وه‌رگێڕانی : ئیراد مه‌نوچه‌ر سان احمد . پسپۆڕی بایلۆجی . سه‌رپه‌رشتیاری زانست .
شکست هێنان له قۆناغه‌کانی خوێندن سه‌ختره به سه‌ر کچان وه‌ک له کوڕان
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
شکست هێنان له قۆناغه‌کانی خوێندن سه‌ختره به سه‌ر کچان وه‌ک له کوڕان
به پێی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز : ئه‌و کچه هه‌رزه‌کارانه‌ی که شکست ده‌هێنن له قۆناغی ئاماده‌یی و ئه‌کادیمیه‌کان ئه‌وا کاریگه‌ری ده‌روونیان زیاتر له سه‌ر به جێ ده‌مێنێت وه‌ک له کوڕان وه له توێژینه‌وه‌که‌دا ئه‌وه ڕوون کراوه‌ته‌وه که ئه‌و کچه هه‌رزه‌کارانه‌ی که خوێندنگه ئاماده‌ییه‌کان به جێ ده‌هێڵن و یان ده‌رده‌هێنرێن ، پێش ده‌رچوونیان له‌م قۆناغه ، ئه‌وا زۆر ڕێی تێچوونه که ئه‌م کچانه ، تووشی نۆره‌ی توند له خه‌مۆکی (Depression) ببن ، له ته‌مه‌نه‌کانی 21 ساڵیدا ، به به‌راورد کردنیان له گه‌ڵ ئه‌و کوڕانه‌ی که به هه‌مان ئه‌زموونی ئه‌م کچانه‌دا تێپه‌ڕ بوون . دکتۆر (کارۆلین مکارتی ) له زانکۆی واشنتۆن university of Washington که توێژینه‌وه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه له گۆڤاری ته‌ندروستی هه‌رزه‌کاران Adolescent Health ده‌ڵێت کچان کاریگه‌ری فراوانیان له سه‌ر ده‌رده‌که‌وێت ، له کاتی شکستهێنانیان له قۆناغه‌کانی خوێندن ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه ده‌ڵێت : هه‌رچه‌نده نه‌بڕینی قۆناغه‌کانی خوێندنی ئاماده‌یی و ئه‌کادیمیه‌کان ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی ئابوری ئه‌و کچه سه‌رنه‌که‌وتوانه ، نا سه‌قامگیری له کاره‌کانیاندا ، له هه‌مان کاتدا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو که کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ته‌ندروستی عه‌قڵی Mental Health له‌م کچه هه‌رزه‌کارانه . وه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پشتی به‌و داتایانه به‌ستبوو ، که زیاتر له 800 که‌س له (سێتڵ) seattle له واشنتۆن به‌شداریان کردبوو ، وه تیاباندا ئه‌و که‌سانه بوون که 18 خوێندنگه له ئاستی به‌رزی تاوانه زیندووه‌کان ( تاوانه زیندووه‌کان ئه‌و تاوانه‌ن که هێشتا دۆسیه‌ی تاوانه‌کان له دادگا ماوه‌ته‌وه ، که‌سه‌کان به گروپ دابه‌شکراون ، به پێی جێنده‌ر (ڕه‌گه‌ز) ه‌کانیان و نیوه‌یان سپی پێست بوون ، وه له 4024 یان ڕه‌ش پێست بوون ، وه 20 % ئاسیا .ئه‌مریکیه‌کان بوون ، وه ئه‌وه‌شی که مایه‌وه له گروپه‌کانی تر بوون .
تێکڕای هه‌مووی 45% ی کچان بوون ، وه 68% ی کوڕان بوون ، له ئه‌زمونی توێژینه‌وه‌که‌دا ، هه‌موویان به شێوه‌یه‌کی گشتی شکستیان هێنا بوو ، ئه‌وه بوو که 22% ی ئه‌و کچانه‌ی که وازیان له خوێندن هێنابوو ، دواتر تووشی خه‌مۆکی Depression بوو بوون ، به به‌راورد کردنیان له 17% ی ئه‌و کوڕانه‌ی که به هه‌مان ئه‌زموونی ئه‌م کچانه‌دا ڕۆیشتوون تووشی خه‌مۆکی بوون . وه دکتۆر مکارتی Mccarty ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێت : ( ئه‌م ڕێژه‌یه دژ به یه‌که (التناقچ ) ی جێنده‌ر ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه که له کاتێکدا شکستهێنانی کچان له خوێندن زۆر ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یه (شاژە) به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووی دا ، ئه‌وا بێ گومان ده‌ره‌نجامێکی سه‌خت و به زه‌بر به جێ ده‌هێڵێت له سه‌ر ده‌روونی کچان .
سه‌رچاوه :
ڕۆیته‌ر Reuters
School faiure harder on girls than boys :U.S.study :
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر