۱۳۹۱-۰۱-۲۲

ئەخلاق و بەشەکانى


شاهۆ هەورامى
 خوێندکاروڕۆژنامەنووس

ئەخلاق (ڕەوشت)سەرچاوەى دروستکردنى کەسایەتى مرۆڤن ئەگەر کەسێک نەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەخلاق دەکات یان چۆن بەکارى دەهێنێت  ئەوە زیانێکى گەورەو گران لەخۆى دەدات ئەوەى من دەمەوێت لێرە باسى  بکەم ئەخلاقى مرۆڤەکانە لەژیانى ڕۆژانەدا،هەموو کارێ لەم ژیانەدا خووڕەوشت و ئەخلاقى تایبەتى خۆ هەیە .
1-ئەخلاقى خوێندکار :خوێندکاران کە دوا ڕۆژى مییللەت و ئایندەى گەل بەدەست ئەوانەوەیە بۆیە پێویستە خوێندکار هەر لەسەرەتایى تەمەنییەوە ڕەوشتى بونیات بنێت و دروستى بکات 
ا-بەئەنجام گەیانى ئەرکەکانى ڕۆژانەى 
ب-ڕێزگرتن لەکەسانى بەرامبەر بەتایبەتى مامۆستایان بە پلەى یەکەم
ج-ڕێزگرتن و هاوکارى وکۆمەککردنى  بۆ کەسانى نێوکۆمەڵگە و کەسانى گەرەک و شارەکەى بەتایبەتى.
2- ئەخلاقى مامۆستایان:زۆر گرنگە مامۆستایان وریاى خۆیان بن چونکە مامۆستایان چینى گرینگى کۆمەڵگەن لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خوێندکارانەى کە دواڕۆژى گەلەکەمان دیارى دەکەن ،پەروەردەى دەستى مامۆستایانى بەڕێزن بۆیە زۆر گرنگە مامۆستایان زیاتر لەهەموو کەسیک بە وریایەوە مامەڵە بکەن .
3-ئەخلاقى پیاوانى ئاینى:پیاوانى ئاینى پێشەنگى خەڵک بوون و لەڕابردوو  و لە ئێستاش دا ،پیاوانى ئاینى دەورێکى باشیان دیوە لەچارەسەرکردنى کێشە کۆمەڵایەتییەکانى سەردەمەکانى ڕابردوودا بۆیە پێویستە لەم سەردەمەدا کە سەردەمى پێش کەوتن و گۆرانکاریە لەهەموو بوارەکانى ژیاندا ،پێویستە پیاوانى ئاینى چۆن لە راِبردوودا دەورێکى باش و گرنگیان هەبووە ئێستاش بەهەمان شێوە ى ڕابردووە و بگرە چەندان قاتیش زیاتر هەوڵەکانیان بخەکار بۆ بەرەو پێش چونى کۆمەڵگەیەکى ڕۆشنبیرى ئاینى ،هەرچەندە بە داخەوە ئەڵێم لە ڕابردوو  و لە ئێستاش دا هەندێکى کەم لەپیاوانى ئاینى هەوڵى توندوتیژى ئاینیان داوە بەناوى ئاینەوە ،بەڵام تاکو ڕادەیەکى زۆر هەوڵەکانیان سەرکەوتنى بەدەست نەهێناوە لەگەڵ ئەوەشدا دیارە ئەو ڕێژەکەمەی پیاوانى ئاینى نوێەرایەتى خۆیان دەکەن ،چونکە ئاینى ئیسلام ئاینى پێکەوە ژیانە،ئاینى ئاشتى و لێ بوردنە.
4- ئەخلاقى ڕۆژنامەنووسى :یەکێکى تر لەچینە گرنگەکانى کۆمەڵگە چینى ڕۆژنامە نووسانن کە پێویستە ئەو بابەت و هەواڵ و زانیاریانەى کە بڵاوى دەکاتەوە ،پێویستە دوور لەتەشهیر و ناوزاڕاندن و هەڕەشە بۆ سەر کەسى بەرانبەر  بێت چونکە ئیشى ڕۆژنامەنووسى ئیشێکى پیرۆزە و پێویستە یە پیرۆزى بمێنێتەوە و پارێزگارى لێ بکرێت .
لەکۆتایى دا دەمەوێت بڵێم ئەوەى من لەم باسە کەمە دا باسم کردووە  سەبارەت بە ئەخلاق و ڕەوشت دڵۆپێکى زۆر کەمە لە دەریایەکى زۆر گەورە اشاللە ئەگەر دەرفەت هەبوو لە جارەکانى ئایندە زیاتر تیشکى دەخەینەسەر بەلام ئەوەى من مەبەستم بوو ئەو  چوار چینە گرنگەى کۆمەڵەکە بوون کە بەکورتى تیشکمان خستەر سەر.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر