شاره‌زوور، ئاوێنه‌نیوز: به‌شی تاقیکردنه‌وه‌کانی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور‌و یه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتیکردنی بنه‌ڕه‌تی شاره‌زوور رایده‌گه‌یه‌نن، نمره‌ی زانست له‌بری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و نمره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌بری زانست دانراوه بۆ قوتابیان‌و ئه‌مه جگه له‌جیاوازی ئه‌نجام کاریگه‌ریی له‌سه‌ر نمره‌ی بڕیار‌و په‌ڕینه‌وه دروست ده‌کات.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که کۆپی دراوه‌ته ئاوێنه‌نیوز ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌وانه‌ی له‌رێگای کورته‌نامه‌ی ئاسیا سێڵه‌وه نمره وه‌رده‌گرنه‌وه له‌م هه‌ڵه‌یه ئاگادارنابن‌و "پێده‌چێت له‌کۆتاییدا زۆرێک له‌قوتابیان ئه‌مساڵی خوێندنیان له‌ده‌ست بچێت".
راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور له‌سنوری په‌روه‌رده‌کانیتریشدا روویدابێت.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور له‌مه‌رکه‌زی قه‌زای شاره‌زووره ده‌که‌وێته ( 48) کیلۆمه‌تری باشوری ڕۆژهه‌لاتی شاری سلێمانیه‌وه‌و شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و ناحیه‌ی وارماواو ئۆردوگای نه‌سر‌و 28 گوند له‌خۆ ده‌گرێت‌و سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه که سه‌رپه‌رشتی کاره‌کانی 11 په‌روه‌ده‌ی قه‌زاو ناحییه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌کات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر