۱۳۹۰-۱۲-۱۴

کارگیڕى پەروەردەیی لە چەندایەتى بۆ چونایەتى Educational administration from quantity to quality



کارگیڕى پەروەردەیی لە چەندایەتى بۆ چونایەتى
Educational administration from quantity to quality

دلیر محمود ره‌زا
سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆری
ب.پ. هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید



پرۆسەى پەروەردەو فێرکردن لە کوردستان نابێت دوور بێت لەو گۆران و نۆى کاریانەى کە لە بوارەدا  روودەدات  لەبەر ئەوەى پیویستى   فێربوونى ئەو کارامەییانە کە دەبێت تاکەکانى کۆمەلگە فێرى ببن، ئەو هێزەیان پى دەدات کە لەگەڵ پێویستیەکانى ژیاندا بەردەوام بن ، ئەنجام دانى ووردەکارى پیویست  لەڕیگەى سەرمایە گوزرارى کردن لە سەرچاوە مرۆیەکان و شارەزای، پاڵپشت کردنى تواناکان لەسەر توێژینەوە و فێرکردن و داهێنان ، بەدى هێنانى گەشەکردنى بەردەوام ، رکابەرێتى ناوچەیی و جیهانى . حکومەتى ئەلیکترۆنى ....

پیویستى فیربوونى  کارامەییەکانى نۆى کان کە  هەندێ پى دەلێن کارامەییەکانى مانەوە لە ژیان و کارکردن لەهەزارەى سێ یەم        (Trilling &hood ،1999،p)   کە بریتیەلە پەیوەندى کردن  ، کۆمپیوتەر ، کارکردن لە تیم دا ، فیربونى ئاراستەکراوى خۆیی  ، بیرکردنەوى رەخنەگرانەو بیرکردنەوەى داهینان ، بریاردان  ، فیربوون بە دریژایی تەمەن .پیوستى  گۆڕان لە هزرى پەروەردەیی بە گۆرینى سیستمى فێرکردن و پرۆگرامەکانى فیرَکردن هاتە پیشەوە لە مۆدیلى گواستنەوەى زانیارییەکان(transmission model)بۆ مۆدیلى گۆران لە ئاراستەزانیارییەکان (transformative model)، کە ئەمەش روخسارى مۆدیلیکى نۆى پەروەردەیی یە کە چەندەها ناوەرۆکى هەیەکیک لەوانە خویندنگەى زیرەک    (smart school)وە کارگیڕى پەروەردەیی ئامادە بۆ گۆران Educational administration facilitator of change.
وە لەبەر ئەوەى کۆمەڵگە لە باریکى ئابوورى و کۆمەڵایەتى باش دا تواناى  باشترە بۆ دەست کەوتنى زانیارییەکان بۆیە ئەو
 بۆشایی زانیارى  ( Knowledge gap ) کە هەبووە بچوک بووتەوە بەڵگەى کەئیستا نزیکەى ( یەک ملیۆن کەس) لەپرۆسەى پەروەردەو فیرکردندایە لە هەریمى کوردستان لە باخچەى ساوایان تا زانکۆ بە هەردوو رەگەزەوە لەگەڵ : 
بوەتە هۆى کەبوونەوەى رێژەى نەخویندەوەارى .
بەرزبوونەوەى ئاستى ئەنجام دانى تویژینەوى زانستى و گەشەپیدان .
زۆربوونى بەکارهینانى مۆبایل و ئەنتەرنیت .
بەرزبوونەوەى بەکارهینانى رێژەى بەکارهینانى کۆمپیوتەر .


خویندنگەى زیرەک    (smart school)
 کورتکراوەى ئەم ئەم خەسلەتانەى خوارەوەیە وە ماناى  (smart)  واتە ( زیرەک ) 
Specific: تایبەتەMeasurableدەتوانرێ بپیورێAchievableدەتوانرى بەدى بهینرێRealisticلەبارە
 ڕاستى یەTimedبەکاتى ریکخراو دیارى کراودا

ئەم خویندگەیە بەندە لەسەر تەکنەلۆژیاى زانیارییەکان (Information Technology IT)بیرکردنەوى داهێنەرانە بەوەپیناسە دەکرێت کە بەلکو خویندنگە زیرەکە کە دەناسریتەوە بەوەکەبەئاگایە (informed)، چالاکە(energetic)  ، بیرمەندە    (thoughtful Perkin،1996،p.3). وچەمک و فەلسەفەى خویندنگەى زیرەک شۆڕشیکى گشتگرى بوو بەسەر فیرکردندا ، سود وەرگرتن کەسایەتى تاک و لە زیرە یەکانى قوتابیان ، پەرەپێدانى داهێنانەکانیان ، فیرکردنى کۆمەلێک کارەمەى پیویست کە یارمەتیان بدات بۆ ژیانێکى باشتر .کە خویندکار تیدا فێردەکرێت بۆ سەردەمى زانیارییەکان

The new educational administrationکارگێرى پەروەردەیی نۆێ :
پرۆسەیەکە ئامانجى بەگەڕخستنى سەرچاوە دارایی و مرۆییەکانە بەشیوەیەکى کاریگەر و بەکارهێنانى بۆ سەرکەوتنى پرۆسەکان کە دەبێتە هۆى ئاستى فێربون وفێرکردن . بەدى هێنانى ئامانجەکانى کۆمەڵگەوخواستەکانیەتى لە پەروەردەدا .
    خەسڵەتەکانى   :
1- گشتگرە : فراوانە کە هەموو کۆمەڵگە دەگرێتەوە کارتێ دەکات و کاریگەرى هەیە لەسەرى .
2- گرانى دەست بەسەراگرتنى بەشداربوان :  بەهرەدارکردنى خویندکارانى کۆمەڵگەى لە ئەستۆدایە .
3- ئالۆزى ئەرکەکانى : بەندە لەسەر پیش خۆى  .
4- پیویستى بەئاستێکى بەرزى شیاندنى پیشەیی یە : پیویستە مامۆستا  شیاندنى  پەروەردەیی   بەرامبەر بە شیاندنى زانستى بێت .
بەڵام  سیستمى پەروەردەیی دوو چارى کۆمەلێک کیشەیی کارگێڕى بووە : بیرکراتیەک  ، ناوەندیتى  ، بەهەند وەرگرتنى شارەزایی نەوەک لیهاتوویى و کارامەیی ، راهینانى هەرەمەکى ، گرنگى دان بە ڕى وشوێنى نوسینگەیی لەجیاتى کارگیڕى کاریگەر  ، لاوازى کارکردن لەسەر پرۆسەى فیرکردن  و دابەزینى ئاستى دەرچوان .
  بۆیە پیویستە کارگیڕى پەروەردەیی دەبێت خاوەنى  : سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕى بیت ، پیدانى دە سەڵاتى فراوان ،بتوانێ کە مامۆستا دیارى بکات لە ڕیگەى چاوپیکەوتن ، یان لە لیژنەى گواستنەوە بەشداربێ  ، ناناوەندێتىگەشەپیدانى بەکارهێنانى تەکنەلۆجیا ، بەشدارى پیکردنى کۆنفراس و سەردانى نیودەوڵەتى  ،هەنگاونان بۆ جى بەجێ بنەماکانى کارگێڕى کوالیتى گشتگر  (Total Quality Management) (TQM) بنەماکانى  :
- بەدهینانى خواستىکەسانى بەشداربوون (  قوتابیان ) 
- ئەنجام دانى هەڵسەنگاندنى خۆیی بۆ گەیشتن بە باشترین ئەنجام دان 
- بەهەند وەرگرتنى شیوازەکانى کارى بە کۆمەڵ و پیکهینانى تیمى کارکردن 
- کۆکردنەوەى داتائامارییەکان و کارکردن لەسەرى بە شیویەکى بەردەوام 
-  خۆپاراستن لە هەڵەکردن پیش ڕوودانى  .
- چاکسازى بەردەوام و دانانى سیستمێک بۆ پرۆسەبەردەوامەکان .
- سەرکردایەتى پەروەردەیی کاریگەر .

  هەنگاوەکانى چاکسازى کوالیتى  :
1- دیارى کردن : ئامانجەکان ،  پرۆسەکان ،لێپرسراوتیەکان .
2- شى کردنەوە : پیوانى چەندایەتى و شى کردنەەوى ئاستەنگەسەرەکیەکانى کێشەکە و لیکۆلینەوە لەبارەیەوە .
3- گەشەپیدان  : واتە هەستان بە هەنگاوەکانى راستەقینەکانى چاکسازى  .
4- دیارى کردن و جى بەجى کردن : پرۆسەیەکى بەردەوامە لەگەڵ بەردەوامى چاکسازى کوالیتى .





Dimensions of quality in education ڕەهەندەکانى کوالیتى لە فێرکردن
پرۆگرامەکانى خویندن Educational programs
پرۆگرامەکانى فیرکردن  learning  programs 
توێژینەوەى زانستى scientific research   
خویندکاران             student
بینا و بەشەکانى و پیداویستەکانBuildings and facilities and tools
دابین کردنى خزمەتگوزاریەکان بۆ کۆمەلگەى دەرووبەرProvide services to the community
فیربونى بوونى خۆیی و ناوەکى        Self-education and internal
دانپینانى نیودەوڵەتى. International recognition
بۆئەوەى کارگیڕى پەروەردەیی ( بەریوەبەر ) سەرکەتو بێت دەبێت ناچارە کاربکات لەگەل ئەم ئاراستە نۆى یانەبە سەرکەوتى  :
1- بەریوەبردنى کات : Time Management
2- بەریوەبردنى تەنگژە : ManagementCrisis
3- بەریوەبردنى  گۆڕانکارىManagement Change
4- بەریوەبردنى مملانێConflict Management
5- بەریوەبردنى داهێنان Managing Creativity

کارگێرى پەروەردەیی ئەو کەسەیە کە دوو کۆمەڵ خەسڵەتى هەبێت : 
1- تێڕوانین ئاشکرا : کە ئەو یش چوار جۆرە : 
تیروانینى ریکخراوەیی (ov)  وینەیەکى تەواوی لایە لەبارەى پیکهاتەکانى خویندنگە وتیگەیشتنى پەیوەندیەکانى نیوانیان .
تیروانینى ئاییندەیی (FV)  خاوەنى وینەیەکى گشتگرى خویندنگەهەیە کە چون دەردەکەویت لە ماوەى دیارى کراو لە ئاییندەدا .
تیرۆوانینى کەسیتى (PV)   خواستى کەسیتى سەرکردە یە سەبارەت بە خویندنگە ، کە وەک هاندەرو هیزیکى پالنەرە بۆ هەلس و کەوتى سەرکردە  بۆ بەستنەوەى تیروانینى  ریکخراوەیی و ئاییندە .
تیروانینى ستراتیژى (SV)  بەستنەوەى ئیستا ( تیروانینى ریکخراوەیی ) بە گریمانەکانى ئاییندە ( تیروانینى  ئاییندەیی )  بە شیوازیکى ناوازە
2- جۆرەکانى سەرکدرایەتى یان پى دەووترێت  (9 جۆر لە زیرەکى ) :
سەرکردایەتى رۆشنبیرى (CL)  : شارەزایی لە رۆشنبیرى خویندنگە ونەریتەکانى  ،پیکهینانى رۆشنبیرى خوینندنگە وە پالپشت کردنى کردەوە هەروەزیەکان بى لایەنانە وە یان رزگارکردنى خویندنگە لەو نەریتانەى کە دەبیتە ریگر لە بەدى هینانى تیروانینى چاکسازى پەروەردەیی
سەرکردایەتى پەروەردەیی (EL) :تیگەیشتن لە پرۆگرامەکان وتیگەیشتن لە فیرکردن و فیربون و بەکارهینانى زانیارییەکان و هەلسەنگاندن کە بۆ چاکردنى سیستمى پەروەردەیی خویندنگەیە . 
سەرکردایەتى وردەکار  (RL) چالاکردنى پرۆسەى هەلسەنگاندنى ئەنجامدان وە بەراووردکردن  رابووردو ئیستا بە ئامانجى چاکردنى ئەنجام دان 
سەرکردایەتى مرۆیی (HL)   : پشگیرى کردنى نەریتەکانى هاورى یەتى و پیکهینانى تیم ودۆزینەوەى فرەیی سەرکردایەتى و دیارى کردنى دەرفەت و بنیادنان  لە خالە بەهیزەکاندا وە نرخاندنى  سەرچاوە مرۆیەکان لە خویندنگە .
سەرکردایەتى گۆرانکار  (TL)  : بەرزبونەوەى سەرکردە و هاوریکانى بەیەکەوە تا بەرزترین ئاستى باوەربون بەخۆ و  پالنەر ، وەبەریەک کەوتن لەگەل بەها بالاکان وبەها رەفتارییەکان  وەک داپەروەرى ویەکسانى و دەسپیشخەر  (proactive) لە جیاتى شیوازى کاردانەوە (reactive)..
سەرکردایەتى تەکنیکى (TL)   : بەکارهینانى تەکنیک لە جى بەجى کردنى ئەرکە کارگیریەکان وە ک بەمۆدیل کردنى بەکارهینانى تەکنیک و سەرکرایەتى چاکسازى پەروەردیی کەبەندەلەسەر تەکنیک  .
سەرکردایەتى نموونە (SL) : هاندانى پەیەوندییەگشتیەکان و ناساندنى گرنگى بەرنامە چاکسازى پەروەردەیی بۆ کۆمەلگەى خویندنگە و گۆمەلگە دەووروبەر

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر