۱۳۹۰-۱۲-۲۵

30 ئامۆژگاری گرنگ بۆ بەهێز کردنی رێژەیزیرەکی مرۆڤ


و: ناێح مەجید
له‌ماڵپه‌ڕی به‌ڕێزمامۆستاناسیح مه‌جیده‌وه‌وه‌رگیراوه‌

زانایان ڕێک نەکەوتون لەسەر پێناسەیەکی یەکگرتوو بۆ زیرەکی بەتایبەت لەم ساڵانەی دوایدا ،بەهۆی ناتەواوی  ئەو پێوانەکاریانەی کە پێشتر بەکاردەبران بۆ پێوانەکردنی ئاستی زیرەکی تاک ، بەڵکو ئەو پێناسەیە وای لێهات ببێتە شتێکی گشتگیر لەڕووی سەرکەوتن و کارو ژیانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی تاکی و ناسینەوەو ئامادەیی و خێرایی وڵامدانەوە و فراوانی ئاسۆی بیر تیژی، کەکاردەکەنەسەر هەڵسەنگاندن. لەم بارەیەوە گۆڤاری( نیۆیۆرک)ی ئەمەریکی 30 ئامۆژگاری خستۆتە ڕوو لەبارەی  فراوان کردنی بواری زیرەکی و ئامادەیی لەلای تاک لەماوەی پەرەپێدانی توانا ژیرییەکان  و باشکردنی کاری مێشک و تواناکانی لەبواری شیکاری دا ، بەم شێوەیەی خوارەوە:-

1-توێژینەوە زانستیە نوێیەکان ئاماژە دەکەن بۆ گرنگی پەرەپێدانی توانای ژیری ،لەناویاندا بەکاربردنی یاری (وشەیەکتر بڕەکان) لەبەر ئاسانی ودەستڕاگەیشتنی تاک پێیان ،چونکە ویژدانی مرۆڤ بەهۆی لەدەستدانی ئەوکاتانەوەکە سەرگەرم دەبێت  پێیانەوە سەرزەنشتی خۆی ناکات ،بەهۆی دۆزینەوەی نهێنیەکانی ئەو یارییە، کەسودی زۆری تێدایە بۆ پاراستنی توانا ژیرییەکانی مرۆڤ لەهەرەس هێنان و نەخۆشی زهایمر(نەخۆشیەکە کاردەکاتە سەر مێشک وکارەکانی بیرکردنەوەو شێوەی بیرکردنەوەو قسەکردن پەک دەخات)

2- سور بوون لەسەر بەکاربردنی بەهارات (توابل)بەهارات و بەتایبەت کەرکوم لەهندستان وتایلەند، وای کردووە کە ئەم گرفتە زۆر کەم بێت چونکە ئەوان ڕاهاتوون لەسەر بەکاربردنی.باشترین جۆری ئەو مادانەکە بریتین لە (کرکوم (زەردەچەوە)،کەمون،کزبر)

3-ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی ڕۆژانە بەمەبەستی چالاک کردنی سوڕی خوێن و زیاد کردنی ڕێژەی ئۆکسجین بۆ مۆخ.

4- بەشداری کردن لە زنجیرە وتووێژ و گفتوگۆکاندا ،بەمەبەستی دەربڕینی ڕا، یان سەیر کردنی ئەو بەرنامە شیکاریانەی کەلەڕووداوەکان ئەدوێن ،لەتوێژینەوەیەکدا کەساڵی 2009 ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ،ئەوکەسانەی سەیری کەناڵە هەواڵییە جۆراوجۆرەکان ئەکەن زیاتر کراوەن لەوکەسانەی کەتەنها سەیری یەک یان دوو کەناڵی هەواڵی دەکەن.

5-گرنگی زۆر نەدان بەبەکار بردنی تەلەفۆن(مۆبایل) ولابتۆپ و ئامێرە ئەلەکترۆنیە نوێیەکانی تر ،کەدەبنە هۆی کەم کردنەوەی کاری تاک لەسەر بەکاربردنی ژیری خۆی وکەمبونەوەی توانای پشت بەستن بە مێشکی خۆی.

6- خەوتنی گونجاو بەشەودا و سوربوون لەسەر خەوتن ئەگەر بۆماوەی کاتژمێرێکیش بێت لەنیوەڕۆدا(قەیلولە) ،زانایان ئەڵێن خەوی شەو بەس نیە بۆ مرۆڤ ،چونکە مێشک ڕووبەڕووی زۆر ماندوبوون دەبێتەوە وبۆیە پێویستی بەهەندێ پشوو هەیەتا زانیارییەکانی ڕێکبخاتەوە،کە وەری  گرتوون.

7-تەماشاکردنی ئەو بەرنامە زانستیانەی کە زانیاری بەخشن بەتایبەت لەبوارەی مێشکدا.

8- سوربوون لەسەر خوێندنەوە،خۆئەگەر هۆگری ئەوەش نەبێت دەبێت بەلایەنی کەمەوە ساڵانە کتێبێک بخوێنێتەوە و هەروەها سەردانی نمایشگاکانی کتێب بکات بۆ سەیر کردنی باشترین کتێب گەلێک کەلەوساڵەدا چاپ و بڵاوکراونەتەوە.

9-پشت بەستن بەمێشک و وازهێنانی لەسەر خۆ لەبەکاربردنی قەڵەم وکاغەز ،بۆئەوەی هەلێکی باشتر بدرێت بەمێشک بۆ لەبەرکردنی ژمارەی تەلەفۆن و کاتی سەردانە گرنگەکان.

11-زانینی زمانی نوێ،بەشێوەیەکی گشتی زانین و توانایی لەسەر خۆوابەستەکردن، زیاد دەکات بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری زیاتری و لەبەرکردنی و پاشان، گێڕانەوەی ئەو زانیاریانە ،کەدەبنە هۆی چالاککردنی مێشک و تواناکانی.

 11- خواردنی شکولاتەی ڕەش بەشێوەی ڕۆژانە،دەبێتە هۆی کەم کردنەوی توش بوون بە نەخۆشی لەبیر کردن ،چونکە دەوڵمەندە بەمادەی فلافۆندید ودژ ئۆکسان کەیارمەتی دەری باشن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش  ئەمەش دەبێتە هۆیەک، لەبەرگری کردن لە توشبوون بەڕەقبوونی مولولەکانی خوێن ئەمەش بەبنچینەیەکی گرنگ دادەنرێت لەتوش بونی بەلاوازی مێشک.

‏12- پەرەپَدانی تواناکانی دەست ، چونکە ئەمانە ڕاستەوخۆ کاردەکەنە سەر پەرەپێدانی توانا هزرییەکان لەماوەی کرداری فێر بووندا  .

13-بیرکردنەوەی پۆزەتیفی و ئاسودەیی دەرونی ،توێژینەوەی زانستی دەری خستووە ،ئارامی دەرونی تاک دەبێتە هۆیەک بۆ زیاتر وەرگرتن و شیکردنەوەو سود وەرگرتن لەتوانا هزریەکان بەشێوەیەکی باشتر.

14- توێژینەوە زانستیەکان دەریانخستووە یاری کردن بە کۆمپیرتەرو پلەیستەیشن تاک دەگات بە توانای هاوسەنگی ماسولکەی عەسەبی و زیاتر بوونی توانایی خێرایی وڵام دانەوە.

15- پاراستنی کاتەکانی نان خواردن ،دادەنرێت بەیەکێک لە ئەرکەگرنگەکان بۆ لاشەی مرۆڤ لەبەر ئەوەی لاشە ناتوانێت، بێ خۆراک بمێنێتەوە لەماوەی خەوتنی شەوا ،چونکە لاشە وزەی پێویستی تەنی و هزری لەخۆراکەوە بەدەست دەهێنێ .

16-خواردنی ڕۆنە کەرە ،توێژینەوە لەم دواییەدا کە لەسەر مشک تاقی کراوەتەوە دەریخستووە کە ڕۆنە کەرە دەبێتە هۆیەک بۆ زیاد بوونی چالاکی خانەکانی مێشک بەتایبەت، ئەوانەی بەرپرسن لە هەست و لە توانایی مێشک.

17-خۆدانە بەر تیشکی ڕۆژ:چونکە ڕۆژ سەرچاوەی وزەو تێڕامانە و هۆیەکە بۆ کەمکردنەوەی هۆرمۆنی ملاتۆنین کە پاڵ بەمرۆڤەوە دەنێت بۆ خەواڵویی.

18- سەیر کردنی ئەو شانۆگەریانەی کەوەر گیراون لە ڕۆمانی گەورە نوسەران و بەرانبەر کردنیان بە کاری ڕەخنەوشیکردنەوە،ئەمانە باشترین کاری هزری مرۆڤن کە پێیان هەئەڵسێ.

19- هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی بیرو هزر تا بەئاسانی بتوانێت شتەکان وەبیر بهێنێتەوە.

20- زیاتر خواردنەوەی ئاو، چونکە وشک بوونەوەی لاشە کاردەکاتە سەر خانەکانی مۆخ بەشێوەیەکی زۆر خراپ ودەبێتە هۆی ئەوەی بئاڵۆزێن و توانایی کارکردنیان کەم بێتەوە.

21- پێکەنینی زۆر :چونکە پێکەنین دەبێتە هۆی زیاد بونی تواناکانی وەرگرتن بەڕێژەی 14 بەرانبەری ئەو تواناییەی کە مرۆڤ هەیەتی.

22-سەردانی زۆر بۆ پێشانگا هونەرییەکان و ئاهەنگە موسیقیەکان چونکە ئەمانە نەک هەر لەڕێژەی زیرەکی زیاد دەکەن بەڵکو دەبنەهۆی  هەست کردن بەئاسودەیی دەرونی و کەمکردنەوەی  دڵە ڕاوکێ کەلەگوشارەکانی ژیانی دونیاوە سەرچاوە دەگرن.

23- هەوڵدان بۆ فێربوونی  لێدانی ئامێریکی مۆسیقی ،چونکە لێدانی مۆسیقا دەبێتە هۆی باشتر بوونی توانا هزرییەکان ،مۆسیقا هزر پاڵاوتە دەکات و وا لەتاک دەکات کە زیاتر هەست بە ئاسودەیی و ئارامی دەرونی بکات ئەمە سەرەڕای زیاد کردنی تواناکان و هاوڕێکی کردنیان لەگەڵ کرداری ماسولکەکان. 

24-خۆ ڕزگار کردن لەتەواوی گوشارو کێشەکان وخاڵی کردنەوەی مێشک لێیان، ئەگەر تاک لەمانە ڕزگاری بوو ئەوا ژیری ناوەکی دەکەوێتەکار.

25-سوربوون  لەسەر ئەوەی کە پشوو بەخۆت بدەیت لەکاتی  لەبەرکردن ودوبارەکردنەوەی وانەدا ، یان لەکاتی کارکردندا ،کە کەمتر نەبێت لە15 خولەک لەنێوان هەردوو کاتژمێر کارکردندا،لەدوای ئەوماوەیە، توانایی  مێشک لەسەر وەبیر هێنانەوەو بیکەوتنەوە بەردەوام دەبێت .

26-بەکاربردنی بنێشت،  ئەوە دەرکەوتوو کە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی مێشک بە ڕێژەی 35% چونکە هانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین ئەدات لەلاشەداو ئەویش هانی ئەوبەشێە لەمۆخی سەرئەدات کەتایبەتە بە تۆمارکردنی زانیاریەکانەوە.

27-خواردنەوەی ڕێژەیەکی کەمی قاوە  چونکە یارمەتییت ئەوات لەسەر پەیوەست بوون بە کارەکەتەوە وەمێشک بەهێزدەکات بەڵام باشتر وایە ڕۆژانە لەسێ کوب زیاتر نەبێت.

28- دورکەوتنەوە لەبەکار هێنانی داودەرمان، بەتایبەت ئەوانەی کە ئارم بەخشن چونکە بە شێوەی نەگەتیف کاردەکەنە سەر تواناکانی مێشک و هەروەهاش کێشانی جگەرەو مەی دەبنە هۆی لەناوبردنی خانەکانی مێشک.

 ‏29-ڕێکخستن، چونکە لەبیر کردن باشترە لەتێکهەڵچوون ،لەهەمانکاتدا ڕێکخستن کارەکانی مێشک ئاسان دەکات هەروەها بابەندبوون و بەکاربردنی هەستەوەرەکان کرداری لەبەر کردن ئاسان دەکەن.

30-دەرچوون بۆ دەشت ودەر و بیرکردنەوە ،توێژینەوەی زانستی دەری خستووە کە بیرکردنەوەو خاڵی کردنەوەی مێشک لەگرفت کاردەکەنە سەر باشترکردنی مێشک و باشترە لە بەکار هێنانی داودەرمانی پزیشکی.

 ‏

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر