فۆرمی وه‌رگرتن له‌زانکۆ و په‌یمانگاکان پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م دابه‌شده‌کرێت
PM:03:58:11/08/2012
فۆرمی وه‌رگرتن له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان
جێگری سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران رایده‌گه‌یه‌نێت، له25ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به‌دابه‌شکردنی فۆڕمی وه‌رگرتنی خوێنکاران بۆ به‌شه‌کانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش و هونه‌ره جوانه‌کان و راگه‌یاندن و بۆ کۆی به‌شه‌کانی دیکه‌یش چاوه‌ڕێی ته‌واو بوونی تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌می خوێندکاران ده‌که‌ن.
د. ئاراس زه‌ینه‌ڵ، جێگری سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ی راگه‌یاند: له 25ی ئه‌م مانگه‌وه فۆڕمی وه‌رگرتنی خوێندکاران بۆ به‌شه‌کانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش، هونه‌ره جوانه‌کان و راگه‌یاندن دابه‌ش ده‌که‌ن، چونکه ئه‌و به‌شانه وه‌رگرتن تیایدا پشت به چاوپێکه‌وتن ده‌به‌ستێت.
وتشی: "بۆ دابه‌شکردنی فۆڕمی به‌شه‌کانی دیکه‌ی زانکۆی سلێمانی، چاوه‌ڕێی تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌می خوێندکاره ده‌رنه‌چوه‌کان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فۆڕم دابه‌ش بکه‌ین، که‌ی ئه‌و ئه‌نجامه ته‌واو بوو فۆڕمی وه‌رگرتنی خوێندکاران له‌زانکۆی سلێمانی دابه‌ش ده‌که‌ین".
ساڵی رابردو به‌هۆی په‌یڕه‌وکردنی سیستمی زانکۆ لاینیه‌وه، دابه‌شکردنی فۆرمی وه‌رگرتن له زانکۆ و په‌یمانگاکان دواکه‌وت، جگه له‌وه‌ی به‌هۆی تازه‌یی سیستمه‌که‌وه به‌شێکی زۆر له‌خوێندکاران کێشه‌یان ده‌هاته‌به‌رده‌م به‌تایبه‌تی له دروستکردنی ئیمه‌یڵی تایبه‌تدا بۆ خوێندکاره‌کان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دواکه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی ناوی خوێندکاران له‌زانکۆ و په‌یمانگاکاندا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر