۱۳۹۱-۰۵-۰۱

Education trends ڕەوتەکانى پەروەردە


               Education trends ڕەوتەکانى پەروەردە 
 ئا / دلێر مەحمود
    تەنها مرۆڤــ دەتوانێ خۆى بگونجێنى بە پێ ى پێوەرو بەهاکانى ڕۆشنبیرى ،
 ڕۆشنیرى لە داهێنانى مرۆڤـە،وە لە پێناوى پارێزگارى کردن و دەوڵمەند کردنى 
پێویستە کە پەیوەندیەکى بەردەوام بەهەبێت لە نەوەیە بۆ نەوەیەکى تر لە   
ڕێگەى هۆکارى گواستنەوە و گۆڕانى رۆشنبیرى .بۆ ئەوەى پەروەردە ڕۆڵى بنچینەیی هەبێت لە 
 پرۆسەى بەردەوامى رۆشنبیرى .
      لە جیهانى گیانەوەران دا مێروو تۆمارێکى بۆماوەیی هەیە کە بەهۆیەوە دەتوانێت بەردەوام بێت و بگونجێ بەبێ پیویستى بە فێرکردن و ڕاهینان بێت ، مرۆڤـ لاوازترین زیندەوەرە کە لە پەیدا دەبێت بەبێ هیچ توانایەکى مانەوەو بەردەوامى لە ژیاندا بە بێ ى یارمەتى ، پێویستى بە بەرنامەیەکى پەروەردەیی هەیە کە هەموو توانایەکى جوڵە ودەرچون و گونجاندن تیا تۆماربکرێت ، لە قۆناغەکانى ژیانى کە پێدا تێپەڕ دەبێت 
پێویستى بە هۆکارى ڕاهێنان و پەروەردەکردن و فێربوون هەیە بۆ بەدەست هێنانى ئەو کارامەییانەى کە یارمەتى دەدات لە خۆگونجاندن .
  بۆیە ئەگەر بەووردى سەیرى  وێژەیی پەروەردە بکەین هەمیشە مرۆڤــ بەدواى ئەوەدا گەڕاوە بۆ دەنیشان کردنى ئەو ئاستەگانەى کە لەمپەرى 
گرتوە لە بەرامبەر پەروەردەکردن  وە بە تێپەڕ بوونى تەمەن توانیوەتى زاڵ ببێت بەسەرى دا ، وە ئامانجى ئەوە بووە کە زۆرترین زانیارى وشارەزایی فێرببێت وە بگوازریتەوە بۆ نەوەکانى دواى خۆى ، بۆیە لەم بابەتە هەوڵ دەدەین کە ڕوخسارى ئەو ڕەووتانە دەربخەین کە پرۆسەى پەروەردەکردن پێدا  تێ پەڕبووە تا گەیشتە ئەو ئاستەى ئەمرۆ سەردەمى جیهانگیرى وبەرهەڵستیەکانى بەردەوامى زانیاریەکان

چەمکى پەروەردە لە نێوان ئاسانى و ئالۆزى دا :
چەمکى پەروەردە بەربڵاوترین چەمکە لە بەکارهێنان دا لە ژیانى رۆشنبیرى کە دەچێتە ناو تۆڕکى ڕۆشنبیرى و شارەزایی کۆمەڵگە کە بەزۆر ئاشکرا دەردەکەوێت لەگەڵ جۆرى زۆرى بەکار هێنانى .
لە ڕۆشنبیرى گشتى کۆمەڵگەدا پەروەردە ئەو توانایەیە کە باوان بەخەرجى دەدەن لە چاودێرى و بەخێوکردنى مناڵەکانى و دابین کردن پیویستیە گیانى و دەروونیەکان .لە بەرامبەر ئەم سا دەیە لەمانەکەى دا ئاڵوزیەک لە بەکارهێنانى زانستى دا هەیە  لەوانە :
زۆرى بەکارهێنانى چەمکى پەروەردە .
چونەناوەیەکى ئەم چەمکە لەگەڵ هەندى چەمکى نزیک لێ وەیی وەک  فیرکارى و فێربوون .
زۆرى پێناسەکردنى بە زۆرى ئەو قۆناغانەى کە پێدا پێپەڕبووە .
چونەناوەیەکى واتاکانى ئەم چەمکە لە کاتى وەرگێرانى لە زمانێکەوە بۆ زمانێکى تر

چەمکى پەروەردەکردن لە چوارچێوەى هزرى دا :
لەم ئاستەدا ژمارەیەکى زۆر پێناسەى هەیە کە دیارى ناکرێت جیاوازە بە جیاوازى ئەو بزاوتە هزریەکان کە پێناسەى دەکەن ، سەدەیەکە پێناسەى پەروەردەکردن هاوشانى ئەو کارە بەردەوامانەیە لە بوارەدا ئەنجام دەدرێت  ، بووتە هۆى کەڵەکەبوونى چەند ها تێڕوانین لەسەر چەند بنەمایەکى بابەتى  وەک : 
1- فەلسەفەى پەروەردەیی کە دیارە لە قۆناغێکى مێژوویی دیارى کراو کە پێدا تێ پەڕبووە.
2- سروشتى تێڕاونین بۆ سروشتى مرۆڤــــ .
3- بۆچونە سیاسیەکان کەدەسەڵات دارن . 
4- بۆچوونى تایبەتى نێوان بیرمەند ەکان .
5- ڕەهندى ئایدیۆلۆجى کە دەردەکەوێت لەڕووخانى بیرو باوەڕە باوەکان .   

     بۆیە جیاوازى لە پێویستى ئەو کارامەیەکان لە قۆناغە جیاوازەکانى پەروەردەکردن کە مرۆڤـــ پیویستى پێ بووە واى کردوە کە بە چەند ڕەووتێک دا تێپەڕیوەوە ، وە فەیلەسوفى گەورە رۆڵیان هەبووە  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر