دلێرمحمود
لیکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر تیروانیکی نۆی بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی په‌روه‌ده‌یی چه‌ند بابه‌تیکی جۆری و پرۆگرامی تیدا ده‌رده‌که‌ویت که دهبهستریتهوهبه گرنگی سهرپهرشتیکی کردنی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و چۆنیه‌تی کارکردن ،ئه‌و مۆدیله سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی جۆارجۆرانهی که په‌یدابووه به پی ی جۆری زانیاری یه‌کان و سهرچاوهیزانیاری و گۆرانکاریه‌کان له سیستمی په‌روه‌رده‌یی ، ئه وبهرفراوانیه زۆره‌ی له پرۆگرامه‌کانی فیرکردن که رۆل ده‌بینیت گرنگی دان له باشی جۆری فیرکردن له لایه‌ک، وه چاککردنی ئاستی ده‌رچوان ایه‌کی تر سیستمی په‌روه‌رده‌ی له کۆششی به‌رده‌وام نیه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هاوشانی پیش که‌وتنی ئیستابین له بواره‌کانی ئابووری و پیشکهوتنهکانیپهیوهند و تۆره ئه‌لیکترۆنیه‌کان به‌لکو مه‌به‌ستی کارکردنه بۆ گه‌شه‌پیدانی مرۆڤـایه‌تی وئاماده‌کردنی بۆ رروبورووبونهوهی گۆرانکاریه‌کانی دونیا له چوارده‌وری وه ئاماده‌کردن و راهینانی بۆ دارۆژ ، چونکه پرۆسه‌ی گه‌شه‌پیدان ناوه‌ستی له قۆناغیکی فیرکردندا یان لای کۆمهلیکبهلکو پرۆسه‌یه‌کی گشتگره ئامانجی بهرزبونهویه به ئاستی پرۆسه‌ی فیرکردنی فیربون له‌سه‌ر هه‌موو ره‌گه‌زه جیاوازه‌کان. ئه‌و هه‌وله زۆره‌ی که وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌یدات به‌و ئاراسته‌یه به‌رده‌وامه له ریگه‌ی هینانه کایه‌یی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پیدانی فراوان بۆ قۆناغه جۆربه‌جۆره‌کانی فیرکردن له‌وانه قۆناغی ئاماده‌یی ، که‌وه‌زاره‌ت سوره له‌سه‌ر گه‌شه‌پیدانی بهچرکردنهوهی تواناکان له‌سه‌ر بیادنانی بنه‌ماکان بۆ هه‌ستان پی ی وه لیکۆلینه‌وه له‌باره‌ی هه‌رشتیک ببیته هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نواندن و به‌ده‌ست هینان به پلهیکی پیوانه‌یی به‌رز له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان.
که ئه‌مه‌ش داواکاری و خواستی هه‌موو پهروهردهکارانهکه هه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن و به‌دی هینانی چوستی له به‌رهه‌م و لیزانینی په‌روه‌رده‌یی لیهاتوو له ده‌رچوانی قۆناغی ئاماده‌یی.
بۆیه کاراکردنی سه‌رپه‌رشتیکردنی په‌روه‌رده‌یی بوه‌ته خواستیکی گرنگ و پیویست بۆ گه‌شه‌پیدانی قۆناغی ئاماده‌یی، چونکه سه‌رپه‌رشتیکردن ئه‌زموونه پیش ئه‌وه‌ی زانست بیت یان بیرۆدۆز ،وه بناغه‌که‌ی تویژینهوهیهبهدوای پیداویستیه‌کان و ئاراسته‌کانه که ده‌توانین هه‌مواری ویستگه‌کانی فیرکردن و چاککردنی ئاستی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پی بکه‌ین وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی کردن پرۆسه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی یه
له‌شیوه‌ی چالاکی هه‌ره‌وه‌زی ریکخراوی به‌رده‌وام ،بۆیه پرۆسه‌کانی سه‌رپه‌رشتی کردنی به‌ستراوه لیکۆلینه‌وه ئاراسته‌کان و مۆدیله هاوچه‌رخه‌کان که زیاتر کراوه و لاستیکی و داهینهرانهیه ، وه به‌کارهینانی له گۆره‌پان بهکارهینانیکی کاریگهرله ناوه‌نده‌که‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاککردنی به‌رده‌وامی کارامه‌یی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و به‌ریوه‌به‌ر و مامۆستایان له پیناوی چاککردنی پرۆسه‌کانی فیرکردن و فیربون.
وه له‌و گۆرانکاریه نۆی یانه‌ی کهپیویستی بیخه‌ینه بواری جی به‌جی کردن و سود وه‌رگرتن ئاراسته نۆی یه‌کانی وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری به‌شداری کردن و سه‌رپه‌رشتیاری جۆراوجۆر وه‌ک دوو بۆچوونی سه‌رده‌مانه بۆسه‌رپه‌رشتیاری هه‌ره‌وه‌زی وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری هاوری ره‌خنه‌گر سه‌رپه‌رشتیاری رامان ( وردبونه‌وه ) ، سه‌رپه‌رشتیاری هاوریانهیاری .
ئه‌م قۆناغه نوی یه‌له سه‌رپه‌رشتاری په‌روه‌رده‌یی له چوارچیوه‌ی تیروانینی هاوچه‌رخانه‌ی ههمهجۆر نوی خواز له توانادایه په‌ره‌بدات به مرۆڤایه‌تی وه کاراکردنی رۆلی ، نوی کردنه‌وه‌ی ئامیره‌کانی و ههنگاوناون بۆ جی به‌جی کردنی پرۆسه‌که که زۆر گرنگه‌بۆ گه‌شه‌پیدانی قۆناغی ئاماده‌یی . ئه‌م تیروانینه هاوبه‌شی ده‌کات به شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان لهچاکردنی پرۆسه‌کانی فیرکردنی فیربون ، بته‌وکردنی خواستی فیربون و کارکردن ، به‌پیت کردنی ئاسۆی بیری مامۆستا‌و خویندکاران بۆ هه‌ریه‌که ده‌ربازبیت له فیرودانی بی ده‌نگی شاره‌زایی بۆ کارکردن به‌رهه‌می داهینه‌ر. له‌م بابه‌ته‌دا رۆشنایی ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌ند مودیلیکی سه‌رپه‌رشتیاری هاوچه‌رخ
یه‌که‌م : چه‌مکی سهرپهرشتیاریتی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ :
به‌ره‌وپیش چونیکی به‌رچاو له چه‌مکی سهرپهرشتیاریتی رووی داوه له‌م
سالانه‌ی دوای دا ، وه‌ک چۆن له چه‌مکه‌کانی په‌روه‌رده‌یی گه‌شەی
کردوه و په‌ره‌پێدراوه له ئه‌نجامی ئه‌و تویژینه‌وه‌و لیکۆلینهوانهی
به‌رده‌وامانه‌ی. وه به تایبه‌ت پاش دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌م و کوریانه‌ی
له شیوازه‌کانی سهرپهرشتیاریتی پیشو یان که ده‌ناسرا به
( پشکنین – التفتیش ). وه ههولدانیک بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌و
که‌م وکوریانه، ئه‌نجام دانی ئه‌و گۆرانکاری پیویست له پرۆسه‌ی فیرکردن و فیربون به شیوازی نۆی وه به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ره‌هه‌نده مرۆیه‌کان له پال ره‌هه‌ندی شاره‌زایی ، که به‌نده له بنه‌مای گه‌شه‌پیدانی دریژخایه‌ن و بنه‌مای فیربون به دریژای ژیان وه ئه‌گه‌ر بگه‌رینه‌وه بۆ ویژه‌یی په‌روه‌رده‌یی چه‌نده‌ها پیناسه هه‌یه بۆ چه‌مکی سهرپهرشتیاریتی په‌روه‌رده‌یی وه زانایان ریک نه‌که‌وتون له‌سه‌ر پیناسه‌یه‌کی دیاری کراو ، وه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ جیاوازی و په‌ی بردن به لایه‌نه‌کانی ، وه شی کردنهویان بۆ چوارچیوه و ناوه‌رۆکی سه‌رپه‌شتیاری .
که هه‌ندیکیان وای داده‌نیت که یارمه‌تی دانه له کاتی پیویست ئاراسته‌کان و تیگهیستنیان به‌پی ی تیروانیان وه تیکهیشتنیان . وه هه‌ندیکی تر دابین کردنی خزمه‌تگوزاریه پهروهوهدهیهکانهله سه‌رجه‌م قۆناغه‌کاندا له ئاستیکی باشتردا ، هه‌ندیکیان تیروانینیکی گشتگریان هه‌یه که به پرۆسه‌یه‌کی دینامیکی. که ده‌بیته هۆی تویژینه‌وه و چاککردنی هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ویستگه‌ی فیربون.
وه هه‌موو له ناوه‌رۆکدا کۆکن له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی سهرپهرشتیاریتی په‌روه‌رده‌یی که پرۆسه‌یه‌کی هونه‌ری یه ئامانجی چاککردنی فیرکردن و فیربونه له ریگه‌ی چاودیری کردن و ئاراسته‌کردن و چالاککردنی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام بۆ هه‌ریه‌که له خویندکارو مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیار. وه ههرکهسیکی تر که به‌شداره له چاککردنی پرۆسه‌ی فیرکردن و فیربون هونه‌ری بیت یان کارگیری.
ئه‌م پیناسه‌یه به گشتگر ترین پیناسه دابین که سهرپهرشتیاریتی په‌روه‌رده‌یی : کۆمه‌لی چالاکی په‌روه‌رده‌یی هه‌روه‌زی ریکخراوی به‌رده‌وامه که سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ریوه‌به‌ران و مامۆستایان خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی چاککرنی لیزانینه فیرکاریهکانی مامۆستا و گه‌شه‌پیدانی که ده‌بیته هۆی به‌دی هینانی ئامانجه‌کانی پرۆسه‌که. که‌واته پرۆسه‌یه‌کی هونه‌ری و راویژکردن سه‌رکرده‌یی مرۆیی ی گشتگره ئامانجی
هه‌لسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی فیرکردن و په‌روه‌رده به‌هه‌موو تهوهرکانیهوه. وهبه ووردبونه‌وه له‌م پیناسه‌یه بۆمان ده‌رده‌که‌ویت که سهرپهرشتیاریتی
په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ جیاده‌کریته‌وه به‌وه‌ی که :
١- پرۆسه‌یه‌کی هونه‌ری یه : ئامانجی چاککردنی فیرکردن و فیربونه له ریگه‌ی چاودیری کردن و ئاراسته‌کردن و چالاککردنی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام بۆ هه‌ریه‌که له خویندکارو مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیار وه هه‌رکه‌س که به‌شداری هه‌بیت له پرۆسه‌که‌دا.
٢- پرۆسه‌یه‌کی راویژکردنه : به‌نده له‌سه‌ر ریزگرتن له بۆچونی هه‌ریه‌ک له مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران ، وه‌ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ولده‌دات بۆ هینانه‌دی بوار بۆ گه‌شه‌و هاندانی داهینان.
٣- پرۆسه‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی یه : خۆی ده‌نوینی له توانای کاریگه‌ری له‌سه‌ر مامۆستایان و خویندکاران وه هه‌رکه‌س په‌یوه‌ندی به پرۆسهکهوهههیه. وه ریکخستنی تواناکان له پیناوی چاککردنی پرۆسه‌که‌و به‌دی هینانی ئامانجه‌کانی.
٤- پرۆسه‌یه‌کی مرۆیی یه : ئامانجی دانانه به به‌های تاک که مرۆڤــهو پالپشتکردنی بروا له نیوان سه‌رپه‌رشتیارو مامۆستا ، به‌وی که توانی ئاراستی تواناکان بکات سه‌رمایه‌گوزاری بکات بۆ به‌رو پاش تر.
٥- پرۆسه‌یه‌کی کشتگره : کرنگی ده‌دات به گشت ئه‌و هۆکارانه‌ی کاریگه‌یان هه‌یه له چاککردنی پرۆسه‌ی فیرکردن وفیربون ، وه گه‌شه‌پیدانی. له چوارچیوه‌ی گشتی ئامانجه‌کانی په‌روه‌رده‌و فیرکردن.
دووه‌م : قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی سهرپهرشتیاریتی په‌روه‌رده‌یی :
1 / قۆناغی پشکنین :
له‌سه‌ره‌تا ئه‌رکی پشکنین درابه پشکنیهران ( مفتش ) ، ئه‌وش بۆ یارمه‌تی دانی به‌ریوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکیان که‌م بکه‌نه‌وه ، وه به‌داواداچونی به‌ریوه‌چونی پرۆسه‌ی فیرکردن ، پشکنینهران ته‌نها له وه‌زاره‌ت دا بوون ، سالانه سه‌ردانی قوتابخانه‌کانیان ده‌کرد له ناوچه‌کاندا به‌لێم له‌به‌ر زۆربونی ژماره‌ی قوتابخان و مامۆستا ژماره‌ی پشکنه‌ران زۆرتر بوون ، وهئهرکهکان جیاکرانه‌وه بۆ پشکنه‌ری کارگیری و پشکنه‌ری وانه‌کان.
2/ قۆناغی سه‌رپه‌رشتی کردنی په‌روه‌رده‌یی :
له‌گه‌ل پیش که‌وتن و زۆربونی ژماره‌ی قوتابخانه‌و خویندنگه دوای به‌رپابوونی سیستمی کۆماری ن دووباره ریکخستنهوی په‌یکه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، وه پیکهینانی بهریوهبهریتی گشتی په‌روه‌رده له پاریزگاکان ، پیویستی کرد که هه‌ریه‌که له لهبهریوهبهریتانهی یه‌که‌ی سهرپهرشتیاریتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رک و ئامانجی نۆی په‌یدابوو. وه ده‌رکه‌وتنی رۆلی سه‌رپه‌رشتیار له چاککردن و گه‌شه‌پیدانی پرۆسه‌ی فیرکرن
وهبهدواداچونی ئاستی به‌ده‌ستهینانی خویندن. دیاری کردنی پیویستی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ، وه گه‌شه‌پیدانی بهریوهبهرو کارگیری قوتابخانه،هینانه‌کایه‌ی که‌شیک له یه‌کتر تیگه‌یشتن وریزگرتن له‌نیوان مامۆستا‌و باوانی قوتابیان
3/ قۆناغی سه‌رده‌م :
که‌له ساله‌ی ( 2004) ئه‌م قۆناغه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هۆی ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی که عیراقدا رووی دا له‌گه‌ل ئه‌و کرانه‌وه‌ی جیهان به‌هۆی جهانگیری وه په‌یدابوونی هۆیه‌کانی په‌یوه‌ندی کردن ، وه ئه‌م قۆناغه ده‌رده‌که‌ویت به جۆریتی به‌رهه‌م ده‌رچوو له پرۆسه‌که ، که ده‌بیت گورانیکی جۆری به‌سه‌ر رۆلی مامۆستا‌و خویندکارو پرۆسه‌ی سهرپهرشتیاریتی بیت ، ئه‌ویش به بیادنانی تیروانینیکی نۆی بۆ سهرپهرشتیاریتی هه‌روه‌زی.
که به‌ند بیت له‌سه‌ر یه‌کخستنی تواناکان بۆ ئه‌وه‌ی که سهرپهرستیار رۆلی ببینی بۆ به‌دی هینانی خواسته دوارۆژیهکانی په‌روه‌رده وفیرکردن ئه‌ویش به دانانی پلانی بۆ بنیادنانی مۆدیلی سهرهپرشتیاری نۆی وه کاراکردنی سهرپهرشتیاریتی ، که به‌و بدات به گه‌شه‌پیدانی مامۆستایان له رووی زانیاری و پیشه‌یی له‌گه‌ل پیدانی ئه‌زموونی لیهاتویی وه به‌سود وه‌رگرتن له له هۆکاره‌کانی فییرکردن و ته‌کنه‌لۆژیای نۆی که کاریگه‌ری
ده‌بیت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گه شهپیدانبۆ ئه‌وه‌ی گۆرانکاری چۆنایه‌تی بکات له پرۆسه که‌دا.
سهرپهرشتیاریتی هه‌ماهه‌نگی : (Collaborative Supervision Trend)
سهرپهرشتیاریتی کۆرانکاری گه‌وره‌ی تیدا رووی داوه له‌سه‌ر ئاستی تیوری و پراکتیکی ، ئه‌و ئه‌رکه‌ی نیه که به‌دوای که‌م کوری هه‌له‌کاندا بگهرهی ، سهرپهرشتیاریتی پرۆسه‌یه‌کی گه‌شه‌ی پیشه‌یی مامۆستایه که هه‌ول ده‌دات بۆ یارمه‌تی دانی مامۆستا بۆ بهروهپیش چون و هینانهکایهیی ژینگه‌یه‌کی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی پیشه‌یی.
کرنگ ئه‌وه نیه که پرۆسه‌ی سهرپهرشتیاریتی به چی ههلدهسی به‌لکو گرنگی به کاریگه‌ری سهرهپرشتیار خۆی. وه ئه‌م شیوازه به‌نده له‌سه‌ر شیوازی سهرهپرشتیاریتی سه‌رده‌میانه‌ی جۆراجۆر وه بوارده‌دات به سه‌رپه‌رشتیارو مامۆستا به‌وه‌ی ده‌گونجیت لهکهلیان.
چه‌مکی سه‌رپه‌شتیاری هه‌ماهه‌نگی :
ئه‌و شیوازه‌یه که به‌نده له‌سه‌ر به‌شداری کردنی هه‌ریه‌که له که‌سانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیرکردن ،وهپرۆسهیهکی ته‌کنیکی یه هاوشان له‌گه‌ل پرۆسه‌ی فیرکردن وفیربون له قوتابخانه‌دا ئامانجی چاککردنی به‌رهه‌مه‌که‌یه‌تی ، وه مه‌به‌ست لی لیپرسراویتی هاوبه‌ش هه‌یه له نیوان به‌ریوه‌به‌ر ومامۆستا له لایه‌ک وه سه‌رپه‌رشتیاری که‌به شاره‌زای په‌روه‌رده‌یی رینوین و پسپۆر داده‌نریت له لایه‌کی تر ، وهههمویان
به‌یه‌که‌وه رۆلیکی په‌روه‌رده‌یی کاریگه‌ریان ده‌بیت ئه‌رکی به‌ریوه‌به‌ر کارگیری وریکخستن و به‌دواداچون وه یارمه‌تی وپشگیری و ئه‌زمونی په‌روه‌رده‌یی له لایه‌ن مامۆستاوه.
وه ئه‌م شیوازه له سه‌رپه‌رشتی کردنهبهگیانیکی کراوه و هه‌ره‌وه‌زی به‌رده‌وام جیاده‌کریته‌وه له نیوان هه‌ردوو پایه‌ی پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیکردن و مامۆستا که پیویستی به تونایه‌کی زیاتره هه‌یه بۆ ریکخستن له نیوان ئه‌م لایه‌نانه بۆ پشگیری کردنی (قیم) و بنیادکردنی ، وه په‌یتی کردن له‌سه‌ر بهدهینانی ئامانجه‌کانی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ماهه‌نگی ، وه دروستکردنی که‌سایه‌تیه‌کی هاوسه‌نگ بۆ مامۆستا و سهرهپرشتیار.
لایهنهباشهکانی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ماهه‌نگی :
• ناتوانم ئامانجه‌کان به‌دی بهینم ئه‌گه‌ر به ته‌نها کارم کرد
• ئه‌توانین ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌وه کارمان کرد نزیک ببینه‌وه له به‌دی هینانی ئامانهجهکانمان.
• ئه‌وه‌ی که‌من پیویستمه لای تۆیه ، ئه‌وی تۆ پیویسته لای منه.
• جوانتره به‌یه‌که‌وه سه‌یر بکه‌ین نه‌ک هه‌ریه‌که به ته‌نها.
• ئیمه له جیاتی من.
• کارکردن به‌یه‌که‌وه بۆ چاککردنی خویندکاران.
• هه‌ردوکمان به‌رپرسیارین.
• یاریدهرت نیم به‌لکو به‌یه‌که‌وه کارده‌که‌ین.
سهرپهرشتیاریتی هه‌ره‌وه‌زی گرنگی یه یان خواست له قۆناغی ئاماده‌یی
سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه گه‌شه‌کردنه‌ی که قۆناغی ئاماده‌یی به خۆیه‌وه ده‌بینی ، هه‌ول ده‌دات بۆ دۆزینه‌وی خویندنگه‌یه‌ک که خۆی نۆی بکاته‌وه له خۆیه‌وه. که له‌گه‌ل خۆی لایه‌نه‌کانی گه‌شه‌و په‌ره‌پیدانی هه‌لبگری. به‌مه‌ش به‌رو ئه‌و ه ده‌روات که خویندکاربکاته ته‌وه‌ره ، وه گرنگی ده‌دات به بنیادنانی که‌سایه‌تی هاوسه‌نگ وه ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی که هه‌موو کرده‌کانی گه‌شه‌کردن رادهکیشی له ناو چوارچیوه‌ی خویندنگه. وه به‌مه‌ستی چاکردنی ئه‌نجامی فیرکراو پیویسته سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ئامانجه‌کان و چالاکی و که‌رسته پیویسته‌کانی جیگربکات. وه ئه‌مه‌ش به‌دی نایه‌ت ته‌نها له ریگه‌ی کارلیکی کارلیکی نیوان لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کانه‌وه ده‌بیت به پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له ناو و ده‌ره‌وی خویندنگه به‌شیوه‌ی ئه‌رینی و بنیادنه‌رانه ، وه بۆ به‌دی هینانی چاککردنی پیویست ، په‌یره‌وی کردنی هه‌لسه‌نگاندنی بنیانهرانی به‌رده‌وام ،سهرمایهگوزارکردنی هه‌موو توانا مادی مرۆیی و زانیاری ده‌ست که‌توو. به‌پی ی پلانیکی پیش کات وه ئه‌و په‌ری سود وه‌رگرتن له کردوه‌کانی فیرکرن و فیربون له قۆناغی ئاماده‌یی.
پیویستیه‌کانی کاراکردنی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ماهه‌نگی :
له‌وه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌ویت که ئه‌م جۆره له سه‌رپه‌رشتی کردن گۆران له لایه‌نه‌کانی ره‌فتارو چه‌مک و روانگه‌کان، پیشکه‌ش کردنی چه‌مکی نۆی له سه‌رکردایه‌تی کردنی سه‌رپه‌رشتیکردنی په‌روه‌رده‌یی ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که جی به‌جی کردنی پیویستی به کاری هه‌ره‌وه‌زی هه‌یه ، وه ئه‌م پیویستیانه مانای گرنگی روودانی گۆرانیکی قول نه‌وک ته‌نها له ره‌فتاری سه‌رپه‌رشتیارو به‌ریوه‌به‌ر مامۆستا ، به‌لکو له رۆشنبیری خویندنگه به‌شیوه‌یه‌کی گشتی ، لیره‌دا رۆلی سهرپهرشتیاردهردهکهویت به‌وه‌ی که‌سه‌رکرده‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی به له ریکخستن تەواکردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کانی پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری
سه‌رپه‌رشتی کردنی ههمهجۆر :
سه‌رپه‌رشتیاری ههمهجۆر له بنه‌ما سه‌رچاوه ده‌گریت که وانهووتنهو پیشه‌یه ،وه پیویسته مامۆستایان زال بن به‌سه‌ر گه‌شه‌ی پیشه‌ییان له چوارچیوه‌ی پیوه‌ری پیشه‌یی په‌سه‌ند به‌شیوه‌یه‌کی گشتی.
وه‌ئه‌م نمونه‌یه له سهرپهرشتیاریتی ئامانجی دۆزینه‌وی خویندنگه‌یه‌کی فیرکراو له ریگه‌ی جیگیر کردنی چالاکی گه‌شه پیشه‌یی له ناو خویندنگه. وه کاراکردنی رۆلی مامۆستا له چالاکیانه‌دا ، له‌گه‌ل ره‌چاوکردنی جیاوازی پیشه‌یی له نیوانیان له کاتی پیدانی چالاکی گه‌شه پیشه‌یی ههمهجۆر که هه‌موو پیداویستیه‌کان مامۆستا دابین بکات.
بیرۆکه‌که به‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مامۆستایان جیاوازن له ئه‌زموون و توانا‌و که‌سایه‌تی و پیشه‌یی ،له‌به‌ر ئه‌وه ناگونجی به‌کارهینانی ریگه‌یه‌ک به
سهرهپرشتی کردنینان ، وه لیکۆلینه‌وه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن که به‌کارهینانی یه‌ک ریگابه به‌رده‌وامی بۆ سه‌رپه‌رشتی کردن کاریگه‌ری زۆری نیه له‌سه‌ر گه‌شه‌پیدانی نواندنیان بۆ پیشه‌که‌یان. ئه‌م شیوه یه به‌م خالانه جیاده‌کریته‌وه :
١- نه‌رمی : چه‌ند شیوازیک له سه‌رپه‌رشتیاری ده‌خاته به‌رده‌م مامۆستا ( کلنیکی (چارسه‌ری) ، هه‌ره‌وه‌زی ) خۆیی ،کارگیری ) که بگونجی له‌گه‌ل له‌گه‌ل باره جیاوازه‌کانی فیرکردن.
٢- گشتگره : چه‌ند نموونه‌یه‌ک له چالاکی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌گریته خۆ
٣-دوور بینی له ڕوانینی هه‌لسه‌نگاندن له کاتی کاری سهرپهرشتیاریتی ، هه‌موو چالاکیه‌کانی سه‌رپه‌رشتیاری چڕ دهبیتەوە له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی له‌بری هه‌لسه‌نگاندن.
سه‌رپه‌رشتیاری ههمهجۆر به‌و جیاکه‌ره‌وانه‌ی هه‌یه‌تی یارمه‌تی له چۆنیه‌تی مامه‌له‌کردن له‌گه‌ل جیاوازیه جۆر به‌جۆره‌کانی مامۆستایان ، که چه‌ند هه‌لبژارده‌یه‌ک دابین ده‌کات بۆ پیویستیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاستی نواندنیان به‌رزبکه‌نه‌وه ، وه ئه‌و ههلبژاردانه وه‌ک (Glatthorn ) مامۆستای زانکۆی بنسلفانیا له ئه‌مه‌ریکا پۆلینی ده‌کات به‌پی ئه‌و ئه‌زموونه و شاره‌زاییه هه‌یه‌تی له بواره‌دا :
• په‌ره‌پیدانی چر (سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ری – کلینیکی ) له‌گه‌ل 10% مامۆستایان ده‌گونجی له وبواره‌دا.
• گه‌شه‌پیدانی پیشه‌یی هه‌ره‌وه‌زی ( سه‌رپه‌رشتیاری هه‌روه‌زی ) له‌گه‌ل 20% مامۆستایان ده‌گونجی له بواره‌که‌دا.
• گه‌شه‌پیدانی ئاراستکراوی خۆیی ( سه‌رپه‌رشتیاری خۆیی ) له‌گه‌ل 10% مامۆستایان ده‌گونجی له بواره‌که‌دا.
• سه‌رپه‌رشتیاری کارگیری له‌گه‌ل 60% مامۆستایان ده‌گونجی که هه‌ریه‌که به‌ریوه‌به‌ر ویاریدهدهرو مامۆستا یه‌که‌م ههلدهسن پی ی.
ئه‌م جۆره له سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ماوه‌یه‌کی زۆره زانراوه به‌لێم چه‌ند چهمیکی نۆی گرتوهتهخۆی ، سه‌رپه‌رشتیاری به‌ندبوو له‌سه‌ر پلانی راست و په‌یوه‌ندی مرۆیی به ئامانجی چاککردنی نواندنی مامۆستایان وه بره‌ودان به توانا زانستی و پیشه‌ییان ،وه گرنگی ده‌دات به‌بابه‌ته ته‌کنیکی و کارگیری که به‌ریوه‌به‌ر ههلدهسی به پیدانی زانیاری پویست بۆ مامۆستا که هه‌موو لایه‌نه باش و خراپه‌کان روون ده‌کاته‌وه به ئامانجی گه‌شه‌پیدانی شیوازی مرۆیی بالێ ، وه سه‌رپه‌رشتیار له‌سه‌ردانه‌که‌ی دابهچری ئه‌م ئه‌رکانه ئه‌نجام ده‌دات :
• ئه‌و شیوازی وانه‌ووتنه‌وه که مامۆستا بهکاردههینت.
• ئاستی گرنگی دان و سه‌رنجی خویندکاران.
• ئاستی ئاویته‌بوون خویندکار له‌گه‌ل مامۆستا.
• ئاستی سود وه‌رگرتنی زانستی خویندکار له وانه‌که.
گه‌شه‌پیدانی چر (کلنیکی ) Intensive Development :
شیوازیکی تایبه‌ته که سه‌رپه‌رشتیار ههلدهسی به په‌یتی به ئه‌نجام دانی ده‌ست نیشانی کردنی هه‌له له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له ریگه‌ی تیبینی ناوپۆل وه پیدانی زانیاری پیشو به مامۆستا که یارمه‌تی ده‌دات له چاککردنی پرۆسه‌که ، وه ئه‌م شیوازه کاری پی ده‌کریت له‌گه‌ل دوو کۆمه‌ل له مامۆستایان که مامۆستای ( نۆی )وه ئه‌و مامۆستایه‌ی که گرفتی ئالۆزیان هه‌یه له کاتی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه‌ی پیان سپیردراوه به‌وه جیاده‌کریته‌وه له شیوازه‌کانی تر که به‌چری کار له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مامۆستا له روو پیشه‌یی وه ، گرنگی نادات ده‌رکردنی بریار و هه‌لسه‌نگاندنی جی به‌جی کردنوه به‌شیوه‌یه‌کی هه‌ره‌وه‌زی کارده‌کات به گیانی دۆزینه‌وه رامان و لیکۆلینه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردن ، گه ده‌بیت هۆی گه‌شه‌ی به ههنگاوکردنی رامان له لای مامۆستا. که ئه‌وه‌ش به ته‌نها خۆی چالاکی گه‌شه‌یی پیشه‌یی مامۆستایه.
گه‌شه‌پیدانی پیشه‌یی هه‌ره‌وه‌زی (Cooperative Professional Development):
ئه‌م جۆره له سه‌رپه‌رشتیاری به‌نده له‌سه‌ر ره‌خساندنی بوار بۆ ژماره‌یه‌کی بچوکی چونیه‌ک له مامۆستا بۆ کارکردن به‌یه‌که‌وه له ئامانجی به‌دی هینانی گه‌شه‌ی پیشه‌یی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌که ، چونکه کاری هه‌ره‌وه‌زی ده‌بیته هۆی به‌گه‌رخستنی بریکی گه‌وره له لیزانینی مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی شوینهواریکی گه‌وره رووبدات ،وه هه‌روه‌ها به هیزکردنی گه‌شه‌ی پیشه‌یی هه‌روه‌زی وه په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان گه‌شه‌پیدانی خویندنگه‌و گه‌شه‌ی مامۆستا ، ئه‌م جۆره له سه‌رپه‌رشتیکردن بهکاردههینریت بۆ مامۆستایانی چالاک و لیهاتووی خاوه‌ن ئه‌زموون و زانیاری ، که لیزانن له به‌کارهینانی شیوازی تبینی کردن له ناو پۆل به شیوه‌ی راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ ، لیزانن له شی کردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان وپۆلین کردن و گفت وگۆ کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به چه‌ند بریاریک که له خزمه‌تی پرۆسه‌ی فیربون وفیرکردن بیت.
وه لایه‌نیکی تری سه‌رپه‌رشتیار ده‌توانینت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر له مامۆستایان هه‌بیت ، وه رۆلیکی کاریگه‌ری هه‌بیت وه پالپشت و
ئه‌زموون پیش که‌ش بکات ، وهسهرچاوه دابین بکات ، وهکاردهکات له‌گه‌ل کۆمه‌له‌که دا بۆ زال بوون به‌سه‌ر کیشه‌کاندا. وه له‌لایه‌کی تر مامۆستایان ئاویتهدهبن له‌گه‌ل هاوریکانیان وه هانیان ده‌دات بۆ هه‌ستان به ئه‌رکیان و گه‌شه‌کردنی پیشه‌ییان ، بوار دهرهخسیت بۆ بیرۆکه‌ی ۆی. وه سی جۆر چالاکی گه‌شه‌کردنی بنچینه‌یی ده‌گریته خۆ :
• راهینانی هاورییان : کۆمه‌لی مامۆستا ههلدهسن به تیبینی کردنی هاوریکیان له کاتی وانه‌وتنه‌وه‌دا به شیوه‌یه‌کی ریکخراو وه زانیاری پیویستی ده‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌بکات له جی به‌جی کردندا.
• شیکردنه‌وه‌ی خۆیی بۆ جی به‌جی کردن ( نواندن ) : مامۆستا خۆیی ههلدهسی به تۆمارکردنی ووتنه‌وه‌ی وانه‌که‌ی به ڤدیۆ ، دواتر ههلدهسی به شی کردنه‌وه‌ی وانه‌که له ریگه‌ی چه‌ند نمونه‌یه‌ک که سه‌رپه‌رشتیار دهیداتی ، دوانر ههلدهسی به نوسینی راپۆرتیکی کورت له باره‌ی چۆنیه‌تی وتنه‌وه‌ی وانه‌که‌ی ئه‌ولایه‌نانه‌ی که ده‌بیت گه‌شه‌ی پی بدات له ئه‌نجامی ئه‌و شی کردنه‌وه‌یه.
• دیداره‌کانی په‌روه‌رده‌یی : هه‌موو ئه‌و چالاکیانه ده‌گریته‌وه که مامۆستا ده‌ستی ده‌که‌ویت له ئه‌نجامی گفتگۆ کردن یان لیوربونهوهی دۆزیک په‌روه‌رده‌یی یان پیشه‌یی.
گه‌شه‌کردنی خۆیی ئاراستکراو (Self –Directed Development ) :
له‌م شیوازه‌دا مامۆستا به شیوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ کارده‌کات بۆ گه‌شه‌پیدانی خۆی ، وه رۆلی سه‌رپه‌رشتیار ته‌نها یارمه‌تی دانی پیویست و زانیاری پیش وه‌خت ، وه ئه‌مه‌ش پیویسته مامۆستا پیش‌تر خۆی ئاماده‌بکات رابهینی له‌سه‌ر لیزانینی پیویست بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوبیت ، وه‌ک دارشتنی ئامانج و پلان دانان و شی کردنه‌وه‌ی وانه‌ووتنه‌وه هه‌لسه‌نگاندنی بهروهپیش چون.
وه‌ئه‌م جۆره له سه‌رپه‌رشتی کردن گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانه که ناسراوون به ده‌ست پاک وشاره‌زاو ، چوستیه‌کی به‌رزو هه‌ست کردنی زوو به ئامانجی سه‌رپه‌رشتیاری خۆیی و ده‌رهاویشته‌کانی.
باشتر وایه ئاماژهبکریت که سه‌رپه‌رشتیاری ههمهجۆر بهوهجیادهکریتهوه که مۆرکیکی گه‌شه‌پیدانی هه‌یه ، هه‌موو هه‌لبژارده‌کان ئامانجی گه‌شه‌پیدانی مامۆستایه وه ئه‌وه‌ی سود وه‌رده‌گریت به‌رز ده‌بیته‌وه بۆ هه‌لبژارده‌ی دواتر ، ئامانجی کۆتایی که‌هه‌موو مامۆستایان به چوستیه‌کی به‌رز پیشهییانهبن
نموونه‌کانی سهرپهرشتیاریتی په‌روه‌رده‌یی سه‌رده‌م :
سه‌رپه‌رشتی کردنی هاوری ره‌خنه‌گر : (Critical Friend Supervision) : له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌بیت :
هه‌ر جی به‌جی که‌ریک بۆ پرۆژه‌یه‌ک یان به‌رنامه‌یه‌ک پیویستی به پشگیری وپالپشت و به‌دواداچونه.
ئه‌و پشگیری وپالپشت و به‌دواداچونه باشتر وایه له لایه‌ن که‌سیکی شاره‌زاو بیت که ئاگاداربیت له پرۆژه‌که یان به‌رنامه‌که ئامانج و ره‌هه‌نده‌کانی . که‌سی شاره‌زا وه‌ک هاوری یه‌کی ره‌خنه‌گر ره‌فتار بکات.
هاوری ره‌خنه‌گر کی یه ؟
ئه‌م شیوازه له ئینگلته‌را سه‌ری هه‌لدا وه ( کویزستول ) به‌شداری کرد له گه‌شه‌پیدانی له‌کاتی پالپشتی کردنی نۆی کاریه په‌روه‌رده‌ییه‌کان و به‌دواداچونی بۆ پرۆژه پیشنگهکان. مه‌به‌ست لیره‌دا هاوری چاودیر نیه به‌لکو هاوری سه‌رچاوه زانیاری ، وه هاوری سه‌رچاوه هه‌ول ده‌دات بۆ یارمه‌تی دانی کهساتر و پشگیری کردنیان. هیچ بریاریک نادات له‌سه‌ر نواندن به‌لکو هه‌ول ده‌دات له باره تی بگات و تیبینیه‌کانی پیش که‌ش بکات. له‌و روانگه‌ی ئه‌و تیبنیانه ده‌توانری گفتگۆلهسهر دۆزه خراوه روو وه پیش که‌ش کردنی گۆرانکاری نۆی و پیش که‌وتن له جی به‌جی کردندا. توانای هاوری ره‌خنه‌گر به‌نده له‌سه‌ر دروست کردنی په‌یوه‌ندیه‌کان ، وهشارهزایی به‌گرنگی به راهینانی رامان(Reflective Practice) . وه پیویسته ئاماژه بکریت به پیناسه‌ی ( ره‌خنه‌گر ) که دیاره به رۆلی له بریاردان یان به‌شداری کردن تیدا نه‌ک وه‌ک ره‌خنه‌گری خراپ (Negative critic) . ئه‌و گاریگه‌ریه زۆره‌ی ئه‌م نموونه‌یه هه‌یه‌تی به‌دواداچونی ری وشوینی و هه‌لسه‌نگاندن که هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌نجام ده‌دریت ، که هه‌ریه‌که له هاوری رهخنهگرو جی به‌جی که‌ری پرۆژه یان مامۆستا یان کۆمه‌له‌که هه‌موویان به‌شداری تیدا ده‌که‌ن.
• له تویژینه‌وه‌که‌ی (Hirsh،2004) پیناسه‌ی هاوری ره‌خنه‌گر ده‌کات که ( ئه‌و که‌سه‌یه باوه‌ری پی ده‌کریت و پرسیاری سه‌رنج راکیش ده‌کات ،
وه زانیاری و داتا‌کان ده‌سته‌به‌رده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پشکینری به بیر‌و بۆچونی تر ، وه رهخنهلهکارهکان ده‌گریت ، وه کاتی پیویست ده‌دات بۆ تیگه‌یشتنی میانه‌ی کارکردن و لایه‌نه‌کانی ن وه بۆ تیگه‌یشتنی ئه‌نجامه‌کان که هه‌ول ده‌دات که‌سیک یان کۆمه‌له‌یه‌ک بۆ به‌دی هینانی ، وه هاندره بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کارانه.
• له پیناسه‌یه‌کی تر بۆ هاوری ره‌خنه‌گر (Ncrtec،2005) ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌توانی یارمه‌تی بدات له کاره‌کانی په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا. ئه‌وه یارمه‌تی دهداله به‌ستنه‌وه‌ی داتا‌کان وه شی کردنه‌وه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بریار بده‌ین ، وه بینیی زانیاری یه گرنگه‌کان له لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانه‌وه. که‌سیکی ئاگاداره وردهله وه‌رگرتنی گشت لایهنهکاله باره‌ی بابه‌ته‌که‌وه پیش پیدانی زانیاری پیش کات له‌باره‌یه‌وه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌رکی سه‌ره‌کی پیش
گه‌ش کردنی پشگیریه. ئاماده‌یه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه به بابه‌ته‌کان و یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی توانی زیاترمان هه‌بیت بۆ کارکردن له‌گه‌ل رووداوی نۆی.
• وه‌باس له‌وه‌کرا له بواری گه‌شه‌پیدانی پیشه‌یی کاریگه‌ر له خویندنگهکاندا بۆ یارمه‌تی هاوری ره‌خنه‌گر له گهشهیدان ن وه ئاماده‌یی خویندنگه‌کان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و گورانکاریه. پیناسه‌ی هاوری ره‌خنه‌گر له‌بواره‌دا ( ئه‌و که‌سه خۆبه‌خشه‌یه له ده‌ره‌وه که ئاماده‌ییه به شیوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ پیش که‌ش کردنی شاره‌زایه‌کانی که باوهرپیکراوه له لایه‌ن کۆمه‌له‌کانی خویندگهوه ، وه له‌کاتی پیویست ههلدهسی به کۆکردنه‌وه‌ی داتا‌کان له‌باره‌ی ئاماده‌یی خویندگهکه له ئیستادا وه دابین کردنی زانیاری پیش کات بۆی. وه پرسیاری گران ئاراسته‌ده‌کات ، وه ره‌خنه له توانایهدهرگی که خویندنگه به‌گه‌ری ده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی بگات به باری ئاماده‌باشی
چۆن ده‌بیت به هاوری ره‌خنه‌گر ؟
پالپشت به‌و له‌پیشه‌وه خرایه‌روو ئه‌م پیشنیارانه پیش که‌ش ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببیته هاوری ره‌خنه‌گر :
1- بخهرهروو که هاوریت نه‌وه‌ک ره‌خنه‌گر ، ههلمهسه پی ی به‌بی وه‌رگرتنی مۆله‌ت ، باوه‌ربوون گرنگه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌ویت شوینهواریک به‌جی بهیلیت. ئه‌وه‌ت له بیر نه‌چی که ووشه‌ی ( ده‌سپیک ) هاوری یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسانتره وه‌رگرتنی ره‌خنه له هاوری.
2- گۆی بگره زۆرتر له‌که‌متر قسه‌بکه ئاگادربه زۆرینه‌ی که‌س ئاماده‌نین بۆ گۆی گرتن ئه‌گه‌ر وایان هه‌ست کرد که تۆی به‌ته‌واوه‌تی گۆیان بۆناگری.
3-لایه‌نی تر بخه‌روو که باس نه‌کرابی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ن هاوری ره‌خنه‌گر به‌های نۆی زیادده‌کات به‌هۆی توانای تیبینی کردن و بریاردان و به‌کارهینانی بهلگهو شی کردنه‌وه.
4- هه‌ول بدهکه :
• بیرۆکه‌کان روون بن
• هاندان له‌سه‌ر پسپۆری کردنی هه‌لبژارده‌کان (Specificity)
• تی بگه له‌وی گفتگۆی له‌سه‌ر ده‌کری به‌شیوه‌یه‌کی ته‌واو.
• تی بگه له میانی کارکردن به شیوه‌یه‌کی گشتی (The context of the work)
• تی بگه له ئه‌نجامه باشه‌کان.
• بریاری مانادار بخه‌روو هه‌رکاتی داوایان لی کردیت.
• ریزی بهرامبرت بگره
وه‌ک هاوری ره‌خنه‌گر دوور بکه‌وه له :
١- که ره‌خنه‌گرێکی ناحهزبیت (سلبی )
٢- ئالۆزی و راست نه‌ووتن له‌کاتی وه‌لامی مامۆستایان.
٣- دژی گرنگی دان و به‌هاکان بیت.
٤- پشت به‌ستن به سزادان .
چۆن هاوری ره‌خنه‌گر هاوکاری ده‌کات له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پیدانی پیشه‌یی :
ئه‌و که‌سه به‌وه ده‌رده‌که‌ویت که گۆگریکی باشه هاوکار له چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کان ، هاوکاره له ریکخستنی بیر و بریاردانی دروست ، پرسیاری وروژینه‌ر ده‌کات وه یارمه‌تی هه‌موو که‌سیک ده‌دات له دیاری کرددنی خواست و زانینی پیشبینیهکان ،یارمه‌تی که‌سانی تر ده‌دات بۆ گفتگۆکردن له‌باره‌ی گه‌شه‌پیدانی پیشه‌ییان که خویندنهوی خۆیی یان کۆنگره یان فیربون له پۆلدا.
چۆن هاوری ره‌خنه‌گر ههلدهسی به‌کاری خۆی وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری ره‌خنه‌گر :
پرۆسه‌ی سهرپهرشتیاریتی کردن به‌پی ئه‌م مۆدیله ئه‌م ریوشیونانهی خواره‌وه :
1- روونکردنه‌وه‌ی رۆلی سه‌رپه‌رشتیار وه‌ک هاوری رهخنهگربۆ مامۆستا ، وهداواکردنی تیبینی کردنی ویستگه‌ی فیربون.
2- چاوپیکه‌وتنی مامۆستا دوای وانه‌که و دیاری کردنی ئه‌و ئامانجانه‌ی که هه‌ردوولا ده‌یانه‌ویت به‌دی بهینن له‌م چاوپیکهووتنهدا ز
3- خستنه‌رووی پرسیار له‌باره‌ی ویستگه‌ی فیربوون تیبینی کراو ، گفتگۆکردن چۆنیه‌تی جی به‌جی کردنی.
4- پیدانی زانیاری پیویست له‌باره‌ی لایه‌نه گرنگه‌که‌کانی وانه‌ی جی به‌جی کراو.
5-ره‌خنه‌گرتن له وانه‌که به‌شیوه‌یه‌کی ئه‌رینی ، وه یارمه‌تی دانی مامۆستابۆ زانینی لایه‌ن و ئاراسته‌کانی تر له ریگه‌ی ووروژاندنی پرسیاری گونجاو.
6- ووردوونهوهی هه‌ردوولا بۆ گریمانه‌کان ، دیاری کردنی ئه‌وه‌ی گونجاوه بۆ به‌دیهینانی ئامانجه‌کانی ویستگه‌ی فیربوون
دیمه‌نیک له سهرپهرشتیاریتی هاوری ره‌خنه‌گر :
مامۆستایه‌ک ده‌ویست که قوتابیان شاره‌زایی په‌یدا بکه‌ن له باره‌ی هه‌لسه‌نگاندنی خۆیی ، بۆ ئه‌وه په‌یوه‌ندی کرد به سهرپهرشتیاریکی په‌روه‌ده‌یی که‌یارمه‌تی بدات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له دیداری یه‌که‌م دابه‌م شیوه به‌ریوه‌چوو:
مامۆستا : بریارمداوه که قوتابیانهکان ڕایانهینم له‌سه‌ر به‌شداری کردن له هه‌لسه‌نگاندنی کاره‌کانیان وه گرتنی لیزانینی هه‌لسه‌نگاندنی خۆیی.
هه‌ست دهکهمپیویستم به یارمه‌تی تۆیه له بابه‌ته‌دا.
سه‌رپه‌رشتیار : من له ئه‌وپه‌ری ئاماده‌ییم بۆ یارمه‌تی دانت وه به‌دی هینانی ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خویندکاراکانه. که ده‌کری شیوازی هاوری ڕه‌خنه‌گر جی به‌جی بکه‌ین ن که شیوازهکهش هاوڕیه‌تی کردنته له‌سه‌ره‌تایی پرۆژه‌که تاکۆتایی. ده‌کریت پیم بلیت چۆن ده‌ست پی بکه‌ین ؟
مامۆستا : بیرم کردوه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامدانی تاقی کردنه‌وه‌ی ڕینوس ههرفتهیهک دووجار ، وه داوابکه‌م له قوتابیان خۆیان پشکنین بۆ هه‌له‌کان بکه‌ن و راستی بکه‌نه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیار : واتیبینی ده‌که‌م که هه‌لسه‌نگاندنی خۆیی ته‌نها له رینوس داد ه‌که‌یت ،
سه‌رپه‌شتیار : واتیبینی ده‌که‌م که ههلسهنگاندنهکه ته‌نها له‌سه‌ر رینوس بیت ، وانابینی که پشکنینی خۆیی هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌گرێته‌وه که
خویندکار ده‌نوسێ ، بۆ پشکنینی خۆییه‌که گشتگر ناکه‌یت که هه‌موو چالاکیه‌کان بگرێته‌وه ؟
مامۆستا : له‌گه‌ڵ ئه‌و بووچونه ده‌بم ، که پشکنینی خۆیی دهربرَینی خویندنهوش بگریته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که قوتابیان له‌کاتی خوێننه‌وه هه‌ڵه‌ده‌که‌ن زۆرتر له ریێنوس .
سه‌رپه‌رشتیار : تێبینیم کرد له لای مامۆستایه‌کی تر که شێوازێکی تر بهکاردههینێ ، وه بڕیار له‌لای خۆته بۆ هه‌لبژاردن. مامۆستابیری لهوهکردوهتهوه که قوتابیان ڕابهێنی که خویندکاران ههلستن به پشکنین و ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان به شێوه‌ی کۆمه‌ڵه ( تیم) ، که به‌م شێوه‌یه سه‌رجه‌م قوتابیان به‌شداری ده‌که‌ن له راستکردنه‌وه‌ی یه‌کتری ، وه ڕاهێنانیان به‌ره‌به‌ره بۆ ئه‌وه‌ی دوو دوو هه‌ڵه‌ی یه‌کتر ڕاست بکه‌نه‌وه
، وه‌له‌کۆتایی هه‌ریه‌که پشکنین و راستکردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌ی هاوشانی خۆیی به‌بێ داواکردنی یارمه‌تی له یه‌کتر بکه‌ن وه خۆیان هه‌ڵه‌ی خۆیان ڕاست بکه‌نه‌وه ، وه ته‌نها چاودێری پرۆسه‌ی راستکردنه‌وه‌که ده‌که‌یت له ووردی وه هیچ بوارێک بۆ گزی ناده‌یت ، بۆچونت چی یه ؟
سه‌رپه‌رشتیاری ڕامان ( وێنه‌دانه‌وه ) ( Reflective Supervision )
تویژینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه که مرۆڤـــ له شارهزاییهکانینه فێر نابێت به ڵکو له بیرکردنههوی ڕامان له دیارده‌کان ، که پیویستی به بیرکردنه‌وه و تێبینی کردن و شه کردنه‌وه ، وه ئه‌م پرۆسانه‌ی ژیری شاره‌زایی یارمه‌تمان ده‌دات له‌سه‌ر رێکخستن و جیاکردنه‌وه له نێوان دیارده‌و خه‌سڵه‌ته‌کان ن وه بهکهوهبهستنی په‌یوه‌ندیه‌کان و دانانی پرسیار‌و گریمانه‌کان.
ئه‌لگه‌ر وشیزیک ( Agler and Chizhik2006 ،2006 واپێناسه‌ی سهرپهرشتیارتیکردنی ( وێنه‌دانه‌وه ) ڕامان ده‌که‌ن که پرۆسه‌یه‌کی چالاککردنی ڕامانی خۆییهSelf- Reflection که هانی بیرکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گر Critical Thinking ده‌دات ، وه هێنانه‌دی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کان که ڕووبه‌ڕووی مامۆستا ده‌بێته‌وه له کاتی وانهووتنه وهدا له ناو پۆل سۆنج و هاوڕی کانی ( Song et. ،2001) به‌م شیوه‌یه پێناسه‌ی ده‌که‌ن که سه‌رقاڵ بوونی ئه‌نێشه‌ی مامۆستایه له پرۆسه‌کانی شاره‌زایی ( Cognitive processes )
بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌و هۆکارانه‌ی ڕووبه‌ڕووی لایه‌ک له لاکانی پرۆسه‌ی فیرکردن ده‌بێته‌وه ، وه ئه‌م سه‌رقاڵیه‌ی بیری ده بێته‌هۆی بنیادنانێکی چالاکی بۆ زانیارییه‌کان وه گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ کێشه‌که.
ئامانجی ئه‌م مۆدێله له سه‌رپه‌رشتی کردن بۆ یارمه‌تی دانی مامۆستایه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا زیاتر گرنگی بدات بۆ ڕامان وور دبوونه‌وه به‌ئاراسته‌ی تواناخۆییهکان و سوربون له‌سه‌ر گه‌شه‌پیدانی کارامیهیه پیشه‌یه‌کانی ، وه ئه‌م له خۆ ڕوونادات به‌ڵکو له‌ڕیگه‌ی ره‌خساندنی که‌شێکی پشگری له‌بار بۆ ژینگه‌ی فێرکردن . وه بوونی سیستمێکی په‌یوه‌ندی کردنی کراوه بۆ مامۆستایان بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی ییه‌کان و خستنه‌ڕووی بۆچون و
پێشنیاره‌کان.
بنه‌ماکانی سه‌رپه‌رشتیاری ڕامان :
گرنگترین بنه‌ماکانی ئه‌م شێوازه‌ی سهرهپرشتی کردنی له‌سه‌ر به‌نده :
• دابین کردنی ژینگه‌یه‌کی گونجاو بۆ فێربوون و دۆزینه‌وه ز
• ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی سه‌ردانه‌کانی بۆ پۆل و دیاری کردنی ئامانجه‌کانی.
• پیش که‌شه کردنی بیرۆکه‌ی نۆی له شێوه‌ی پێشنیار .
• بوونی توانای چاره‌سه‌رکردنی کێشه.
• به‌کارهینانی شێوازی ڕمان خۆیی.
• ڕیزگرتن له پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتی کردنی په‌روه‌رده‌یی.
• پیش که‌ش کردنی رێنماییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه بۆ زانیاری .
شێوازی جێ به‌جێ کردنی سه‌رپه‌رشتیکردنی ڕامان :
( Nany & Yendol ) رێ شوێنی جێ به‌جێ کردنی به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌نه‌ڕوو :
• ئه‌نجام دانی خولی به‌رده‌وام و چاوپێکه‌وتنی پێش کات و تێبینی کردنی ویستگه‌کانی فێرکردن و چاوپیکه‌وتنی دوای خول و سه‌ردانه‌کان. بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی که ڕووداوه‌کان چۆن کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی فێربوون ، وه په‌یوه‌ندی ئه‌و ڕووداوانه‌وه و باوه‌ڕی مامۆستا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی فێربوون.
• به‌شداری پێکردنی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و مامۆستا له پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیکردن.
• به‌کارهێنانی هۆکاره‌کانی به‌دواداچون و تاقی کردنه‌وه که به‌ند بێت له‌سه‌ر تاقی کردنه‌وه‌ی گریمانه‌کان پاش کۆکردنه‌وه‌ی داتا‌کان له تێبینی
کردنی ویستگه‌کانی فێربون.
• به‌رده‌وامی له پرۆسه‌ی ڕاهێنان به‌بێ دابڕان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ڕیننوێنی مامۆستایه ، له‌بارێکی گوناودایه بۆ ئه‌وه‌ی هانی بدات بۆ جێ به‌جێ کردنی هه‌ندێ چالاکی
فیربوونی رامان ، ئه‌لگه‌ر و شیزیک Agler and Chizhik2006 ،2006) (هه‌ندی رینمایی ده‌که‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی بۆ یارمه‌تی دانی مامۆستا له‌سه‌ر رامان بۆ جی به‌جی کردنی فیربوون به‌م شیوه‌ی خواروه:
• که‌سانی تر به‌شداری پێ بکه به لهپشنیاره و بیرۆکه‌و مه‌به‌سته کانت به شێوه‌یه‌کی ڕیک پێک.
• متمانه دروست بکه له ریگه‌ی گۆیگرتن به ووریایی و دورکه‌وتنه‌وه بریاری پێش کات ، بوار بده که که‌سانی تر بۆچونیان بڵین.
•یارمه‌تی مامۆستایان بده بۆ به‌کارهینانی لیکچون وشوبهاندن. Metaphor and Analogies
•ئه‌و پرسیارانهبکه که یارمه‌تی مامۆستا ده‌دات بۆ ررونکردنهوهو گفتگۆکردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان و کیشه‌کان که فیری ده‌بیت.
سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌م شیوازه‌ی سهرپهرشتیاریتی به‌نده له‌سه‌ر پرۆسه‌ی فیربوون ،نه‌وه‌ک ئه‌نجامه‌کانی ، له ریگه‌ی هه‌ستان به ئه‌رکه‌کانی وه‌ک رینماکهریک و رابهریک که یارمه‌تی مامۆستا ده‌دات بۆ شی کردنه‌وه‌ی ره‌فتاری مامۆستا له‌کاتی وانه ووتنه‌وه‌دا. وه گفتگۆکردن کاریگه‌ری له‌سه‌ر خویندکاران. وه دابین کردنی هوکار بۆ سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستا بۆ سود وه‌رگرتن له‌کاتی خولی گه‌ران که ده‌ست پی ده‌کات
له به چاوپیکه‌وتنی سه‌رپه‌رشتیار به مامۆستا‌و وه پیدانی رینمایی وئامۆژگاری له کاتی پرۆسه‌ی شی کردنه‌وه‌ی گشتگر بۆ ره‌فتاره‌کانی له کاتی وانه‌ووتنه‌وه‌دا وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر خویندکاران (Nany &Yendol،2000) . سه‌رپه‌رشتیارو مامۆستا سه‌رقالی تیبینی کردنی ویستگه‌کانی فیربوون له پرۆسه‌ی گه‌ران که به هۆیه‌وه مامۆستا ووردهبیتهوه له ریگهیهیی که وانه‌که‌ی پێ جێ به جێ کردوه دووبار بیری لی ده‌که‌نه‌وه وه ههلدهسن به دیاری کردنی لایه‌نه کاریگه‌ره‌کانی ، ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌متر سه‌رکه‌وتوبوو وه‌ئه‌مه‌ش له ریگه‌ی خستنه‌روو هه‌ندی پرسیار به م شیوه‌ی خواره‌وه ( Agler and Chizhik2006، 2006)
لهباوهرهدای که سه‌رجه‌م خویندکاران سویان وه‌رگرتوه له پیش که‌ش کردنی بابه‌تی وانه‌که ؟ بهڵـگهت چی یه له‌سه‌ر ی ؟
- چۆن له‌گه‌ل سه‌رجه‌م خویندکاران په‌یوه‌ندیت به‌رده‌وام بووه له‌یارمه‌تی دانیان بۆ تیگه‌یشتن ؟
- ئه‌و ئستراتیجهچی بوو به‌کارهینا بۆ فراوان کردنی ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی خویندکاران ؟
- له‌و باوهرهدایت که ریگه‌ی تری کاریگه‌ر هه‌بیت بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندن زانیاریه‌کان ؟ کامه‌یه ؟
- له‌و باوه‌ڕه‌دایت که رێگه‌ی تری کاریگه‌ر هه‌یه بۆ به‌دی هێنانی ؟ کامه‌یه ؟
- کام له ئامانجه‌کانت به‌دی هات ؟
- لهباوهرهدای که که خویندکاران بابه‌تی وانه‌که فیربووبن ، چون له‌وه دهکۆلیتهوه ؟
- رۆژی داهاتوو چی ده‌که‌یت بۆ به‌دواداچونی وانه‌ی ئه‌مرۆ ؟
ئه‌وه‌ی سهروهبهم شیوه‌یه کورت ده‌که‌ینه‌وه که شیوازی سه‌رپه‌رشتیاری رامان پشکنینێکی ره‌خنه گرانه‌یه بۆ کاره ئه‌نجام دراوه‌کان به ئامانجی گه‌یشتن به ئاستیکی تیگه‌یشتنی باش.
له‌م بواره‌دا ( Hot born ) پیشنیاری شیوازیکی بازنه‌یی ئاسانی کرد ، که تیدا شاره‌زاییه‌کان ده‌گۆریت بۆ بنه‌ما و بیردۆزی تایبه‌ت که ئاراسته‌ی کاره‌کانمان ده‌کات له ویستگه‌کانی داهاتوو ، که هبیته هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌کان کارلێک بکه‌ن له‌گه‌ل له ویستگه نۆی کاندا بۆ سوریکی تربه ئاقاری ره‌نگدانه‌وه و تیگه‌یشتن ، کۆی کاره پرۆگرام کراوه‌کان به‌م شیوه‌یه ده‌بیت:
١- ئاگاداربون له ئهزموونهکهسیتیهکان راسته‌قینه‌کان : ئه‌م قۆناغه به‌وه جیاده‌کریته‌وه ئاگاداربونیکی ووریا هه‌یه بۆ رووداوه‌کان که له ناوپۆلدا روو ده‌دات ، چونکه له هه‌ر ویستگه‌یه‌کی فیرکردن و فیربون به شیوه‌یه‌کی چر سه‌رنج بۆ هه‌ندی گۆرانکاری ده‌دریت وه پشت گۆی خشتنی کۆرانکاریهکانی تر.
٢- پشکنین و شی کردنه‌وه‌ی شاره‌زاییه کهستیهکان وه دیاری کردنی هۆکاره بهیهکداچوهکان تیدا : ئه‌م قۆناغه به‌وه جیاده‌کریته‌وه که شیکردنه‌وه بۆ شاره‌زاییه‌کانمان ده‌کریت له ڕیگه‌ی دیاری کردنی هۆکاره ( کلیلیه‌کان ) که کاریگه‌ره له‌سه‌ر ویستگه‌و کرده‌وه هۆشمان.
٣- دارشتنی چه‌مک و بنه‌ما وسهرهتاکان : سۆنگه‌ی شی کردنه‌وه‌کانی پێش‌و ده‌ست ده‌که‌ین به گشتاندن ودارشتن له‌شیوه‌ی چه‌مک و بنه‌ماکان که وامان لی ده‌کات که باشتر تی بگه‌ین له‌وه‌ی ڕووده‌دات به شێوه‌یه‌کی دیار وه بنیادنانی شی کردنهوکانمان.
٤- دانانی بیردۆزی که‌سیتی وه هه‌ڵسان به تاقی کردنه‌وه‌ی : له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و چه‌مک و بنه‌مایانه‌ی که به‌ده‌ست هاتووه به‌کارده‌هینین بۆ دانانی بیردۆزی که‌سیتی له باره‌ی ئه‌وی ڕووده‌دات له کاتی گۆرانکاریه‌ک له باره‌که‌دا.
له‌وێژه‌یی په‌روه‌رده‌دا چه‌ند شێوازێکی ڕاهێنانی مامۆستا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕامان له وانه ( Cook et al 2001 )
- که پێویسته مامۆستا به‌ڵگه‌کانی به‌شداربون له خوله‌کانی ڕامان بپارێزێ
- دابین کردنی زانیاری پیویست به نوسراوی که له چاوپیکهتنهکانهوه ده‌ست که‌وتوه.
- ئه‌نجام دانی تۆژینه‌وه.
- پیدانی وانه‌ی فێرکاری و سمینار.
- جێ به‌جێ کردنی کۆنگره‌ی ڕامان Reflective Conference.
سه‌رپه‌شتیکردنی هاوشان ( هاوڕی ) Perr Supervision :
سه‌رپه‌رشتیکردنی پرس و ڕاگۆڕینه‌وه به کوالیتی ( چوستی ) به‌رز High-Quality Counseling Supervision، یه‌کێکه له پیویستیه بنچینه‌یه‌کانی گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی فێربوون و فێرکردن . بۆ گه‌شه‌پێدانی جوستی ( کوالیتی ) پیشه‌یی مامۆستا ، هه‌ندێ باوه‌ڕیان وایه که ئه‌م جۆره سهرکهتره له جۆره‌کانی تر ، وه‌به‌م شێوه پێ ده‌ووترێ کۆبوونه‌وه‌ی هاوڕیان که کارده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی سودو شاره‌زاییه‌کان، ئه‌وپرۆسه‌یه که هه‌موو به‌شداربوان زانیاری رابووردویان ده‌ست ده‌که‌وێته‌وه ، به دوورکه‌وتنه‌وه له بریاردان و هه‌ڵسه‌نگاندنێ.
ئه‌م جۆره له سه‌رپه‌رشتی کردن چه‌ند مۆدێلێکه ، به شێوه‌یه‌ک هه‌ندێ جۆریان نزیک ده‌بێته‌وه له سه‌رپه‌رشتیی کردنی ئاسایی ئاڕاسته‌که‌ر :
• مۆدێلی سیانی Triadic model :
مامۆستایان کارده‌که‌ن له شێوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی سیانی ، وه ڕۆڵه‌کانیان ده‌گۆڕنه‌وه 0 قسه‌که‌ر ، سه‌رپه‌رشتیار ، ڕیکخه‌ر دیداره‌کانی گفتگۆ ، وه ئه‌م مۆدێله به‌نده له‌سه‌ر به‌شداربوان بۆ دیاری کردنی ئه‌رک و لیپرسراوێتی که پێویسته ئه‌نجامی بده‌ن به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاردا.
• مۆدێلی گفتگۆی دوانی ( هاوشانی ) ڕیکخراو Structured Peer Consultation Model ( SPCM )
مۆدێلێکی دوانیه بهندهلهسهر جێ به جێ کردنی ئه‌رکه‌کان له دید ادهره به‌شداربووه‌کان ، مامۆستیایان هه‌ڵده‌سن به داڕشتنی هه‌ندێ چالاکی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی وه هه‌ر مامۆستایه‌ک ههلدهسێ به پێدانی زانیاری پێویست بۆ هاوڕێ که‌ی ، ده بێت دیداره‌کان هه‌فته‌یه‌ک بێت یان دو هه‌فته جارێک که پێک بێت له هه‌ندێ چالاکی سه‌رپه‌رشتیاری جۆراوجۆر وه‌ک داڕشتنی ئامانج ، بینیی هه‌ندێ ویستگه‌ی فێرکردنی تۆمارکراو( وانه‌ی نموونه‌یی یان ڕاهینان تۆکارکراو ) یان گفتگۆ کردن له‌باره‌ی ئه‌و گۆرانکاریه نۆیانه که په‌یداده‌بێت له بواری په‌روه‌رده‌دا.
نموونه‌یه‌ک له سه‌رپه‌رشتیکردنی هاوشان :
پێش سه‌ردان :
محمد: پێشنیار ده‌که‌م که له وانه‌ی داهاتوو سه‌ردان بکه‌یت له پۆلدا ‘ بۆ تێبینی کردنی شێوازی دابه‌شکردنی پرسیارکردن له خۆیندکاران له پۆلدا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌توێژه‌ران جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی که زۆربه‌ی مامۆستایان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان پرسیار ئاراسته‌ی خویندکاران ناکه‌ن له وانه‌یه ئه‌مه‌بێت بوو بێته هۆی نه‌بوونی ئاره‌زووی به‌شداربوونی خویندکاران
خالد : بیرۆکه‌یه‌کی باشه ، چیت له ئێمه ده‌وێت ئه‌نجام بده‌م ؟
محمد : ده‌مه‌وێت به‌دواداچون بکه‌ن بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌که‌م وه دیاری کردنی ئه‌و خویندکارانه‌ی ئاراسته‌یان ده‌که‌م له ڕیگه‌ی ئه‌و فۆرمه‌ی ئاماده‌م کردوه.
احمد : واته که هێڵکاریهکمان پێ ده‌ده‌یت به چۆنیه‌تی دانیشتی خوێندکاران ؟
محمد : به‌ڵێ.
خالد : چۆنه پرسیاره‌کان ژماره‌ی له‌سه‌ر دابنێن ؟
محمد : بۆچی ؟
خالد : بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی خوێندکارێکی ده‌که‌یت له شوێنکی پۆله‌که دووباره‌ده‌بێته‌وه یان نا ؟
محمد : ئهمهباشه و سودوی ده‌بێت.
احمد : باشتر وایه من هه‌ستم به تۆمارکردنی جۆری وه‌لێم دانه‌وه‌ی خۆیندکاران ، وه خالد تۆماری ژماره‌ی پرسیاره‌که ، که‌ی ده‌ته‌وێت ئه‌و کاره
ئه‌نجام بده‌ین ؟ ده‌ته‌وێت هه‌موو کاتی وانه که ببینین ؟
محمد : به‌ڵی ؟ ۆینهیهکی ته‌واو م ده‌وێت له دابه‌شکردنی پرسیاره‌کان له ڕیگه‌ی وانه‌که‌وه ؟
خالد : که‌ی ده‌ته‌وێ کۆبینه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و زانیاریانه بکه‌ین که کۆده‌که‌ینه‌وه ؟
محمد : له وانه‌ی کۆتایی ، تائه‌و کاته ده‌زانن چ پیویسته چی کۆبکه‌ینه‌وه له زانیاری.
پاش سه‌ردان :
محمد : بۆچونتان چی یه له‌وه‌ی بینیتان ؟ چۆن بووم ؟
خالد : کاره‌که نه بۆچونه و نهههڵسهنگاندن !
ڕحمد : راسته ، زانیاریمان کۆکرده‌وه و ده‌مانه‌وێت بیبینی و گفتگۆی له‌باره‌وه بکه‌ین ، گۆیمان له روون کردنه‌وه‌ت بێت.
محمد : باشه چیتان لایه ؟
خالد : داواتان لێ کردین که به دواداچون بکه‌ین بۆ چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی پرسیاره‌کان ئیمه‌ش زانیاری ته‌واومان لایه له باره‌وه.
محمد : تیبینم کرد زۆرترین پرسیار ئاراسته‌ی پێشه‌وه‌ی پۆله‌که کرد ، وه پرسیاره‌کان به‌دوایه‌کدا ته‌نها بۆ لایه‌کی پۆلهکهبوو.
ڕحمد : تێبیم کرد کاتێ خویندکارێک له به‌شی دواوه وه‌لێم ناداته‌وه ، به‌زوویی پرسیاره‌که‌ت ئاراسته‌ی یه‌کێکی تر ده‌کرد له پێشه‌وه.
محمد : ڕاسته ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاترم که به‌شی پێشه‌وه باشتر وه‌لێم ده‌ده‌نه‌وه.
خالد : ئه‌م شێوازه په‌سه‌نده ، لهباوهڕهدانیت ئه‌گه‌ر بوار بده‌یت به‌و خوێندکارانه‌ی له به‌شی دواوهون سود وه‌ربگرن هانینان بدات بۆ به‌شداری کردن.
محمد :له‌وانه‌یه ، له‌داهاتوودا ، وام پێش بینی نه‌ده‌کرد ئه‌م تێبینیانه‌م بنهخهڕوو ، کارده‌که‌م له‌سه‌ر په‌یڕه‌و کردنی ، چۆنه هه‌فته‌ی داهاتوو تێبینم بکه‌ن له‌هه‌مان بابه‌تدا وه به‌هه‌مان ڕیگه.
احمد : ئاماده‌م
خالد : منیش هه‌روه‌ها ، بیرده‌که‌مه له لێزانینێک که تێبینیم بکه‌ن ، وه ئه‌مه‌ش ئه‌و تێبینیانه که نوسیمانه ههلیبگره جیاکه‌ره‌وه‌کانی سهرپهرشتیاریکردن به هاوشان :
ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه به‌وه جیاده‌کرێته‌وه پشت نهبهستنه به حکوم دان که ئه‌مه‌ش بوار ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی شاره‌زایی له نێوان مامۆستایان، له که‌شێکی به‌هێزی هانده‌ر له‌سه‌ر فێربون که زانیاری ده‌ست به‌جێ ده‌خرێته ڕوو به‌شێوه‌یه‌ک ههبکرێت به به‌رهه‌ڵستی خۆیی هه‌ست کردن زاڵ بوون به‌سه‌ر بابه‌ته‌کاندا. وه لایه‌نی باشی تری.
• گه‌شه‌پێدانی لێزانینه‌کانی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ و قوڵ بوونه‌وه له تێگه‌یشتنی چه‌مکه‌کان.
• بته‌وی باوه‌ڕبوون به خۆ.
• دروست بوونی هه‌ستێکی باش به‌رو پشگیری کردنی که‌سانی تر.
• سود وه‌رگرتن له هاوشانه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر