیکه‌وه ئاگاداربوون له حاڵه‌ته‌که‌ی.
10. هه‌وڵبدرێت که‌سه‌که بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر چالاکی رۆژانه‌ی ئاسایی خۆی.
11. له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردندا سود وه‌ربگیرێت له‌و هاورێ نزیکانه‌ی خوێندکاره‌که دیاری ده‌کات.
12. زانیاری بدرێت به ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ده‌رباره‌ی مه‌ترسی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی خوێندکاره‌که هه‌یه‌تی، به‌ڵام پێویسته نهێنییه‌کانی نه‌خۆش بپارێزرێت و ڕه‌زامه‌ندی نه‌خۆش وه‌ربگیرێت بۆ درکاندنی زانیارییه‌کان.
13. دانیشتن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌دا به شێوه‌ی خشته‌یه‌کی دیاریکراو ئه‌نجام بدرێت تاکو به‌ته‌واوی حاڵه‌ته‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تادا ماوه‌که‌ی له هه‌فته‌یه‌ک تێپه‌ڕنه‌کات.
14. پێویسته هاوکارییه‌کی باش هه‌بێت له‌نێوان توێژه‌ر و پزیشکی ده‌روونی و که‌سوکاری خوێندکاره‌که‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به هاوکاری یه‌کتر کاره‌کان به‌ڕێوه‌به‌رن.
2. ئه‌رکی توێژه‌ران پاش ئه‌م سیمیناره:
1. بابه‌ته‌که گرنگه و کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئێستای کوردستانه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بکرێت ئه‌م بابه‌ته بکرێته سیمینارێک بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و که‌سانی کارگێڕی قوتابخانه‌که‌ت، به‌م شێوازه:
• به‌رچاوڕون بکرێن ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌که و چونێتی سود وه‌رگرتن له زانیاریه‌کان له‌کاتی مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ قوتابی و خوێندکاراندا
• کارکردن بۆ چاره‌سه‌ر و رێگرتن له خۆکوشتن ته‌نها رۆڵی توێژه‌ر نییه، مامۆستا و ته‌نانه‌ت کارگێریه‌کانیش ده‌بێت رۆڵی خۆیان وه‌ربگرن و ئه‌ندامێکی ئه‌و تیمه بن به‌تایبه‌ت مامۆستایان.
• له‌به‌رئه‌وه‌ی مامۆستایان کاتێکی زۆری رۆژه‌که له‌گه‌ڵ قوتابیاندان، ده‌توانن له‌ناسینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا پێش خۆکوشتن رۆڵێکی گه‌وره‌یان هه‌بێت به ئاگادارکردنه‌وه‌ی توێژه‌ری قوتابخانه‌که‌ی له‌هه‌ر گۆڕانکاریه‌کی هه‌ستپێکراوی گرنگ له‌سه‌ر قوتابیه‌که‌ی وه‌کو: دابه‌زینی ئاستی خوێندن، به‌کارهێنانی ئه‌لکهول و مادده‌کانی تر، ده‌رکه‌وتنی سیمای خه‌مۆکی له‌سه‌ر ده‌موچاو، ....
2. ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌ی دایکان باوکان به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه:
• پێویسته دایک یان باوکی هه‌ر خوێندکارێک به‌تایبه‌ت دایک به‌شداربێت له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا
• ئه‌گه‌ر ژماره‌یان زۆر بوو به چه‌ند جارێک کۆبونه‌وه‌که بکرێت.
• به‌وردی باسی هێما و په‌یامه‌کانی خۆکوشتنیان بۆ بکرێت که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکراوه، به مه‌به‌ستنی ناسینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه له ناو خێزانه‌که‌ی خۆی ئه‌گه‌ر له مه‌ترسیدا بێت.
• تێنه‌گه‌یشتن له نێوان منداڵ و دایک و باوک‌دا به‌تایبه‌ت له قۆناغی هه‌رزه‌کاری
• ئه‌و ئاماژه‌یه بدرێته دایکان و باوکان که ئه‌وانیش ئۆباڵی خۆکوشتنه‌که‌یان ده‌که‌وێته سه‌ر، چونکه زۆرجار له ماڵه‌وه ئه‌وان ده‌بنه هۆکار و پاڵپێوه‌نه‌ری خۆکوشتن به‌هۆی شێوازی مامه‌ڵه کردنه‌که‌یان.
3. ئه‌نجامدانی سیمینار بۆ خوێندکاره‌کان به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه:
• پۆل پۆل سیمیناره‌که‌یان بۆ ئه‌نجام بدرێت پاش ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که، به‌شێوه‌یه‌ک گونجاوبێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی خوێندکاراندا
• باسکردنی چه‌ند کێشه‌یه‌ک که له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا روبه‌روی خوێندکار ده‌بنه‌وه وه‌کو ته‌نگژه‌کانی قۆناغی هه‌رزه‌کاری، دڵته‌نگی و خه‌مۆکی، گرفتی ده‌رنه‌چوون، گرفت له په‌یوه‌ندی سۆزداری،.. که نابێت ببنه هۆکاری خۆکوشتن
• هه‌بوونی کێشه‌ی خێزانی وه‌کو بونی ئاژاوه له‌ناو خێزان، جیابونه‌وه، هه‌ژاری،... کاریگه‌رییان له‌سه‌ر بیری خۆکوشتن
• تێنه‌گه‌یشتن له نێوان منداڵ و دایک و باوک‌دا به‌تایبه‌ت له قۆناغی هه‌رزه‌کاری و کاریگه‌ری وه‌کو پاڵنه‌رێک بۆ خۆکوشتن
• له‌ده‌ستدانی دایک یان باوک یان ئه‌ندامێکی خێزان نابێت ببێته هۆی له‌ده‌ستچونی که‌سێکی تر به‌دوایدا
• خوێندکاران ده‌توانن رۆڵێکی گه‌وره ببینن له ناسینه‌وه و رێگرتن له خۆکوشتنی یه‌کێک له هاورێکانیان له رێگه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌ی توێژه‌ری قوتابخانه‌که‌یان ده‌رباره‌ی هه‌رگۆڕانکاریه‌کی گرنگی هه‌ستپێکراو له‌سه‌ر خوێندکارێکی هاوڕێیان.
• زه‌مینه خۆشکردن و دروستکردنی پێشبینی بۆ خوێندکاران له‌ڕێگه‌ی گرتنی سیمینارێک بۆ سه‌رجه‌م خوێندکاران له‌لایه‌ن توێژه‌ر له‌پێش ئاشکراکردنی نمره‌ی کۆتایی ساڵ و پێش ئاشکراکردنی داخڵ بوون یان داخڵ نه‌بوونی خوێندکاران بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی وزاری .
ئه‌گه‌ر له‌پۆلێکدا خوێندکارێک خۆی کوشت :
1- توێژه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆله‌دا به‌ته‌نها کۆببێته‌وه گفتوگۆیه‌کی به‌کۆمه‌ڵ دروست بکات که‌هه‌ر خوێندکارێک بواری به‌شداریکردنی هه‌بێت به‌ده‌ربڕینی هه‌سته‌کانی ده‌رباره‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌یان که‌له‌ده‌ستیان چووه.
2- هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری وردی هاوڕی نزیکه‌کانی به‌مه‌به‌ستی زانینی هه‌بوونی مه‌ترسی هه‌وڵی خۆکوشتن تیایاندا .
3- ئه‌نجامدانی دانیشتنی تاکی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێ نزیکانه‌ی،به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنی زیاتر له‌حاڵه‌ته‌که‌یان.
سه‌رچاوه‌کان :
1. Psychiatric Secret / Jamwes L. Jacobson ، Alan. Jacobson / 1996
2. 1- Kaplan and Sadocks ، Synopsis of Psychiatry - 2003
3. NMS Psychiatry 3rd Edition - 1996
4. Manual of Psychiatric Emergencies / Steven e. Hyman ، George E. Tesar – Third Edition
5. Heartland Alliance Mental Health Promotion Training Curriculum Module – III 2005.
6. Psychiatry mental health nursing 2nd edition 2000
7. Internet.
8. گۆڤاری سایکۆلۆژیا ژماره ( 5 ) ساڵی 2006
9. گۆڤاری سایک ژماره ( 3 ) ساڵی 2006
10. گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ژماره ( 24 ) ساڵی 2005
ئاماده‌کردنی
ڕێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر