وه‌ڵامی تانه‌کانی خوێندکارانی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یاندرا
PM:12:20:07/08/2012
ئه‌مڕۆ 7ی ئابی 2012، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو؛ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تانانه‌ی که‌خوێندکاران له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان گرتبو ڕاگه‌یه‌نراوه و خوێندکاران ده‌توانن وه‌ریبگرنه‌وه.
جه‌بار حه‌مه ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ، دووشه‌مه، ئه‌نجامی ئه‌و تانانه‌ی که خوێندکاران له نمره‌کانی خۆیان گرتبویان و بۆ په‌روه‌رده‌یان ره‌وانه کردبوو به‌شێوه‌ی ره‌سمی پاش پێداچونه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی تاقیکردنه‌وه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نرا.
وتیشی: راگه‌یاندنه‌که به‌شێوه‌یه‌که خوێندکاران ده‌توانن ته‌نها له‌رێگه‌ی قوتابخانه‌کانی خۆیانه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌که وه‌ربگرنه‌وه، چونکه له سایت و ماڵپه‌ره ئه‌لیکترۆنییه‌کان بڵاوناکرێنه‌وه.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاندبوو ته‌نها له پارێزگای سلێمانی نزیکه‌ی 2500 تانه‌ی خوێنکاریان بۆ هاتووه، به‌ڵام به‌وته‌ی مامۆستا جه‌بار حه‌مه ئه‌حمه‌د ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تانانه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو که خوێندکاران گومانیان له ئه‌نجامه‌کانی خۆیان هه‌بووه، به‌ڵکوو ژماره‌یه‌کی که‌م گۆڕانکاری له‌نمره‌کاندا هه‌بووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر