وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه : ئیراد مه‌نوچه‌ر
سه‌رپه‌رشتیاری زانست . ب.پ. هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
خاڵی ده‌ستپێکردن لێره‌وه‌یه
زانایه‌کی کیمیایی ئینگلیز ، ئه‌و ده‌روازه نهێنی و شاراوه‌یه‌ی RNA دۆزییه‌وه ، که باوه‌ڕوایه ئه‌و ژینگه کیمیاییه ، یه‌که‌م شێوه‌کانی ژیانی لێوه ده‌رکه‌وتووه و له سه‌ر ڕووی زه‌وی پێش 3.8بلیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ریهه‌ڵداوه ، به‌مه‌ش ئه‌م زانایه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کات که بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ توێژه‌ره‌وه‌کانی بێ ئه‌نجامکرد له هه‌وڵدانیان بۆ تێگه‌یشتن له سه‌ر بنه‌چه و سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می ژیان و چۆن نیو کلیۆتایده‌کان Nucleotides توانییان له دۆخه سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌وی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه .
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ڕاست بێت ، ئه‌وا پێویسته توێژه‌ره‌وه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و نهێنیه‌کانی ده‌رکه‌وتنی بنچینه‌ی ژیان ڕێڕه‌وێکی ڕاست بگرنه به‌ر .
ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو بخرێته ڕوو ، که بریتییه له گه‌ردێکی زینده‌یی هه‌ڵگری زانیاری و له ڕێی کارلێکی سروشتی مادده کیمیاییه‌کانی سه‌ره‌تای زه‌وی ده‌رکه‌وتووه .
د. سوسیرلاند ، زانای کیمیایی له زانکۆی مانجستر که دۆزه‌ره‌وه‌ی ده‌روازه نهێنیه‌که‌ی (RNA) بوو کاره‌که‌ی زۆر له یاری یه‌کتربڕینی وشه‌کان ده‌چوو ، کاتێک یه‌که‌م به‌ڵگه و زانیاری ده‌ست که‌وێت ، ئه‌وانی دیکه ئاسان ده‌کات ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه کارێک ده‌که‌ین له ڕێی پرسیارێکی کراوه ، به‌ڵام نائارامین که ده‌شێت ئه‌مه واقعی و ڕاست نه‌بێت .
زۆرێک له توێژه‌ره‌وه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان له کیمیایی به‌ر له ژیاندا ئه‌مه هه‌نگاوێکی فراوان بووه که لێکۆڵینه‌وه له‌و کارلێکه سروشتیانه‌ی پێش یه‌که‌م خانه‌ی زیندوو که‌وتوون .
هه‌روه‌ها جال سزوستاک له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ماسوشوستس له لێدوانێکدا ده‌ڵێت : ئه‌م کاره زۆر به بایه‌خ و گرنگه ، چونکه ئاڕاسته و ئاسۆیه‌کمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه ، که ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک پشتی پێ ببه‌سترێت ، وه‌ک هه‌نگاوێکی فراوان بۆ به‌ره‌و پێش چوونی کیمیای به‌ر له ژیان و زاناکان گومانێکی زۆریان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که یه‌که‌م شێوه‌ی ژیان زینده زانیارییه‌که‌ی هه‌ڵگیراوبێت له RNA نه‌ک له DNA دا‌و له به‌ر ئه‌وه DNA باشتر ناسراوه به‌وه‌ی که زانیارییه بۆ ماوه‌ییه‌کانی تیایدا هه‌ڵگیراوه و واده‌کات له RNA که توانای جێبه‌جێکردنی چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی گرنگی هه‌بێت له خانه‌ی زیندودا و RNA وا ده‌ربکه‌وێت که چه‌نده‌ها ساڵ له مه‌وبه‌ر نوێنه‌ری DNA بووه له هه‌ڵگرتنی زانیاری و داتا‌کان بۆ DNA.
ئه‌گه‌ر یه‌که‌م شێوه‌ی ژیان بنچینه‌که‌ی له سه‌ر RNA بوو بێت ، ئه‌وا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویسته ڕوون بکرێته‌وه که چه‌ند له گه‌رده‌کانی RNA یه‌که‌م جار پێکهێنراون .
بۆ ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵه توێژه‌ره‌وه‌کان کار له سه‌ر ئه‌م گرفته ده‌که‌ن ، یه‌که‌ی پێکهاتنی RNA ناسراوه به نیوکلیۆتایده‌کان ، هه‌ریه‌که‌یان پێکهاتووه له تفتێکی کیمیایی ، گه‌ردێکی شه‌کر که پێی ده‌ڵێن ڕایبۆز و یه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی فۆسفات . زانایانی کیمیایی زۆر به خێرایی ڕێگا سروشتیه باوه‌ڕپێکراوه‌کانیان دۆزیوه‌ته‌وه ، بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌م نیوکلیوتایدانه ، که پێکهاتوون له مادده کیمیاییه سروشتیه‌کان ، به‌ڵام نه‌یانتوانی بگه‌نه ئه‌و ڕێگا سروشتیه‌ی که چۆن ئه‌م نیوکلیوتایدانه پێکه‌وه ده‌به‌سترێن .
سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی له خۆوه بۆ نیوکلیۆتایده‌کان و به‌ستنه‌ووه‌یان به یه‌که‌وه له سه‌ره‌تای زه‌وی ، له لایه‌ن دوو زانای توێژه‌ره‌وه‌ی کارا ، که ئه‌وانیش جیرلاد جۆیس Gerald Joyce و لیسل ئۆرجیل Lesle orgel له ساڵی 1999 ئه‌م به‌ستنه‌وه‌ی نیوکلیوتایدانه نوسیویانه که زۆر له په‌رجوو ده‌چێت .
ژماره‌یه‌کی دیکه له زاناکان نا‌ئومێد بوون و بڕوایان وابوو که ده‌شێت چه‌ند گه‌ردێکی دیکه پێش RNA له سه‌ره‌تای زه‌وی هه‌بووبن و ده‌ستیان کرد به گه‌ڕان به دوای جیهانی پێش RNA، به‌ڵام ئه‌م په‌رجووه یان موعجیزه‌یه که ، ڕوونکردنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی بۆکراوه به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌که‌وێت ، له لێدوانێکدا د. سوسیرلاند و هاوڕێیانی باونه‌ر و بیترایس جیرلاند ئاماژه‌یان به‌وه داوه ، که هه‌مان ماده کیمیاییه سه‌ره‌تاییه‌کانیان وه‌رگرتووه ، که لایه‌ن زانایانی پێشووتر به‌کارهێنراون ، به‌ڵام به ڕێگه‌ی جیاواز و پێکهاته جیاوازه‌کان وایان لێکردوون زیاتر له تاقیکردنه‌وه‌کانی پێشتووتر کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت .
له جیاتی ئه‌وه‌ی وا بکه‌ن له مادده کیمیاییه سه‌ره‌تاییه‌کان شه‌کرو تفت دروست بکه‌ن ، به چه‌ند ڕێگه‌یه‌کی جیاواز تێکه‌ڵیان کردن ، مادده کیمیاییه سه‌ره‌تاییه‌کان به شێوه‌یه‌کی سروشتی ئاوێته‌یه‌کیان دروستکرد ، که نیوه‌ی شه‌کر و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی تفت بوو ، کاتێک که نیوه‌که‌ی دیکه شه‌کر و نیوه‌که‌ی دیکه تفتیان زیادکرد بۆ ناو تێکه‌ڵه‌که ، نیوکلیوتایدی RNA که پێی ده‌ڵێن ڕایبۆساتیدین فۆسفات ده‌رکه‌وت .
پاشان ئه‌گه‌ر تیشکی سه‌روو بنه‌وشه یی Ultra Violet Light بدرێت له تێکه‌ڵه‌که ئه‌وا دووه‌م نیوکلیۆتایدی دیکه‌ی RNA ده‌خولقێت .
به‌ڵام د. سوسیرلاند ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که تا ئێستا ڕێگا سروشتیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی دوو جۆره‌که‌ی دیکه‌ی نیوکلیوتایده‌کانی RNA هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌و دوو نیوکلیوتایدانه‌ش به ڕای د.سوسیرلاند زۆر به سه‌ختی ده‌ستکه‌وتنیان کراوه‌ته‌وه .
ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار نیوکلیۆتایده‌کانی گه‌ردی RNA به شێوه‌یه‌کی سروشتی پێکهاتبن ، ئه‌وا زۆر به خێرایی و به ئاسانی ئاماده ده‌بن بۆ پێکهێنانی گه‌ردێکی RNA له گه‌ڵ زنجیره‌ی یه‌کله‌دواییه‌کی شه‌کره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی فۆسفات .
هه‌روه‌ها د.سوسیرلاند ده‌ڵێت : ئێمه له‌م هه‌ساره‌یه‌دا وه‌ک به‌ره‌نجامێکی بنچینه‌یی واین له کیمیایی ئه‌ندامیدا ، له به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌و کاره‌ی که ده‌مانه‌وێت کیمیایانه ئه‌نجامی بده‌ین .
ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی که له لایه‌ن زانایانی کیمیاییه‌وه خرایه ڕوو هه‌روه‌ها د. سوسیرلاند وه‌سفی کردبوو ، زۆر به قه‌ناعه‌ته‌وه سه‌یر ده‌کرێت .
دوا جار د. جۆیس پسپۆڕ له بواری کیمیای بنچینه‌ی بۆژیان له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی سکریپس ، له لاجۆلا له کالیفۆرنیا ده‌ڵێت : له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زانستی کیمیا ساده‌یه ، به‌ڵام زانستێکی زۆر به‌هێزه و هه‌موو به‌ره‌نجامه‌کانیشی باشن .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر